به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی به هاوكاری ناوه‌ندی 7 ره‌نگه فێستیڤاڵی هونه‌ری سلێمانی - سنه له هۆڵی مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی ئه‌منه سوره‌كه سازده‌كات، كه چه‌ند چالاكییه‌ك له‌خۆده‌گرێت، له‌وانه‌ش: - رۆژی یه‌كه‌م 19-2-2019 كردنه‌وه‌ی پیشانگه‌ی هاوبه‌شی شێوه‌كارانی سلێمانی و سنه كه 4 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت. - رۆژی دووه‌م سه‌عات 10:00 پانێلێكی تایبه‌ت له‌نێوان شێوه‌كارانی سلێمانی و سنه له‌ژێر ناوی چۆنێتی گه‌شه‌كردنی هونه‌ر له شاردا، سه‌عات 4:00 له ته‌لاری هونه‌ر ئاهه‌نگێكی موزیك و گۆرانی سازده‌كرێت كه دوو گروپی موزیك له شاری سلێمانی و شاری سنه به‌شداری ده‌كه‌ن و هاتن بۆ هه‌مووانه. - رۆژی سێیه‌م و چواره‌م پیشانگه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت و هونه‌رمه‌ندانی به‌شداربوو سه‌ردانی چه‌ند ناوه‌ندێكی هونه‌ری ده‌كه‌ن. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure