له‌به‌رده‌وامی ئه‌و كۆڕانه‌ی ساڵۆنی كوردستانی نوێ له‌یادی 121 ساڵه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی ڕێكیانده‌خات، سه‌عات 10:30 به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23-4-2019 به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك زۆر له كه‌سایه‌تی سیاسی و ئه‌ده‌بی و نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و چالاكانی مه‌ده‌نی مه‌راسیمی ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی( نووسینه‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لال له گۆڤاری خاك به‌ڕێوه‌چوو كه پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی خاك و كوردستانی نوێیه. له‌مه‌راسیمه‌كه به وردی باس له‌چۆنێتی دروستبوونی ده‌زگای خاك و ده‌رچوونی گۆڤاری خاك و ڕۆڵی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌و ده‌زگایه كرا، دواتر ئاماده‌بووان هه‌ریه‌ك دید و بۆچوونی خۆیان سه‌باره‌ت به ڕۆڵی سه‌رۆك مام جه‌لال له دونیای میدیای كوردی كرد و داوا كرا به زووترین كات به‌رهه‌م و نووسین و وتار و گوتاره‌كانی مام كۆبكرێته‌وه و ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه سه‌باره‌ت به گوتار و وتار و به‌رهه‌م و نووسینه‌كانی مام دابمه‌زرێت و له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تیشدا كۆنفرانس و كۆنگره‌یه‌كی مه‌زن له‌باره‌ی كه‌سایه‌تی و ڕۆڵی مام جه‌لال له هه‌موو بواره‌كانی سیاسه‌ت و فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیری و ژنان و گه‌نجان بكرێت و گرنگی به ئه‌ده‌بیاتی مام بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی له فه‌وتان ڕزگار بكرێت و هاوكاتیش نه‌وه‌ی نوێ زیاتر ئاشنا بن به دونیابینی سه‌رۆك مام جه‌لال. له‌به‌شێكی دیكه‌ی مه‌راسیمه‌كه هه‌ندێك له ئاماده‌بووان ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی كه سه‌باره‌ت به مام جه‌لال هه‌یانه پێشكه‌شی ئه‌و ناوه‌نده‌ی بكه‌ن. له‌كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌دا كتێبه‌كه به‌سه‌ر ئاماده‌بوان دابه‌شكرا. وێنه/ حه‌مه عومه‌ر
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure