وه‌ك ده‌زانین لوتكه‌ی ئیڤریست له‌چیاكانی هیمالایا به‌رزترینه له‌سه‌ر ئاستی رووی ده‌ریا و سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌ندێ كه‌س ده‌ڵێت زنجیره چیاكانی ئه‌ندیز له‌ئه‌مریكای لاتینی به‌رزترینه. به‌ڵام زانایان بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌به‌رزترین چیایه له‌سه‌ر هه‌ساره شینه‌كه به‌ڵام ئه‌مه‌یان له‌سه‌ر زه‌ویی نیه به‌ڵام له‌ژێریدایه. به‌پێی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی The Sun چیایه‌كی به‌رده‌ڵان هه‌یه به‌رزتره له‌ئیڤرست له‌قوڵایی ٤٠٠ میل له‌ژێر زه‌وییدا و له‌ناوچه‌ی توێژاڵی زه‌ویی كه‌ناوچه‌یه‌كی نادیاره و ناسراوه به (وشاح). ئه‌و چیایه له‌گه‌ڵ چه‌ندینی تردا له‌ژێر زه‌ویدا شاراوه‌یه و زانایان ده‌یانه‌وێ دڵنیابنه‌وه له‌به‌رزییه‌كه‌ی . له‌وباره‌یه‌وه «جێسیكا ئیرفینگ» مامۆستا له‌زانكۆی برینستۆن رایگه‌یاندووه سه‌خته به‌راوردی بكه‌یت به‌و چیایانه‌ی ئێستا له‌سه‌ر زه‌ویی ده‌یانبینیت چونكه گه‌وره‌تره. ئه‌م ده‌ره‌نجامانه‌ش له‌دوای ئه‌و زنجیره بومه‌له‌رزه‌یه دۆزرایه‌وه كه‌له‌بۆلیڤیای دا.
خاك- ئاژانسەكان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure