تیمێكی نێوده‌وڵه‌تیی له‌نزیك ڕوباری ئامازۆن شوێنه‌وارێكی دێرینیان دۆزییه‌وه كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌دان ساڵ پێش ئێستا. تیمێكی زانستی شوێنه‌وار له‌كاتی هه‌ڵمه‌تێكی كنه و پشكنینی له سێ دورگه‌ی ( دیل تیسورو و لاشاكرا و سان پاپلۆ) له باكوری پۆڵیڤیا و نزیك له ڕووباری ئامازۆن شوێنه‌وارێكی دێرینیان دۆزییه‌وه كه بریتییه له شوێنه‌واری شارستانیه‌تێكی گه‌شه‌كردوو. به پێی ئه‌و تیمه له‌و ناوچانه‌دا مرۆڤ نیشته‌جی بووه و ده‌ستیان كردووه به كشتوكاڵ ، به‌و پێیه‌ش مێژووی كشتوكاڵ له‌و ناوچه‌ه‌ی زۆر زووتر سه‌ریهه‌ڵداوه له‌وه‌ی تا ئێستا زانراوه. ئه‌و تیمه له كاتی لافاوی وه‌رزیی سه‌ڤانا له‌و ناوچانه‌ی كه‌وتووه‌ته باكوری پۆلیڤیاوه ده‌ستیانكردووه به كاره‌كانیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و دوورگانه وه‌ك به‌رزاییه‌ك وان له كاتی لافاوه‌كاندا نقوم نابن، بۆیه زانایانی شوێنه‌وار گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه دانیشتوانی كۆنی ئه‌و ناوچانه له كاتی باران باریندا له‌و دورگانه‌دا ژیابن. له‌درێژه‌ی كنه‌و پشكنینه‌كانیاندا زاناكان ژماره‌یه‌ك ئێسكه په‌یكه‌ری گه‌وره و چه‌ندین پارچه كه‌لوپه‌لێكی تریان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌و دوورگانه دۆزیوه‌ته‌وه، ئێسكه په‌یكه‌ره‌كان به شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك نێژراون، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له سیماكانی كۆمه‌ڵگه‌ی گه‌شه‌كردوو نه‌ك كۆمه‌ڵه كه‌سێكی ڕاوچی یان ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ری داره‌كانیان كۆكردووه‌ته‌وه و گه‌ڕۆك بوون، چونكه ئه‌و كه‌سانه كه یه‌كێكیان مردووه له هه‌مان شوێن به‌جێیان هێشتووه. ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ی زاناكان ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه مرۆڤ به‌ر له( 10) هه‌زار ساڵ پێش ئێستا و له چاخی مرۆڤی هۆلۆسینه‌وه تا ئێستا له‌و ناوچه‌یه دا ژیاون و ده‌ژین و هه‌موو ئه‌و كه‌لوپه‌ل و شتانه‌ی دیكه‌ش كه له‌و شوێنه‌واره‌دا دۆزراونه‌ته‌وه به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ به‌ر له 2500 ساڵ له‌و ناوچه‌یه‌ی ئامازۆن ژیاون. ئه‌وه‌ی تا ئێستا بۆ زاناكانی شوێنه‌وار ڕوونبووه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه كه پێده‌چێت ئه‌و تیرانه‌ی له‌م ناوچه‌یه ژیاون به‌رهه‌مه سروشتییه‌كانی ناوچه‌كه‌یان ته‌واو كردبێت و بڕیاریاندابێت نیشته‌جێ بن و ناچار بوون ده‌س بكه‌ن به كشتوكاڵكردن. سه‌رچاوه: العلوم والتكنولوجیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure