له ئاگادارینامه‌یه‌كدا كه لیژنه‌ی باڵای مه‌راسیمی ڕۆژی پێنجوێن بڵاویان كردووه‌ته‌وه، داواكراوه هه‌ركه‌سێك ئاره‌زووی به‌شداریكردن له پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی ده‌كات كه له‌و ڕۆژه‌دا ده‌كرێته‌وه، په‌یوه‌ندییان پێوه بكات و به‌شداری بكات. ڕۆژی 3-5-2019 ڕۆژی پێنجوێن له مه‌راسیمێكی گه‌وره‌دا ده‌كرێته‌وه. ساڵانه له پێنجوێن ئه‌م مه‌راسیمه سازده‌كرێت و هاووڵاتیانی ناو پێنجوێن و ده‌ره‌وه‌ش به‌شداری ده‌كه‌ن و چه‌ندین چالاكی پێشكه‌ش ده‌كرێت و گه‌شتێكی ناوازه بۆ پێنجوێن ڕێكده‌خرێت. بۆ ئه‌مساڵیش پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی تێدا ده‌كرێته‌وه له‌ژێر ناوی فۆتۆ ژیانه. ده‌قه‌كه‌ی: ئاگاداریه‌ك له لیژنه‌ی باڵای مه‌راسیمی ڕۆژی پێنجوێنه‌وه بۆ سه‌رجه‌م فۆتۆگرافه‌رانی شارۆچكه‌ی پێنجوێن سڵاو و ڕێز.. هاوشاریانی ئازیز لیژنه‌ی باڵای مه‌راسیمی ڕۆژی پێنجوێن هه‌ڵده‌ستێت به كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی له‌ژێر ناونیشانی (فۆتۆژیانه)، داواكارین له به‌ڕێزتان هه‌ركه‌س ئاره‌زووی به‌شداریكردنی هه‌یه په‌یوه‌ندی بكات به‌م ئیمه‌یڵه‌ی خواره‌وه: [email protected] مه‌رجه‌كانی به‌شداریكردن: 1-ناوی سیانیت له‌گه‌ڵ وێنه‌كه بنێره. 2-وێنه‌كه‌ت ناو و لۆگۆی له‌سه‌ر نه‌بێت و ده‌لاله‌ت له سروشت و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی پێنجوێن بكات. 3-هه‌ر به‌شداربوویه‌ك له دوو وێنه زیاتر نه‌نێرێت لیژنه ته‌نها یه‌ك وێنه‌ی لێ هه‌ڵده‌بژێرێت. 4-ئه‌و فۆتۆگرافه به‌ڕێزه‌ی كه به‌شداری ده‌كات شاره‌زاییه‌كی ته‌واوی له‌بواری فۆتۆگرافیدا هه‌بێت و وێنه‌كانی جێگای تێڕامان و به‌شداریكردن بێت له پێشه‌نگادا. 4-دواكات بۆ به‌شداریكردن و ناردنی وێنه‌كانتان ڕۆژی شه‌مكه به‌رواری ۲۰۱۹/٤/۲۷ تێبینی بۆ هه‌ر پرسیارێك ده‌توانن په‌یوه‌ندنی بكه‌ن به ژماره‌ی مۆبایلی دانا ئه‌حمه‌د پێنجوێنی 07501970292 خاك – ئا/ كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure