ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆنیشانه‌ی زاراوه‌ی بیانییان (Foreign accent syndrome) هه‌یه، به‌یانییه‌ك له خه‌و هه‌ڵده‌ستن و به زاراوه‌یه‌كی بیانی قسه‌ده‌كه‌ن. ئه‌و نه‌خۆشییه ئه‌وه‌نده ده‌گمه‌نه كه سه‌ره‌تا پزیشكه‌كان پێیان وابوو نه‌خۆشه‌كان توشی وههم بوون. تائێستا شه‌ست كه‌س وه‌ك توشبووی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌ستنیشان كراون. ساڵی 2002 زانستوانانی ئۆكسفۆرد بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌م كه‌سانه مێشكیان توشی حاڵه‌تێكی نائاسایی بووه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕگه‌به‌ندی وشه‌كان داناوه. هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه زیانگه‌یشتن به سه‌ر یان جه‌ڵته‌ی مێشك ده‌توانێت ببێته هۆی دروستبوونی ئه‌م حاڵه‌ته. له نه‌خۆشانه‌دا شێوازی ئاخاوتن له چه‌ند ڕوانگه‌وه گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت. بۆ نموونه كاتی ده‌ربڕینی وشه‌كان، شێوازی به‌رزو نزمی و كۆتاییهێنان به ڕسته یان شوێنی زمان ده‌گۆڕێت. هه‌ر به‌مهۆیه‌وه بیسه‌ر هه‌ستده‌كات كه گوێی له زمانێكی بیانییه. له چه‌ندین حاڵه‌تدا كه تائێستا تۆماركراون گۆڕانی شێوه ئاخاوتنی ژاپۆنی بۆ كۆریایی، ئینگلیزی بریتانیای بۆ فهڕانسی، ئینگلیزی ئه‌مریكایی بۆ بریتانیایی، و ئیسپانیایی بۆ هه‌نگاری بینراون. هه‌ندێك له‌و گۆڕانانه بریتین له: *هه‌ڵه‌ی پێشبینیكراو له قسه‌كردندا *سترێسی زیاده له وشه‌ی چه‌ند بڕگه‌ییدا *ئاڵوگۆڕ، لابردن یان شوێنگۆڕكێی پیته بێده‌نگه‌كان *هه‌ڵه‌ی ده‌نگ بۆ وێنه له‌جیاتی بایك ڕه‌نگه بوترێت پایك *شێواندنی پیته دهنگدارهكان خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure