18/3/2019 01:58 PM

گەلاوێژ نیوە سەدە خەبات لە نێوان سیاسەت و ئەدەبدا بە زمانی توركی بڵاوكرایەوە

 

كتێبی " گەلاوێژ نیوە سەدە خەبات لە نێوان سیاسەت و ئەدەبدا" بە زمانی توركی لە مەراسیمێكی تایبەتدا لە ئەمنە سورەكە بڵاو كرایەوە.بە ئامادەبوونی خاتوو گەلاوێژ و شاناز برایم ئەحمەد و بالێۆز دكتۆر محەمەد سابیرو دكتۆر لە تیف ڕەشید و هەتاو خان و خاتوو لیلۆزو و ژمارەیەكی بە رچاوو لە نووسەران و ئەدیبان و مامۆستایانی زانكۆو میوانانی باكوری كوردستان، بەواژۆی نووسەر كتێبەكە بەسەر ئامادەبواندا دابەشكرا.
ماردین جەلال وەڕگێڕی كتێبەكە بۆ زمانی توركی ئاماژەی بەوەكرد، ئەم كتێبە لە بنەمادا لە نووسینی ژینۆ عەبدولڵاو جەمیل عەلیە، بە نێوی " گەلاوێژ نیوە سەدە خەبات لە نێوان سیاسەت و ئەدەبدا" دوای خوێندنەوەی ئەم كتێبەو ڕاوێژكردن بە خاتوو شاناز برایم ئەحمەد، پێم باش بوو ئەم كتێبە وەڕگێڕمە سەرزمانی توركی چونكە بە خوێندنەوەی ئەم كتێبە دەگەیتە ئەو ڕاستیەی ئەم ماڵە چەند خەباتگێڕو فیداكاربوون و هەروەها لە باكوری كوردستانیش ماڵی خاتوو گەلاوێژ و مامۆستا برایم ئەحمەد زۆر ناسراون و بۆیە پێمان باش بوو ئەم كتێبە بۆ سەر زمانی توركی وەڕبگێڕین.
هەر لە و مەراسیمەشدا، پ.د.زاهیر لەتیف كەریم، ئاماژەی بەوەكرد، بایەخ و گرنگی ئەم كتێبە لەوەدایە، بەوردی وێستگە گرنگەكانی خاتوو گەلاوێژی لە بواری سیاسەت و ئەدەب و ڕوونكراوەتەوەو خوێندنەوەی ئەم كتێبە دەروازەیكی گرنگە بۆ ئاشنابوون بە ئەدەبیاتی گەلاوێژ.
ڕۆژنامەنووس ژینۆ عەبدولڵا، بەڕیوبەری سایتیgalawzh.com باسی لەوەكرد، لەچوارچێوەی ئەدەبی بەراوردكاریدا، وەڕگێڕانی ئەم كتێبە بایەخ و گرنگی زۆری هەیە، بۆ ئاشنابوونی خوێنەرانی جیهان بەتایبەت زمانە زیندوەكانی جیهان بە ئەدەب و كلتورو خەبات و ئازارەكانی گەلی كورد كە خۆشبەختانە خاتوو گەلاوێژ لە بەرهەمەكانیدا ئەو ئازارو مەینەتی و لایەنی كلتوری و ڕۆشنبیری و تەواووی كایەكانی ژیانی لە بەرهەمەكانیدا وەك كامێرایەك گواستۆتەوەو لە بەرنامەیەشدا بەرهەمەكانی تری وەڕبگێڕدرێت بۆ زمانەكانی ئینگلیزی و عەرەبی. 
هاوكات، بەڕێوبەری وێب سایتی galawzh.com، ڕوونیشیكردوە، لە ئایندەیەكی نزیكداو لە مەراسیمێكی تایبەتدا، كۆبەرهەمی خاتوو گەلاوێژدا پێشكەشی نووسەران و ئەدیبان و خوێنەران دەكرێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved