له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی پرۆگرامه‌كانی كاری دۆزینه‌وه له‌فه‌زادا له‌لایه‌ن وڵاته زلهێزه‌كانی دونیاوه ژنان چالاكانه به‌شداریان هه‌بووه‌و ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌شیان به ده‌ستهێناوه. ده‌ستپێكردنی پرۆگرامه‌كانی كاری دۆزینه‌وه له فه‌زادا سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و ڕوسیاوه ده‌ستی پێكرد، ئه‌مه‌ش به‌شێك بوو له پێشبڕكێی ئه‌و دوو وڵاته گه‌وره‌یه له دوای كۆتایهاتنی جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه، به‌ڵام ئێستا ته‌نها كاره‌كه له لای ئه‌و دوو وڵاته نییه، به‌ڵكو چه‌ندین وڵاتی دیكه‌ی ئه‌وروپی و ته‌نانه‌نه‌ت وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش خه‌ریكن په‌ره به تواناكانیان ده‌ده‌ن له بواری فه‌زادا، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ژنان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌شدارن له چالاكییه‌كانی بواری فه‌زا و بره‌ودان به پرۆگرامه‌كانی كاری فهزاوانی و ده‌ستكه‌وتی باشیان هه‌یه و له هه‌ندێك ڕووه‌وه ژماره‌ی پێوانهییشیان تۆماركردووه لێره‌شدا نمونه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌و ژنانه ده‌خه‌ینه‌ڕوو: یه‌كه‌مین ژنه فهزاوانی ڕوسیی له سه‌ده‌ی ڕابردوودا له‌ساڵی (1963) دا (ڤالنتینا تیریشكۆڤا)ی ڕوسی گه‌شتی كرد بۆ فه‌زا و بووه یه‌كه‌مین ژن له مێژوودا كه ئه‌و شانازییه بۆ خۆی تۆماربكات و به كه‌شتییه‌كه‌ی 48 جار به‌ده‌وری گۆی زه‌ویدا سوڕایه‌وه، دواتریش له‌سه‌ر به‌ردێكی سه‌ر ڕووی مانگ ناوی نوسرا و پاشانیش كرایه ئه‌ندامی پارله‌مانی ڕوسیا كه به (دوما) ناسراوه، له ساڵی 1982دا خانمێكی دیكه‌ی ڕوسی به ناوی ( سڤیتلا ساڤیتسكایا) له گه‌ڵ تیمی ئه‌ركه‌كانی سویۆز(T-7) گه‌شتی كرد بۆ فه‌زا. یه‌كه‌مین ژنه ئه‌مریكیی به ڕه‌گه‌ز ئه‌فریقیی له فه‌زادا مای جیمسۆن له ساڵی 1992 دا بووه یه‌كه‌مین ژنه فهزاوانی ئه‌مریكیی به ڕه‌گه‌ز ئه‌فریقی كه به‌شداریكرد له گه‌شتێكی (ئهندڤۆر) دا، مه‌به‌ستی ئه‌م گه‌شته ئه‌نجامدانی چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك بووه له‌سه‌ر خانه‌كانی ئێسك له فه‌زادا. خانم جیمسۆن زانای فیزیایی و یه‌كێك بووه له خۆبه‌خشه‌كان له چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی ئاشتی پارێزدا و دامه‌زرێنه‌ری دووكۆمپانیای گه‌وره‌یه له‌بواری ته‌كنه‌لۆژیادا و سه‌رۆكی پرۆگرامی (star ship-100)ه. ئه‌م خانمه هیواخوازه تیمه فهزاوانهكان به ته‌نها له چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆردا نه‌مێننه‌وه، به‌ڵكو هه‌وڵ بده‌ن له‌م سه‌ده‌یه‌دا گه‌شت بكه‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆریش. یه‌كه‌مین ژنه فهزاوانی ژاپۆنی (شیاكی مۆكای) یه‌كه‌مین ژنه فهزاوانی ژاپۆنییه كه به مه‌به‌ستی چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی پزیشكیی گه‌شتی كردووه بۆ ده‌ره‌وه‌ی گۆی زه‌وی، ئه‌م خانمه له ژاپۆندا مه‌شقیی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كاری پزیشكیی بكات و دواتر گه‌شتی كردووه بۆ فه‌زا بۆ ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه بكات له بواری چوونه ته‌مه‌نه‌وه له ژینگه بچووكه‌كان كه هێزی ڕاكێشانی تێدا نییه، ئه‌م خانمه تا ئێستا دووجار گه‌شتی كردووه بۆ فه‌زا یه‌كه‌میان له ساڵی 1994 و دووه‌میان له ساڵی 1998دا ، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌شداریكردووه له هه‌ڵدانی ته‌لسكۆبی (هۆبل) بۆ فه‌زا. فهزاوانهكانی ناسا نه‌یانتوانی بچنه فه‌زا ئاژانسی فه‌زایی ئه‌مریكا (ناسا) تا ئێستا چه‌ند خانمێكی كاندید كردووه بۆ گه‌شتكردن بۆ فه‌زا، له ساڵی 1978 دا هه‌ریه‌ك له ( شانون لوسید و مارگرێت سیدون و كاترین سولیفان و جودیت رینسك و ئانا فیشه‌ر و سالی راید)ی كاندید كرد بۆ ئه‌وه‌ی ببنه یه‌كه‌مین ئه‌و ژنانه‌ی گه‌شت ده‌كه‌ن بۆ فه‌زاو ژماره‌یه‌ك له‌و ژنانه هه‌موو تاقیكردنه‌وه‌كانیان به سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕاند، به‌ڵام له كۆتاییدا نه‌یانتوانی ئه‌و گه‌شته بكه‌ن، چونكه نه‌یاتوانی مه‌شق له‌سه‌ر فرۆكه‌وانیی جه‌نگیی بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و كاته‌دا ئه‌و جۆره مه‌شقه بۆ ژنان ڕێگه‌پێدراو نه‌بوو. كالبانا هه‌ست ده‌كات سه‌ربه هه‌موو كۆمه‌ڵه‌ی خۆره كالبانا ، ناوه‌كه‌ی به‌مانای خه‌یاڵ یان داهێنانه، یه‌كه‌مین ژنه فهزاوانی هیندییه ، ئه‌م خانمه له ساڵی 1997دا گه‌شتی كردوه بۆ فه‌زا و ئه‌ركه‌كه‌شی دانانی مانگی ده‌ستكرد بوو بۆ توێژینه‌وه له‌سه‌ر ڕووی خۆر، دووه‌م ئه‌ركی له‌ساڵی 2003دا بووه كه له‌گه‌ڵ چه‌ند فهزاوانێكی دیكه و به مه‌كۆی كۆڵۆمبیای سه‌ر به ئاژانسی ناسا چوونه بۆشایی ئاسمان و له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا بۆ سه‌ر زه‌وی و له‌و ساته‌ی ده‌گه‌ڕانه‌وه ناو به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی مهكۆكهیان ته‌قییه‌وه و كالبانا و هاوكاره‌كانی دیكه‌ی به هۆی ئه‌و كاره‌ساته‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا . یه‌كه‌مین خانمه فهزاوانی به ڕه‌گه‌ز ئێرانی له فه‌زادا ئه‌نوشه ئه‌نساریی خانمه خاوه‌نكارێكی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئێرانیی بوو كه ته‌مه‌نی ته‌نها 23 ساڵ هه‌رچه‌نده پاره‌یه‌كی زۆری هه‌بوو و له كاره‌كه‌شیدا وه‌ك بازرگانێك زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو، به‌ڵام به‌وه‌وه نه‌وه‌ستا و له ساڵی 2006 دا بڕیاریدا ببێته یه‌كه‌مین ژن كه گه‌شتێك بكات بۆ ده‌ره‌وه‌ی گۆی زه‌وی. كاتێك ئه‌نوشه له ئاسمانه‌وه سه‌یری گۆی زه‌وی كردووه یه‌كه‌مین شت كه سه‌رنجی داوه بینیویه‌تی گۆی زه‌وی زۆر ئارامه و هیچ شوێنه‌وارێكی ململانێ و شه‌ڕ نابینێت و ئاشتیی و جوانیی ده‌وری گۆی زه‌وی داوه. به‌ته‌مه‌نترین خانمی فه‌زاوان 666 ڕۆژ له فه‌زادا بیجی واتسۆن یه‌كه‌مین خانم بوو كه توانی له ساڵی 2016دا گه‌شت بكات بۆ فه‌زا و به ده‌ستنیشانكراوی بۆ وێستگه‌ی فه‌زایی نێوده‌وڵه‌تی و ماوه‌ی 666 ڕۆژ كه ده‌كات ساڵێك و 10 مانگ له‌و وێستگه‌یه‌دا بمێنێته‌وه و سه‌روكاری وێستگه‌ی فه‌زایی نێوده‌وڵه‌تیی بكات و له ساڵی 2017 دا گه‌ڕایه‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی. ئه‌م خانمه فهزاوانه به به‌ته‌مه‌نترین خانم داده‌نرێت كه تا ئێستا گه‌شتی بۆ ده‌ره‌وه‌ی گۆی زه‌وی كردبێت، چونكه ئه‌و كاته‌ی گه‌شتی كرد بۆ وێستگه‌ی فه‌زایی نێوده‌وڵه‌تی ته‌مه‌نی 56 ساڵ بووه و ژماره‌ی پێوانه‌یشی تۆماركرد به‌وه‌ی زۆرترین ماوه‌ی له‌فه‌زا و له‌و وێستگه نێوده‌وڵه‌تییه ماوه‌ته‌وه. سه‌رچاوه: -روسیا الیوم -أول رائدە فچاو أمریكیە
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure