ده‌رگا بێڕه‌نگه‌كان تازه‌ترین به‌رهه‌می چیرۆكنووس و رۆماننووس محه‌مه‌د ڕه‌شید فه‌تاحه و له كۆمه‌ڵێك چیرۆك پێكدێ، له دووتوێی 133 لاپه‌ڕه‌دا چاپ بووه، ناوه‌ڕۆكی ئه‌م به‌رهه‌مه تازه‌یه‌ی نووسه‌ر له‌م چیرۆكانه پێكدێ: پشیله سیامی، دیستۆپیا، منی هه‌شت گیرفان، زایه‌ڵه‌ی شه‌پۆل و ناڵه‌ی پایز، تابلۆیه‌كی زیندوو، پیاسه‌ی ئێواران، نه‌فرینی نه‌وه‌كان، گوێزی پووچ و هه‌نگوینی تاڵ، ده‌رگا بێڕه‌نگه‌كان، سیناریۆی ره‌ش و سوور، بۆمبی پێكه‌نین رێژ و…. چه‌ند چیرۆكێكی دیكه. محه‌مه‌د ڕه‌شید فه‌تاح كه له ساڵانی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه ده‌نووسێ و نووسه‌ری كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌مه له‌وانه: كۆمه‌ڵه چیرۆكه‌كانی: ژیان و ئه‌شكه‌نجه، گه‌شتی دووه‌می ئه‌پۆڵۆ، هه‌ڵۆكانی ژێر خاك، حیكایه‌تی وه‌هم و حه‌قیقه‌ت هه‌روه‌ها چه‌ند رۆمانێكی نووسیوه له‌وانه دیوه‌خان، ئه‌نفال، ئه‌فسانه‌ی مێره‌گوڵ، ساباتێك له مێژه‌لۆك. قسه‌كردن له شكست قسه‌كردنه له نائومێدی. له بواری لێكۆڵینه‌وه‌شدا چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نووسیوه. یه‌كێ له‌و چیرۆكانه‌ی كه له دووتوێی ئه‌م كتێبه‌دایه چیرۆكی ده‌رده بزنه كه زیاتر چیرۆكێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی باسی پیاوێك ده‌كات كه له كاتی ریشتاشیندا لایه‌كی سمێڵی لێده‌كاته‌وه ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه چیرۆكێك بخوڵقێنێ، كه چیرۆكی پیاوێكه لایه‌كی سمێڵی خۆی بڕیوه و بۆی بووه به‌كێشه و نازانێ چی بكات چۆن بچێته ده‌رێ.. تا له كۆتاییدا به ده‌مامكێكه‌وه ده‌چێته ده‌رێ بۆ ئه‌وه‌ی له ئابڕووچوونی سمێڵ تاشراوی رزگاری ببێت. ئه‌م چیرۆكه باسی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی و نه‌ریتی كۆن ده‌كات كه هێشتا لای زۆركه‌س بوونی سمێڵ جۆرێك له پیاوه‌تی و مه‌ردایه‌تییه و نه‌بوونی عه‌یبه‌یه. له چیرۆكی منی هه‌شت گیرفاندا بابه‌ته‌كه باسی گیرفانه، پاڵه‌وان هه‌شت گیرفانی هه‌یه و ده‌چێته فه‌رمانگه‌یه‌كه‌وه و یه‌كێ له گیرفانه‌كانی سڵاو له فه‌رمانبه‌رێك ده‌كات. ئه‌مه‌ش ناڕاسته‌وخۆ ئاماژه‌یه‌كه بۆ سه‌رده‌مێك كه گیرفان كاره‌كان ڕایی ده‌كه‌ن، له‌وانه‌یه‌ش دیوێكی تری زۆری گیرفانه‌كان شتێكی دیكه بێت یان لای نووسه‌ر ته‌فسیرێكی تری هه‌بێ. له چیرۆكی پیاسه‌ی ئێوارانیشدا دیسانه‌وه نووسه‌ر له رێگای پاڵه‌وانه‌كه‌یه‌وه كه پانتۆڵێكی تازه‌ی كڕیوه و له پاركی ئازادی پیاسه ده‌كات و پانتۆڵ هه‌ڵده‌تلیشێ و ئابڕووی ده‌بات. ئه‌مه چیرۆكی پانتۆڵه‌كه‌یه و لێره‌وه چیرۆكه ده‌چێته نێو باسی رۆژانه‌ی خه‌ڵكه‌وه كه له نێو پاركه‌كه‌دا كوڕ و كچێكی عاشقی ئه‌م وڵاته ده‌كات كه چۆن به‌رنامه بۆ ژیانی داهاتوویان داده‌نێن و پاشتر باسی ئه‌و كاربه‌ده‌ستانه ده‌كات كه وڵات به‌ڕێوه ده‌به‌ن كه چۆن به‌ڵێن ده‌ده‌ن وڵاته‌كه بكه‌ن به فه‌ره‌نسا و پاڵه‌وانیش كه نوێنه‌ری نه‌وه‌یه‌كی هه‌ژاره پاره‌ی پانتۆڵێكی باشی نییه. به‌گشتی ئه‌م چیرۆكانه كۆمه‌ڵێك كورته چیرۆكن و زۆرتر باسی كێشه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی مرۆڤی كورد ده‌كه‌ن.. كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ریتی كۆن و هه‌ژاری و ژیانی سه‌ختی خه‌ڵك و… به‌ڵام له چوارچێوه‌ی هونه‌ری كورته چیرۆكدا نووسه‌ر چیرۆكه‌كانی به‌زمانێكی ساده و ڕه‌وان داڕشتوه.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure