ئایا جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی زیانی له جگه‌ره‌ی ئاسایی كه‌متره‌و له وازهێنان له جگه‌ره‌كێشاندا یارمه‌تیده‌ره؟ ئه‌مانه پرسیارگه‌ری ئه‌و جگهرهكێشانهیه كه حه‌زده‌كه‌ن واز له جگه‌ره‌كێشان بهێنن. توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له به‌ریتانیا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كراوه. ئه‌به‌ی ماتور نووسه‌ری سه‌ره‌كی توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت "خه‌ڵكێكی كه‌متر جگه‌ره‌ی ئاسایی ده‌كێشن ژماره‌یه‌كی زۆر به‌ره‌و جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌چن". جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی ئامێرێكه به باتری كارده‌كات و خه‌ڵك هه‌ڵیده‌مژن و دووكه‌ڵه‌كه‌ی ده‌ده‌نه ده‌ره‌وه‌و یه‌كێك له مادده به‌كارهاتووه‌كان تێیدا نیكۆتینه. جگه‌ره‌ی ئاساییش نیكۆتینی تێدایه به‌ڵام هاوكات مادده‌ی زیانبه‌خشی وه‌ك قیرو مۆنۆكسیدی كاربۆنیشی تێدایه. نووسه‌ره‌كان ده‌ڵێن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌كێشن و واز له جگه‌ره‌ی ئاسایی ده‌هێنن، چاوه‌ڕوانن كه مه‌ترسی توشبوونیان به شێرپه‌نجه كه‌متر ببێته‌وه، چونكه زیاد له 70 مادده‌ی هۆكاری شێرپه‌نجه له تووتندا هه‌یه كه له جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنیدا نییه. مادده‌یه‌كی مه‌ترسیداری دیكه له تووتندا ئاڵترافینه كه له جگه‌ره‌ی ئاساییداو له جگه‌ره‌ی ئهلیكترۆنیشدا هه‌یه‌و ده‌چێته ناو سووڕی خوێن و ده‌بێته هۆی هه‌وكردن. هه‌روه‌ها جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌توانێت ببێته هۆی نه‌خۆشییه‌كانی دڵیش. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure