27/2/2019 04:05 PM

ڕوانینێک بۆ کتێبی دەروازەیەک بۆ خۆشەویستی


هۆشیارجەمال

  ئە م کتێبە لێکۆڵینە وەیەکی وردەکە لەلایە ن نوسەری لاو (ئەرشە د تەحسین)ە.وە نوسراوە،زیاتر قسە لە سەرلایەنی کۆمەڵناسی ودەرونی دەکات بە چەمکی خۆشەویستی و هە ندێک ڕەهەندی وابە ستە ی ئەم باسەدەکات،کە پێکدێت لە چوار بەش.

 نوسەرسودی لە (٢٥) سە رچاوە ی گرنگ وەرگرتوە بۆ نوسینی  ئەم لێکۆلێنە وەیە.لە ساڵی(٢٠١٦)لە لایە ن ناوە ندی سایە .بڵاوکراوەتە وە. پێشوازیەکی باشی لە لایەن خوێنە رانە وە لێکراوە .

نوسە ر لە سە رە تادا بە شێوەیە کی گشتی باسی خۆشە وستی دە کات.وە دووجۆرخۆشە ویستی دەناسێنێت کە بریتین لە خۆشە ویستی ستونی کە بە خۆشە ویستی مروڤ بۆخوداو خودا بۆ مرۆڤ کە نوسە رپێی وایە خۆشە ویستی لە م جۆرە لە خوارە وە بۆ سە رە وە و لە سە رە وە بۆخوارە وە یە،هەرچی خۆشە ویستی ئاسۆیە کە بریتیە لەخۆشە ویستی سەرزە مین کە لەنێوان تاکە کان داڕوو دەدات.وە ک خۆشە ویستی  دایک بۆ کوڕە کە ی وخۆشە ویستی کورو کچ و یاخود باوک بۆ مناڵەکانی.

لە بەشی یە کە مدا نوسە ر دەڵی ناکرێ خۆشە ویستی بە ندبکرێت.چونکە دۆخێکی دەرونی خراپ زاڵ دە بێت بە سە رئەوکە سانە دا.لە بە رئە وەی خۆشە ویستی ناکرێت بە ند بکرێت،بە ڵکودە بێت بکرێت بە سە رمە شقی ژیان.خۆشە ویستی هە ستێکە لە ناخی مرۆڤدا گە شە دەکات. هەربۆیە چە ندین جار کە سانی شەڕەنگێز و دیکتاتۆری زۆر گەورە دە کە ونە داوی خۆشە ویستیە وە،کاریگە ری لە سەربریارە کانیان دروست دە کات.


خۆشە ویستی  هێمای خۆشبە ختی دڵانە،بە مەرجێک لایە نی سێکسی و لایەنی مادی تێکەڵ نەکرێت.چونکە کاتێک خۆشە ویستی تێکە ڵی سێکس کرادەبێتە بەرژە وە ندی وئەوپیوە ندیە خاڵی دە بێت لە خۆشە ویستی ڕاستە قینە.دە روازەیەک دەکرێتە وە بۆ بە رژە وە ندی تایبە ت.لە کاتێکدا کە خۆشە ویستی تێکەڵی مادە دەکرێت مەرگی خۆشە ویستی ڕادەگەیە نرێت.چونکە لە کاتی نەمانی مادە ئەم دوومرۆڤە ئە وەندەی بۆیان بکرێت هەوڵدەدە ن لەیەک دوربکە ونە وە.هەندێک کە سی تر لەپێناوی بە دەست هێنانی پلەوپایە وپۆست هەوڵی دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ کەسی بەرامبەر دەدەن،کە ئەمەش دیسانەوە مەرگی خۆشە ویستیە.خۆشەویستی دەبێتە ئامانجی بەردەوامی بوونی ژیان.

  خۆشەویستی خاڵیە لەڕق وکینە ودەبێت ڕایان ماڵێت،ڕاستگۆیانەترین خۆشەویستی ئە وپەیوەندیە کە لە نێوان دوومرۆڤی نابیناداڕوودە دات.کە دەکرێت لەم پەیوەندیە وە سەرجە م هە ستە جوانە کان بدۆزینە وە،خۆشە ویستی سنوری نیە چونکەچەندین کەس هەن خاوەن پەیوستی تایبەتن ونابینان وخاوەنی خۆشەویستی خۆیانن.

 لە بە شی دووە م دانوسەرهەڵوێستە لەسەرهەندێک بابە تی وەک حەزلێکردن و ئەوینداری وعە شق دەکات هە ربۆیە دەڵێت "حەزلێکردنی مرۆڤ بەهۆی پێداویستیەکانەوەیە.جاحەزی دە روونی یاخود سێکسی بێت،کە بەهۆی ئەوحەزلێکردنەوەبانگەشەی خۆشەویستی دەکات بۆکە سی بەرامبەر،هەربۆیە لێرەوە خۆشەویستی دەگۆرێت بۆئارزووبازی کە ئەمەش زەنگی کۆتایی خۆشەویستیە.
چونکەکەس کەحەزەکانی تێرکردوکۆتایی هات خۆشەویستی بۆبەرامبەرنامێنێ.هەندێکجار پەیوەندی هاوسەرگیری نێوان دووکەس پاش ماوە یە کی کە م هەڵدە وە شێتە وە.چونکە لە بنەڕەتدا ئە وان لە سەربنە مای حەزویستێکی کاتی یەکیان ویستوە،بەڵام کە دەچنە ژیانی ‌هاوسەرگیری وبەرپرسیاریەتیەکانی زیاتردەبێت.وەلەبەرامبەرداحەزەکانیان تێردەبێت ڕاستەوخۆکێشەکانی نێوانیان سەرهەڵدەدات.دواتردێتەسەرباسی عەشق ودڵی عەشق تەواو پێچەوان ی خۆشەویستیە،چونکەعەشق تەنهاهەوڵدان نیە بۆژیانی هاوسەرگیری وتێرکردنی ‌غە ریزە.بە ڵکو عەشق زیاتر پیبردنە بە شتە کانی ناوە وەی مرۆڤ و تێکەڵ بوونی هە ست و نەستی ئەو دوومروڤە.
نوسەردەڵێت(عەشق سروشتێکی سەیری هەیە بۆ مەعشوق،وە مەعشوقی پێ قبوڵەبەهەمووخاڵە لاوازەکانیەوە.چونکە مرۆڤ کە عاشق دەبێت هەمیشە مەعشوق لەپلەیەکی بەرزدا دەبینێت،وە هەرچەندە پێی دەگوترێ بێسودە.هەرئەمەشە لاوازترین هە ستی مرۆڤ لەکاتی عاشق بوون.مە حوی دە ڵی(عە شق ئاگرێکە مرۆڤ دەکات بەکەس و کەسایەتی گە ورەی پێدەبەخشرێت و دەیسوتێنێ ،بەڵام دەیکات بەکە س. .                                                                                              
    
  لەبەشی سێیەمی ئەم لێکۆڵینەوەیەداقسەلەسەرخۆشەویستی وخێزان دەکرێت کەپێکهێنەرەکانی لە کۆمەڵێک کەسن،و لەژیانی ڕۆژانەداهەردەم بەیەکەوەن،لەکاتی دروست بوونی گیروگرفتە کاندا تاکەکانی  هەردەم هەوڵی چارەسەرکردنی دەدەن،وە پەیوەندیەکی ڕوحی بەهیز بەیەکە وە دەیان بەستێتەوە،خۆشەویستی دایک وباوک.ئە م پەیوەندیە یەکێکە لەوپەیوەندیە خۆشە ویستیانەی هەتا لەدەستی نە دەین نازانی چەند هەڵەبووین وتەنهائەوکەسانە لێی تێدەگەن کە توشی ئەم حاڵەتە بوون.ئە گەر خۆشە ویستی دایک هێمایەک بێت بۆمیهرەبانی ئەواخۆشە ویستی باوک هێمایە بۆبوونی هێزێکی بیسنور لە پشتی مناڵەکانەویە.خۆشە ویستی مناڵ بۆ دایکوباوک لە سەربنە مای پێویستیەچونکەبەبێ ئەوان ناتوانن بەشێوەیەکی تەندروست بژین.وە دایک و باوکیش درک بەوەدەکەن بۆگەشەسەندنی منداڵەکانیان پێویستیان بەوەیە هەردەم بەخۆشەوستیەوە بژین بۆمنداڵەکانیان.وەئەم خۆشەویستیەبەردەوام بێت تاپیری کەلەم قۆنا‌غەدایک وباوک لەپێداویستیەکانیان بۆدابین دەکات،بەڵام لێرە بەدواوەکە پیریە،خۆشەویستی پێچەوانەدەبێتەوە دایک وباوک پێوستیان بەوەیە هەستیان ڕابگیرێت لە لایە ن منداڵە کانیانە وە.لایەنێکی تری پەیوەندی خۆشەویستی نێوان هاوسە رانە کە لە نێوان دووڕەگە زی جیاوازدایە.وە توانەوەی دوو دەرونە لە ناو ی کدا.چونکە ژن و مێردلە ڕووی دە رونی و جە ستەیشە وە لێکنزیکن.لە بنەڕەتیشداخۆشەویستی وابەستە بوونی دووکەسەبەیە کەوە.چ لەڕوی کلتورودین یاساوە.
 
بەشی چوارەم وکۆتایدانوسەرباس لە خۆشەویستی ودروست بوونی ئیرادە.دەکات لای مرۆڤ.دەڵیت" دەکری مرۆڤ لەسایەی خۆشەویستیدا ببێتە خۆشبە خترین کەسی جیهان یان خۆشەویستی بۆی ببێتە مایەی مەینەتی،زۆرجارئەوکە سانەی خۆشەویستیان کردوە  دە بنە داهێنەر ڕۆڵیان لە خزمە ت کردنی مرۆڤدادە بێت،کەمیش نین ئەوکەسانەی بەهۆی ئەوەی شکستیان هێناوە لە خۆشەویستی،توشی ڕەشبینی بوون ولەژیانداهەوڵی خۆکوشتنیان داوە،شکست هێنان لەخۆشەویستی مرۆڤ توشی نائومێدی دەکات وگیروەدەی خەم دە بن.بەتایبەت کچان وژنان کە توشی بارێکی دەرونی خراپ دەبن،خۆشەویستی یەکلایەنه ش جۆرێکی ترە.کە هەندێک جارتوشی مرۆڤ دەبێت.کەبەهەرهۆکارێک بێت ناتوانیت خۆشە ویستی خۆی بۆڕەگەزی بەرامبەردەرببڕێت،کە هەندێک لە کۆمەڵناسان ودەرونسان بە خۆپەرست لێکدانەوەی بۆ دەکەن،هەندێک بەخۆبەکەم زانین هەندێکیش خۆشەویستی تاک لایەنەبەخۆکوژیەکی بێدەنگ دەزانێت،
 





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved