ڕه‌نگه سروشت وه‌ڵامی چاره‌سه‌ری چه‌ندین هۆكاری نابینایی بداته‌وه. به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی زۆر داهێنه‌رانه كه له زانكۆ سوروی و ئیگوین له ئیندیانا كراوه، زانایان ده‌رمانێكیان له كۆمه‌ڵێك گیا دروستكردووه كه ده‌توانێت وه‌ك چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی نابینایی به‌هۆی شه‌كره‌وه به‌كاربێت. گه‌شه‌ی نائاسایی خانه‌كانی ڕه‌گه‌كانی خوێن له‌ناو چاودا په‌یوه‌ندی هه‌یه به چه‌ند جۆری نابیناییه‌وه له‌و منداڵانه‌دا كه به‌ر له‌واده‌ی خۆیان له‌دایكده‌بن یان ئه‌و كه‌سانه‌ی شه‌كره‌یان هه‌یه یان ته‌مه‌نیان له‌سه‌ره‌وه‌یه. له‌و توێژینه‌وه نوێیه‌دا، پسپۆڕانی زانكۆی سیره‌ی له‌گه‌ڵ شاره‌زایان له زانكۆی ئیندیاناو كینگستۆن تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر جۆرێك گیا ئه‌نجامدا. تیمه‌كه ئه‌وه‌یان تاقیكرده‌وه كه چۆن تێكه‌ڵه‌یه‌ك كه ئه‌م گیایه تێدایه ده‌توانێت گه‌شه‌ی ڕه‌گه خوێنییه نوێكان ڕابگرێت. یه‌كێك له گیراوه‌كانی ئه‌م گیایه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی چاو له داهاتوودا ده‌توانێت به‌كه‌ڵك بێت و له ئێستادا له‌سه‌ر تیكه‌ڵه‌ی تری ئه‌م مادده‌یه توێژینه‌وه ده‌كرێت. پڕۆفیسۆر تیم كۆرسۆن ده‌ڵێت "ئه‌و ده‌رمانانه‌ی ئێستا هه‌ن ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی ده‌رزییه‌وه له چاو بدرێن و بۆ هه‌موو نه‌خۆشێك كاری ناكه‌ن. ده‌ستكه‌وته‌كانی ئێمه قۆناغی یه‌كه‌من بۆ به‌دیهێنانی ڕێگه‌چاره‌یه‌ك كه ئه‌و كێشانه‌ی نه‌بن". خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure