له عه‌ره‌بییه‌وه: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید ئه‌م دیداره ته‌له‌فزیۆنییه له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا له ئه‌مریكای لاتین په‌خشكرا‌و دیداره‌كه‌ش دوای ئه‌وه بوو كه پابلۆ نیرۆدا له ساڵی 1971دا خه‌ڵاتی نۆبڵی وه‌رگرت و گابرێل گارسیا ماركیزیش چاوی له‌سه‌ر بوو، چاوه‌ڕوان ده‌كرا هه‌مان خه‌ڵات وه‌ربگرێت. ماركیز دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 1982دا خه‌ڵاتی نۆبڵی وه‌رگرت، له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌نووساندا دانی به‌وه‌دا نا كه هه‌ندێك له نووسه‌رانی ئه‌مریكای لاتین كاریگه‌رییان به‌سه‌ر ئه‌كادیمیای سویدییه‌وه هه‌بووه و ئه‌وه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی بووه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه وه‌ربگرێت. هه‌ندێك جار شوێن له‌وه بچووكتره كه جێگه‌ی قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌ی لێبێته‌وه. ئه‌م قسه‌یه بۆ ئه‌و ژووره ده‌بێت كه دیداره‌كه‌ی هه‌ردوو كه‌ڵه نووسه‌ری جیهانی، پابلۆ نیرۆدای شاعیر‌و گابریل گارسیا ماركیزی رۆماننووسی تێدا كرا. ئه‌وه‌بوو پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه كه بڕیار بوو دیداره‌كه به‌ڕێوه ببات، پێی وتن: ده‌بێ خۆتان خۆتان بناسێنن. ماركیز وتی: ئه‌گه‌ر بمتوانیایه بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر یه‌كێك له چالاكییه‌كانی رابردووم ئه‌وا رۆژنامه‌وانیم هه‌ڵده‌بژارد. دوای ئه‌م قسه‌یه پێشكه‌شكار ده‌ستبه‌رداری مافی پێشكه‌شكارییه‌كه‌ی بوو بۆ ماركیز، ماركیزیش به‌م جۆره ده‌ستی پێكرد: لای رۆژنامه‌وان ئه‌وه بابه‌تێكی كلاسیكییه، كاتێك شتێك ده‌ڵێیت، به شتێكی دیكه كۆتایی پێده‌هێنیت، مه‌به‌ستم بوو بڵێم: من حه‌ز ده‌كه‌م بگه‌ڕێمه‌وه بۆ رۆژنامه‌وانی، به تایبه‌تیش كاری رۆژنامه‌وانی و راپۆرت ئاماده‌كردن، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ست ده‌كه‌م له رووی نووسینه‌وه به‌ره‌وپێشچوونی تێدایه، نووسه‌ر كه ده‌ستده‌كات به نووسین له ده‌وروبه‌ری داده‌بڕێت، به‌ڵام له كاری رۆژنامه‌وانیدا به پێچه‌وانه‌وه‌یه، رۆژنامه‌نووس ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه رۆژانه راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ واقیعی هه‌نووكه‌ییدا بژی. ئه‌مه بۆ رۆماننووسێك وایه. به‌ڵام زۆر گرنگه به‌لامه‌وه رای نیرۆدا بزانم سه‌باره‌ت به شیعر، تا بزانین شیعر له واقیع دوورت ده‌خاته‌وه، یان یارمه‌تیت ده‌دات له‌گه‌ڵی بژیت و به نهێنییه‌كانی ئاشنا بیت؟ نیرۆدا: وا باوه شاعیر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی هه‌یه كه له واقیع دوور ده‌كه‌وێته‌وه. به تایبه‌تیش شاعیرانی ئه‌م دواییانه له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌وه، دوای مالارمێ و شاعیرانی تری هاوشێوه‌ی ئه‌و. من خۆم زۆرجار ئیره‌ییم به نووسه‌ری رۆمان بردووه، چونكه هه‌ر چۆنێك بێت ئامرازێكی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ تێكه‌ڵی چیرۆك و گێڕانه‌وه بێت، شیعر ئه‌و ئامرازه‌ی نییه. دوای ئه‌وه‌ی شیعر هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی هه‌بوو بۆ هه‌تاهه‌تایه له ده‌ستی دا، وه‌ك شیعری داستانی، كه پێشتر مه‌یلم بۆی هه‌بوو. به‌رده‌وام ئیره‌ییم به رۆماننووسه‌كان بردووه كه زۆر شت ده‌ڵێن و ده‌یگێڕنه‌وه، ئه‌گه‌ر له كتێبێكدا بكرێنه‌وه، هه‌ڵبه‌ت به داوای لێبووردنه‌وه له نووسه‌ران كه یه‌ك له‌وانه‌ش تۆیت، ویستی خۆسه‌لماندن و قوڵبوونه‌وه‌ی تێدایه له واقیعی ئێستا‌و گریمانه‌كراویشدا، یه‌كێك له‌و رۆماننووسانه‌ش كه نموونه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ن، ماركیزه كه ئه‌م گفتوگۆیه و ئه‌م دیداره كۆی كردووینه‌ته‌وه. ماركیز: نازانم هۆكاره‌كه پێشكه‌وتنه، پیشه‌ییبوونه، یان درێژبوونه‌وه‌ی كاروانی ئه‌ده‌بییه. ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی لای من رووده‌دات ئه‌وه‌یه كه له زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانمدا به‌و ئاڕاسته‌یه ده‌ڕۆم چیرۆك و رۆمان بكه‌م به شیعر، داهێنان له نووسینه‌كانی مندا له‌وه‌دایه كه ده‌توانم زیاتر چاره‌سه‌ری شیعرییانه بدۆزمه‌وه وه‌ك له چاره‌سه‌ری گێڕانه‌وه. ئه‌وه‌ی كه نایزانم ئه‌وه‌یه ئه‌م گفتوگۆیه به‌ره‌و كوێمان ده‌بات! پێم وابێ ئه‌مه دیدارێكی ساخته و پێشوه‌خت ئاماده‌كراوه له‌به‌ر خاتری ته‌له‌فزیۆنه‌كه. ئه‌ی وا نییه؟ نیرۆدا: ساخته نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی تۆ پێتوایه، من له زۆر قۆناغی ژیانمدا، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه تۆ وتت. ساغبوومه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له نووسینه‌كانمدا شێوازی گێڕانه‌وه‌ی چیرۆك بدۆزمه‌وه. له‌و بواره‌شدا له هیچ ئه‌زموونێك ناترسم. ئه‌و كاته‌ی وه‌لانانی شیعر ده‌ستی پێكرد، له شیعری داستانییه‌وه ده‌ستیان پێكرد، ئه‌و جۆره شیعره‌ش شێوازی گێڕانه‌وه بوو بۆ گه‌لان، هه‌ستی كه‌سانی راسته‌قینه بوو، هه‌بوون و ژیابوون، ئێستا كه‌س به‌و شێوازه نانووسێت. من له‌وه ده‌ترسم، نه‌بێ به قسه‌كه‌ی دانتی، مه‌سه‌له‌كه له‌بیركردنی شیعری په‌روه‌رده‌یی بێت، من حه‌ز ده‌كه‌م له شیعره‌كانمدا شتێكی له‌و بابه‌ته بكه‌م. ئه‌وه‌ی وای له تۆ كردووه هه‌وڵ بده‌یت چیرۆكه‌كانت شیعرییانه بنووسیت و من هه‌وڵ بده‌م شیعره‌كانم شێوازی گێڕانه‌وه‌یان تێدا بێت، لایه‌نێكی پێشكه‌وتنی نووسه‌ره، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێویسته به هه‌موو گۆشه‌كانی ئه‌ده‌بدا رۆبچین. ده‌بێ كارێك بكه‌ین وه‌ك ئه‌وه‌ی رێپۆرتاژێك ئاماده بكه‌ین، وه‌ك خۆت وتت. ماركیز: پێموایه تۆ وه‌ك شاعیر و من وه‌ك رۆماننووس، به گشتیش شاعیران و رۆماننووسه‌كان ده‌توانین له ژیانێكی ئاشتیانه‌ی ئه‌ده‌بیدا پێكه‌وه هه‌ڵبكه‌ین. نیرۆدا: من ته‌واو هاوڕاتم. ماركیز: به‌ڵام به جۆرێك كه شاعیران به‌رده‌وام وه‌ك رۆماننووس بن و رۆماننووسه‌كانیش هه‌موو رۆژێك شیعرییانه بنووسن. له‌وه‌یاندا شه‌ڕمان نابێت، به‌ڵكو هاوڕێ ده‌بین، زۆریش دڵخۆش ده‌بین، وه‌ك ئێستای من و تۆ. ئه‌وه‌تا تۆ خه‌ڵاتی نۆبڵیان پێ به‌خشیویت و ئێمه‌ی رۆماننووس پێمان خۆشه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شاعیرێكیان خه‌ڵات كردووه، له‌و باوه‌ڕه‌شدام ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵاته ببه‌خشن به من، تۆش پێت خۆش ده‌بێت، من باوه‌ڕم وایه شته‌كان به‌و جۆره به هه‌موو ئه‌و شتانه‌دا دیاره كه له باره‌ی منه‌وه ده‌وترێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ كاریگه‌ریت له‌سه‌ر ئه‌كادیمیای سویدی هه‌یه. نیرۆدا: كه‌س گومانی له‌وه نییه، من وه‌ك خۆم پێم وایه تۆ شایسته‌ی ئه‌و خه‌ڵاته‌یت، به‌هۆی به‌رهه‌مه گه‌وره‌كانته‌وه. سه‌رچاوه: بین النهرین 10-1-2019 ژماره 106
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure