شاره‌وانی و ئه‌نجومه‌نی شاری مه‌هاباد له‌میانه‌ی كۆنسێرتی "عه‌دنان كه‌ریم" له‌و شاره‌دا نازناوی هاووڵاتیبوونی فه‌خرییان به‌خشیيه ئه‌و گه‌وره هونه‌رمه‌نده‌ی گۆرانی كوردی. كۆنسێرتی هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم له‌گه‌ڵ ئۆركێسترای فیلارموونیكی موكریان به هاوكاری دایره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی و شاره‌وانی مه‌هاباد، ماوه‌ی سێ رۆژ له 21 تا 23ی خاكه‌لێوه له هۆڵی وه‌حدتی شاره‌وانی ئه‌و شاره به‌ڕێوه‌چوو. له په‌راوێزی كۆنسێرته‌كه‌دا هاووڵاتیبوونی فه‌خری مه‌هاباد له‌لایه‌ن شاره‌وانی و ئه‌نجومه‌نی ئه‌و شاره پێشكه‌ش به "عه‌دنان كه‌ریم" كرا. هاوكات پۆرتێره‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌رهه‌می په‌روین تاڵانه، پێشكه‌شكرا. له په‌یامی شاره‌وانی و ئه‌نجومه‌نی شاری مه‌هاباد بۆ پێدانی هاووڵاتیبوونی فه‌خری به مامۆستا عه‌دنان كه‌ریم، هاتووه "ئه‌وه‌ی له سروه باڵسووكتر سنووره‌كان ده‌بڕێ و له په‌پووله هێمنتر له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی دڵان ده‌نیشێ، هه‌ستی پیرۆزی له هونه‌ر هه‌ڵكشاوه. بێگومان له‌م ناوه‌دا هونه‌رمه‌ندانی گه‌لانی به‌شمه‌ینه‌ت ئه‌ركیان قورستر‌و پێگه‌یان هه‌ستیارتره؛ بۆ ئێستا‌و داهاتووانیش ده‌بنه په‌یامنێری جوانی و باڵوێزی كلتووریی نه‌ته‌وه‌یه‌ك. به‌و ڕوانگه‌یه‌وه كه هیچ خه‌ڵاتێك نییه ئامپای ڕۆحی گه‌شی هونه‌رمه‌ندانی ڕاسته‌قینه بێت و به‌م بۆنه‌یه‌وه كه ئه‌مڕۆ به زایه‌ڵه‌ی سۆزی ده‌نگی هه‌میشه سه‌وزتان شاری مه‌هاباد به‌هاری پێده‌كه‌وێ، وێڕای ڕێز‌و حورمه‌تی بێبڕانه‌وه‌مان، به‌وپه‌ڕی شانازییه‌وه نازناوی شارۆمه‌ندی فه‌خریتان وه‌ك پێ‌زانین پێده‌به‌خشرێ". هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم به‌شێك له داهاتی كۆنسێرته‌كه‌ی له مه‌هاباد پێشكه‌شی خه‌ڵكی لێقه‌وماوی لافاوه‌كه‌ی ئێران كرد. خاك - جام كوردی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure