10/4/2019 03:35 PM

هه‌زاران بۆقی ژه‌هراویی لە فلۆریدای ئه‌مریكا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌

ماڵپه‌ڕی ئه‌ی بی سی ئاماژه‌ی به‌ هه‌زاران بۆقی ژه‌هراوی كردووه‌، كه‌ له‌ جۆری «بۆقی بوفۆ»ن و به‌ناو ماڵ و باخچه‌كانی گه‌ڕه‌كێكی شاری پاڵم بیچدا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌.
پسپۆڕان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر بۆقه‌كان به‌ر پێستی مرۆڤ بكه‌وێت مه‌ترسیی ته‌ندروستیی گه‌وره‌یان لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌ و، ده‌رباره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و بۆقانه‌ش ئاگاداری دانیشتووانی ناوچه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ له‌ پاراستنی منداڵ و ئاژه‌ڵه‌ ماڵییه‌كانیان.
ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنیی شاره‌كه‌ چه‌ندین وێنه‌ی ئه‌و بۆقانه‌ی نیشانداوه‌ كه‌ له‌ناو حه‌وزی مه‌له‌كردن و باخچه‌كانی ماڵه‌كان و شۆسته‌ی شه‌قامه‌كاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌.
مارك هۆڵاده‌ی به‌رپرسی ڕێكخراوی «ته‌ود به‌سته‌رز» به‌ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی «WPTV»ی وتووه‌، «به‌هۆی بارانبارین و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمییه‌وه‌ ئه‌و بۆقانه‌ ناوچه‌كانی خۆیان به‌جێهێشتووه‌ و ڕوویانكردووه‌ته‌ شاره‌كه‌.

خاك-ئاژانسەكان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved