26/2/2019 12:58 PM

زانكۆی لیڤەرپول و خاك لە پرۆژەیەكی هاوبەشدا

تە لە فزیۆنی خاك و زانكۆی لیڤەرپول، لە پڕۆژەیەكی هاوبەشدا، لە وڵاتی بە ریتانیا، دوو فلمی دیكۆمێنتاری  بە زمانی كوردی و بە ژێر نووسی ئینگلیزی نمایشكرا بە ئامادەبوونی ژمارەیەك پڕۆفیسۆر و دكتۆرو مامۆستاو خوێندكاران و توێژەران.

دوای تەواو كردنی كارە هاوبەشەكەیان بەسازدانی بەرنامەی ۆرك شۆپێك،لە شاری سلێمانی و لە هۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سورەكە، بۆماوەی شەش هەفتە لە سەر كاریگەری جەنگ لە وێرانكردن وسرینەوەی كەلتورو شوێنەوارو ناوچە جێ نشینەكانی ئیزدییەكان ،ئێوارەی رۆژی یەك شەممە، رێكەوتی ۲٠۱۹/۲/۲٥،سەعات ٤ی دوای نیوەرۆ، لەوڵاتی بەریتانیاو لە زانكۆی لیڤەر پول دوو فیلمی دیكۆمینتاری بەزمانی كوردی و بەژێر نوسی ئینگلیزی ،نمایشكرا، ئەم بەرهەمانە زادەی ئەو كارە هاوبەشەی تەلەفزیونی خاك و بەشی ئاركۆلۆژی زانكۆی لیڤەر پول بون ،كەتیایدا ژمارەیكی زۆر مامۆستاو پرۆفیسۆرو پسپۆرو خویندكار ئامادەی نمایشەكە بون.

 دواتر پرسیارو گفتگۆی زۆر كران و زیاتر لەیەك سەعاتیان بەخشی بە نمایشی فیلمو گفتوگۆكردن، لەلایەن دكتۆر سەمەد زەنگەنەوە وەك سەرپەرشتیاری كارەكان وەڵام دەدرانەوە،هاوكات پێشنیاری ئەوەكرا كۆی بەرهەمەكان كە هەشت كاری دیكۆمینتەرییە، بكرێنە كتێب بەزمانی ئینگلیزی بەناوی خاك و زانكۆی لیڤەر پول چاپ بكرێن .لە ئەرشف و كتیبخانەكانی زانكۆدا  سودی لێ ببینرێت، ئەم هەوڵە بۆ ناساندن و كاركردن لەسەر كوردو كلتورو ئاینی ئیزدیەكان ،هاوكات قوربانی و پەلامارەكانی داعش لە ناوچەكەیاندا بوە جێگەی بایەخ و دەستخۆشی سەر جەم ئامادە بوان.وابریارە لە ئایندەدا هەردولا زانكۆی لیڤەرپول و تەلەفیزیونی خاك كارە هاوبەشەكانیان لەسەر ئاستیكی باڵاتر چر بكەنەوەو كاری میدیا وەك بەشیكی جیانەكراوە بۆ پەخشی كارو چالاكیەكان بەتایبەت دیجیتال میدیاو سۆشیال میدیا وەك ئامرازیكی بەرچاوی ئەم سەردەمە برەو پێ بدەن و  پسپۆران و مامۆستایانی زانكۆی لیڤەرپول بەلایانەوە گرنگ بوو تەلەفزیۆنی  خاك وەك (خاک کەڵچەری) لە كوردستان بایەخی زیاتر بدات بەم كارە مێژوییانەو روماڵی ئەو كارانە بكات پەیوەندیدارن بە هۆشیاریی و پاراستنی ناوچە شوێنەوارییەكان.

خاك- پەیامنێرمان-بەریتانیا










زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved