13/3/2019 03:44 PM

فستیڤاڵی ڕۆشنبیریی گەنجان کرایەوە


ئەم کارە پرۆژەیەکی ڕۆشنبیریی و ڕاهێنانە بۆ پەرەپێدان و توانای گەنجان لە چەند بوارێکی جیاوازدا،هەریەکە لە بەشداربوانی ئەم فستیڤاڵە بەپێی ئەو ئەزموونەی هەیانە بەشەکەی خۆی دیاری دەکەن و بەشداری چالاکییەکان دەبێت کەلە تەمەنی ( ٨ ) ساڵیەوە دەست پێ دەکات.
کوردستان بووک کڵەب بەهاوکاری کتێبخانەی گشتی سلێمانی لەڕۆژی ١٢ی ئازارەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ چەند چالاکییەکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدات کە بریتین لە 
-پێشانگای کتێب بە داشکاندنەوە
-پێشانگای شێوەکاری
-پێشانگای فۆتۆگرافی
-پێشانگای نوسین (کوفی)
-وێنەکێشانی ڕاستەوە
-دروستکردنی خواردن وشیرینی
-سیمیناری زانستی
کوردستان بووک کڵەب لە ڕێگەی ئەم چالاکییە جۆراو جۆرانەوە دەبنە پردێک لەنێوان توانای گەنجان و بەشداربوەکانی خۆیان لە بوارە جیاوازەکاندا و هەوڵ دەدەن بەشداربوان لەماوەیەکی کوردتدا کارەکەیان ئەنجام بدەن و ببنەخاوەنکاری تایبەتی خۆیان
ڕاوێژفایەق/ سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵ، وتی:جگەلەئەنجامدانی ئەم فستیڤاڵە کە خۆی لە (٨) کاری جۆراو جۆر دەبینێتەوە ، سێ سیمیناریش پێشکەش دەکرێت بۆ پەرەپێدان بە تواناو بەهێزی گەنجان کەبریتین لە 
سیمیناری یەکەم ، (چۆن دەبیتە خاوەن پرۆژەی تایبەتی خۆت) ، لەلایەن تریفە جەلال مامۆستای زانکۆ ، سیمیناری دووەم د.سەلام عەبدولکەریم بەناونیشانی (چۆنێتی نوسینی لێکۆڵینەوەی زانستی) ، سیمیناری سێیەم ، د.عبدالفتاح هەورامی بەناونیشانی ( تایبەتمەندییەکانی گەنجی پێشەنگ لەسەدەی ٢١) .
فێستیڤاڵی ڕۆشنبیریی گەنجان جگە لە شاری سلێمانی لە چەند ناوچەو شوێنێکی دیکەدا بەردەوام دەبێت.

خاک-تانیائاوارە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved