لیژنه‌ی خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی وه‌رگێڕدراو له بریتانیا لیستی كورتكراوه‌ی ئه‌و ناوانه‌ی بڵاو كرده‌وه كه بۆ ساڵی 2019 ئه‌گه‌ری هه‌یه خه‌ڵاته‌كه به‌ده‌ست بهێننو لیسته‌كه‌ش ناوی شه‌ش كه‌سی نووسه‌رو وه‌رگێڕی تێدایه. ئه‌و نووسه‌رانه‌ی ناویان له لیسته‌كه‌دا هاتووه بریتین له ئانی ئێرنۆ له فه‌ره‌نساوه، ئۆڵگا تۆكارچۆك له پۆڵه‌نداوه، جۆخه ئه‌لحارسی له عومانه‌وه، ماریۆن پوشمان له ئه‌ڵمانیاوه، خوان گابرێل فاسۆكۆیز له كۆڵۆمبیاوه، ئالیا ترابۆكۆ زیران له چیلییه‌وه. هه‌ریه‌ك له ئانی ئێرنۆو جۆخه ئه‌لحارسی له كێبڕكێیه‌كی تونددان بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاته‌كه‌و تۆكارچۆك-یش كه له ساڵی 2018 خه‌ڵاته‌كه‌ی بردۆته‌وه، بۆ ئه‌مساڵیش دووباره له كێبڕكێكه‌دا به‌شداره. بڕیاره له 21ی مانگی ئایاری داهاتووداو له ئاهه‌نگێكی تایبه‌تدا كه له له‌نده به‌ڕێوه ده‌چێت براوه‌ی خه‌ڵاته‌كه رابگه‌یه‌نرێت كه بڕی 50 هه‌زار پاوهنهو به هاوبه‌شی ده‌درێته نووسه‌رو وه‌رگێڕی بابه‌ته ئه‌ده‌بییه‌كه.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure