هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد نه‌جمه‌دین غوڵامی، دوایین كاری هونه‌ری بۆ كۆڵبه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری رۆشنبیری سلێمانیش پیشتیوانی بۆ ئه‌وكاره هونه‌رییه ده‌ربڕی. ڕۆژى چوارشه‌ممه 13-3-2019 هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد نه‌جمه‌دین غوڵامی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری سلێمانی كرد‌و له‌لایه‌ن بابه‌كر دڕه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ر پێشوازی لێكرا. له دیداره‌كه‌دا هونه‌رمه‌ند نه‌جمه‌دین غوڵامی باسی له نوێترین كاری كرد كه بۆ كۆڵبه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌و به‌رهه‌مه‌كه‌شی له‌لایه‌ن بابه‌كڕ دڕه‌ییه‌وه پێشوزای لێكراو هه‌روه‌ها به‌ڵێنی پشتیوانی و هاوكاری به‌رهه‌مه‌كه‌ی بۆ ده‌ربڕی. نه‌جمه‌دین غوڵامی له‌باره‌ی كاره‌كه‌یه‌وه رایگه‌یاند: ئاواز‌و شیعری به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی هی خۆیه‌تی و به‌نیازیشه به‌منزیكانه كلیپی بۆ بكات. به‌هۆی سه‌ختی ژیان و باری ئابوری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كوردانی ڕۆژهه‌ڵات به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان كاری كۆڵبه‌ری ده‌كه‌ن، به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئێرانیشه‌وه ساڵانه ده‌یان كۆڵبه‌ر شه‌هیدو بریندار ده‌كرێت و ئه‌مكاره‌ی نه‌جمه‌دینی غوڵامیش بۆ دۆخی ناهه‌موای ئه‌و كۆڵبه‌رانه‌یه. خاك - ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure