له وه‌رزی نوێی گه‌له‌ری زاموادا له شاری سلێمانی چه‌ند چالاكییه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌چێت، یه‌كێك له‌و چالاكییانه‌ش بریتییه له پێشانگه‌ی سیرامیكی هاوچه‌رخ. ئه‌و پێشانگایه ڕۆژی 18-4-2019 كاتژمێر 3:00 تا 6:00 ده‌كرێته‌وه‌و هاتن بۆ هه‌مووانه. له‌و پێشانگایه‌دا چه‌ند شێوه‌كارێك كاره‌كانیان نمایش ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش: (ڕێبوار سه‌عید، كاوه ڕه‌مزی، مه‌ریوان جه‌لال، هیوا عه‌بدوڵڵا). گه‌له‌ری زاموا ساڵی 1995 دامه‌زراوه كه له ڕابردوودا ماڵی مامۆستای كوردایه‌تی و نووسه‌رو شاعیر‌و ڕۆماننووسی گه‌وره‌ی كورد خوالێخۆشبوو ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بووه. جگه له‌وه‌ش له ئێستادا شوێنێكه بۆ نمایشكردنی كاره‌كانی شێوه‌كارانی كورد، هه‌روه‌ها شوێنێكه بۆ دیداری ڕۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان و دروستكردنی په‌یوه‌ندی هونه‌ری نێوان هونه‌رمه‌ندانی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی كوردستان. تا ئێستا چه‌ندین كۆڕ‌و سیمینار‌و چالاكی بۆ هونه‌رمه‌ندانی كورد‌و عه‌ره‌ب تێیدا ئه‌نجامدراوه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure