16/2/2019 02:52 PM

ژنه‌كه‌ی ئۆباما له‌ئاهه‌نگی گرامی ده‌ركه‌وت

ئاماده‌بوانی ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی گرامی له‌خولی ٦١ه‌مینی دا كه‌له‌شاری لوس ئه‌ینجلس به‌رێوه‌چوو، توشی تێڕامان بوون به‌ئاماده‌بونی خانمی یه‌كه‌می پێشووی ئه‌مریكا «میشیل ئۆباما» و پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكرا.
میشیل به‌پۆشینی جه‌مپسوتێكی خۆڵه‌مێشی دره‌وشاوه‌وه‌ خۆی كرد به‌نێو ته‌خته‌ی شانۆدا و له‌وێش وتی «میوزیك هاوكاری منی كردووه‌ و ده‌مه‌وێ چیرۆكی خۆم بگێڕمه‌وه‌»
له‌ئێستادا ئه‌و خانمه‌ گه‌شتێكی ده‌ستپێكردوه‌ بۆ ناساندنی یادگارییه‌كانی كه‌له‌ئه‌مریكا و وڵاتانی جیهاندا به‌رده‌ست ده‌بێ به‌ ٢٨ زمانی جیاواز.

خاك- ئاژانسەكان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved