له راگه‌یه‌نراوێكدا كه نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی شاناز براهیم ئه‌حمه‌د بڵاویكردووه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه كه ڕۆژی 27-4-2019 له ته‌لاری هونه‌ری شاری سلێمانی پێشانگای تایبه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی سۆزی ده‌روونی كرایه‌وه. پێشانگاكه به ئاماده‌بوونی خاتوو شاناز برایم ئه‌حمه‌دو خاتوو هه‌تاو برایم ئه‌حمه‌دو د.رێكه‌وت حه‌مه‌ره‌شید وه‌زیری ته‌ندورستی و د.سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندورستی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو. دواتر له وته‌یه‌كیدا خاتوو شاناز ستایشی خزمه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی كرد‌و كاره ده‌ستییه‌كانی نه‌خۆشه‌كانیشی به ناوازه ناوبرد، له‌باره‌ی پێشانگاكه‌وه خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی و باسی له‌وه كرد به‌رهه‌می كاری ده‌ستی نه‌خۆشه‌كان جێگه‌ی دڵخۆشی هه‌موومانه، نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه كه ستافی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه چه‌ند دڵسۆز‌و ماندوون له خزمه‌تكردنی نه‌خۆشه‌كانداو ئومێد ده‌كه‌م گرنگی زیاتر به‌و نه‌خۆشخانه‌یه بدرێت. خاك – ئا/ كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure