"ئه‌میر تووده روستا"، "نیما جاویدی"، "ته‌ناز ته‌باته‌بایی"، "مێهدی مونیری" و "جیهانگیر نه‌سری ئه‌شره‌فی" ناوبژیوانی كردنی به‌رهه‌مه‌كانی به‌شی كێبڕكێی نه‌ته‌وه‌یی نۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "وارش" له ئه‌ستۆیاندایه. به‌پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی نۆهه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "وارش"، پێنج سینه‌ماكاری ئێرانی به‌رێژه‌ی 53 فیلمی به‌شی كێبڕكێی نه‌ته‌وه‌یی نۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "وارش" ناوبژیوانی ده‌كه‌ن. "ئه‌میر تووده رووستا"، "نیما جاویدی"، "ته‌ناز ته‌باته‌بایی"، "مێهدی مونیری" و "جیهانگیر نه‌سری ئه‌شره‌فی" ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ناوبژیوانی ئه‌م رووداوه سینه‌ماییه پێكدێنن. ئه‌میر تووده رووستا "ئه‌میر تووده رووستا" له‌دایكبووی ساڵی 1982 رێكه‌وتی 1361ی هه‌تاوی له كه‌ره‌ج و ده‌رچووی به‌شی ئه‌ده‌بیاتی شانۆگه‌ری له زانستگای سووره‌ی تارانه. له به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و ده‌توانرێ به كورته فیلمه‌كانی "سه‌ڵام به‌ڕێز ئه‌یوه‌ل" ، "تلڕلۆ" واته (پرشنگدار) ، "رادیۆلۆژی یه‌ك پۆرتره" و "جێگای من له‌نێو ژوور رابخه" و هتدو فیلمی سینه‌مایی "پات" ئاماژه بدرێت. فیلمه‌كانی ئه‌و تائێستا له فێستیڤاڵه‌كانی تۆكیۆ (ژاپۆن)، وه‌رشۆ (پۆڵه‌ندا)، سائۆپائۆلۆ (به‌ڕازیل)، تفلیس (گورجستان)، واشنگتۆن دی سی (ویلایه‌ته یه‌گرتووه‌كانی ئه‌مریكا) و تره‌نسیلوانیا (رۆمانی) نمایشكراوه. به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی ناوبژیوانی فێستیڤاڵی سیلویتی فه‌ره‌نسا 2016، رێزگرتنی تایبه‌تی ده‌سته‌ی ناوبژیوانی فێستیڤاڵی تره‌نسیلوانیای رۆمانی 2014 و هه‌ڵبژارده‌ی فێستیڤاڵی شۆرت شۆرتزی تۆكیۆی ژاپۆن 2016 بۆ فیلمی "جێگای من له‌نێو ژوور رابخه"، ته‌ندیسی باشترین فیلمی فێستیڤاڵی 60 چركه‌یی كۆپێنهاگی دانیمارك 2014 بۆ فیلمی "ئاشتی و جه‌نگ"، ته‌ندیسی باشترین كورته فیلمی چیرۆكیی فێستیڤاڵی كورته فیلمی تاران 1384 و ته‌ندیسی باشترین كورته فیلمی ده‌یه‌مین جه‌ژنی ماڵی سینه‌ما و فیلمی هه‌ڵبژارده‌ی سێهه‌م له فێستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌كانی نه‌مسا 2007 بۆ فیلمی "تلڕلۆ" واته (پرشنگدار) له زومره‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌و دێته ئه‌ژماردن. هه‌روه‌ها ئه‌ندامێتی له ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌سته‌ی ناوبژیوانی چواره‌مین فێستیڤاڵی فیلمی نه‌ته‌وه‌یی خوێندكاری، فێستیڤاڵی كورته فیلمی تاران، فێستیڤاڵی فیلمی ره‌زه‌وی، جه‌ژنی ماڵی سینه‌ما، فێستیڤاڵی فیلمه‌كانی پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆژیا، فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی شار، فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی رشد واته گه‌شه‌و ده‌بیری و به‌رپرسیارێتی هه‌شته‌مین جه‌ژنی سه‌ربه‌خۆی كورته فیلمی ماڵی سینه‌ما له زومره‌ی به‌رپرسایه‌تییه‌كانی ئه‌و بووه. نیما جاویدی نیما جاویدی له‌دایكبووی ساڵی 1979 رێكه‌وتی 1358ی هه‌تاوی له بیجنۆردو خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ئه‌ندازیاریی میكانیكه. ئه‌و ئه‌ندامی فه‌رمی ئه‌كادیمیای فیلمی ئاسیا پاسیفیك، ئه‌ندامی بنكه‌ی ده‌رهێنه‌رانی ماڵی سینه‌مای ئێران، بنكه‌ی سیناریۆنووسانی ماڵی سینه‌مای ئێران و ئه‌نجومه‌نی كورته فیلمی ماڵی سینه‌مای ئێرانه. هه‌روه‌ها ئه‌ندامێتی له ده‌سته‌ی ناوبژیوانی به‌شی سه‌ره‌كی په‌نجاوچواره‌مین فێستیڤاڵی فیلمی خیخۆن له ئیسپانیا، به‌شی سه‌ره‌كی نۆزده‌هه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی تفلیس له گورجستان له‌كارنامه‌یدا هه‌یه. نووسین و ده‌رهێنانی فیلمی سینه‌مایی "سوورپێست" دوایین چالاكی كاری ئه‌وه. جاویدی تائێستا توانیویه‌تی خه‌ڵاتی هره‌می زێڕینی باشترین فیلم له فێستیڤاڵی قاهیره، خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ له ئه‌كادیمیای خه‌ڵاته‌كانی سینه‌مایی ئاسیاپاسیفیك، خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ له فێستیڤاڵی فیلمی ستۆكهۆڵم، خه‌ڵاتی باشترین فیلم له روانگه‌ی بینه‌ران له فێستیڤاڵی ئارس له پۆڵه‌ندا، خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان و باشترین سیناریۆ له فێستیڤاڵی فیلمی خیخۆن له ئیسپانیا، خه‌ڵاتی باشترین فیلم له روانگه‌ی ئه‌نیستیتۆی نه‌ته‌وه‌یی زمان و خوێندنه‌وه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فه‌ره‌نسا، سیمورغی بلوورینی خه‌ڵاتی تایبه‌تی ده‌سته‌ی ناوبژیوانان له فێستیڤاڵی فیلمی فه‌جر، خه‌ڵاتی باشترین فیلم له فێستیڤاڵی فیلمی وارش و خه‌ڵاتی باشترین كورته فیلمی ئاسیا له فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی تاران و هتد به‌ده‌ستبێنێت. ته‌ناز ته‌باته‌بایی ته‌ناز ته‌باته‌بایی له‌دایكبووی ساڵی 1983 رێكه‌وتی 1362ی هه‌تاوی له تاران و ده‌رچووی ده‌رهێنانی شانۆیه. له زومره‌ی به‌رهه‌م گه‌لی سینه‌مایی ئه‌م ئه‌كته‌ره ده‌توانرێ به "سوورا و سپیاوی خه‌ست" ، "رۆخی دێوانه"، "هه‌را و تووڕه‌یی"، "ویلاییه‌كان"، "نیشته‌جێی نهۆمی ناوه‌ندی" و "مه‌رگی ماسی" ئاماژه بدرێت. ئه‌و تائێستا توانیویه‌تی چه‌ندین خه‌ڵاتی وه‌كو باشترین ئه‌كته‌ری ده‌وری یه‌كه‌می ژن له ئه‌نجومه‌نی ره‌خنه‌گران و نووسه‌رانی سینه‌مای ئێران، باشترین ئه‌كته‌ری ژنی كۆمیدیای ته‌له‌ڤیزیۆنی، دیپلۆمای شانازی جه‌ژنی ئه‌نجومه‌نی ره‌خنه‌گران و نووسه‌رانی سینه‌مای ئێران، له‌وحه‌ی رێزلێنانی باشترین ئه‌كته‌ری ده‌وری یه‌كه‌می ژن له فێستیڤاڵی ژنانی سه‌ربه‌خۆی ئه‌مریكا، له‌وحه‌ی رێزلێنانی باشترین ئه‌كته‌ری ده‌وری یه‌كه‌می ژن له فێستیڤاڵی فیلمه‌كانی ئێرانی سانفڕانسیسكۆو ته‌ندیسی باشترین ئه‌كته‌ری ده‌وری ته‌واوكه‌ری ژن له جه‌ژنی ئه‌نجومه‌نی ره‌خنه‌گران و نووسه‌رانی سینه‌مای ئێران به‌ده‌ستبێنێت. ته‌باته‌بایی تائێستا سێ جار بۆته ناوزه‌دی وه‌رگرتنی خه‌ڵات له فێستیڤاڵی فیلمی فه‌جر. مێهدی مونیری مێهدی مونیری له‌دایكبووی ساڵی 1974 رێكه‌وتی 1353ی هه‌تاوی له بابول و ده‌رچووی به‌شی ده‌رهێنان له كۆلێژی ده‌نهو ره‌نگی ئێرانه. ئه‌و بۆ ماوه‌ی 7 ساڵ له رایه‌ڵه‌ی كه‌ناڵی سێی ته‌له‌فیزیۆنی ئێران وه‌كو ده‌رهێنه‌ر چالاكی هه‌بووه‌و له‌دوای ئه‌وه تائێستا له رایه‌ڵه‌ی كه‌ناڵی به‌ڵگه‌فیلمی ته‌له‌فیزیۆنی ئێران خه‌ریكی كار‌و چالاكییه. فیلمی دیكۆمێنته‌ری و به‌ڵگه‌فیلمه‌كانی "ئه‌میری خونێش"، "پووره ئامینه"، "كرب"، "سووگ و سه‌ماع" و "تینار" له زومره‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌وه. مونیری هه‌روه‌ها خه‌ریكی ئاماده‌كردنی دوو به‌ڵگه‌فیلمی "سیوا" و "ویشار"ـه. سیمورغی بلوورینی باشترین ده‌رهێنانی به‌ڵگه‌فیلم له فێستیڤاڵی فیلمی فه‌جر، خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنانی به‌ڵگه‌فیلم له جه‌ژنی ماڵی سینه‌ما، خه‌ڵاتی باشترین به‌ڵگه‌فیلمی درێژ له جه‌ژنی ماڵی سینه‌ما، خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنانی به‌ڵگه‌فیلمی درێژ له فێستیڤاڵی نێونه‌توه‌یی سینه‌ما حه‌قیقه‌ت، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی یونێسكۆ له رێوڕه‌سمی خه‌ڵاتی ئاسیا پاسیفیك له ئوستڕاڵیا، ته‌ندیسی رێزلێنانی تایبه‌تی ده‌سته‌ی ناوبژیوانانی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی كارلۆوی واری له كۆماری چیك، باشترین فیلمی فێستیڤاڵی فیلمه‌كانی ئێرانی له تۆرنتۆی كه‌نه‌دا، خه‌ڵاتی زێوینی رێمی له فێستیڤاڵی فیلمی وۆرد فێست هیۆستۆن له ئه‌مریكا، پله‌ی یه‌كه‌می فێستیڤاڵی فیلمی وارش، دیپلۆمای شانازی و خه‌ڵاتی به‌هره‌كانی لاوان له فێستیڤاڵی به‌ڵگه‌فیلمی كیش و هتد به‌شێك له خه‌ڵاته‌كان و شانازییه‌كانی ئه‌م سینه‌ماكاره‌یه. جیهانگیر نه‌سری ئه‌شره‌فی جیهانگیر نه‌سری ئه‌شره‌فی له‌دایكبووی ساڵی 1957 رێكه‌وتی 1336ی هه‌تاوی له بێهشه‌هر له پارێزگای مازه‌نده‌ران. ئه‌و نووسه‌ری بواری خه‌ڵكناسی، گه‌لناس، گه‌لناسی بواری مۆسیقا، دامه‌زرێنه‌ر، دیزاینه‌رو سه‌رپه‌رشتیاری زانستنامه‌ی ته‌به‌رستان و مازه‌نده‌رانه. ئه‌شره‌فی به نزیكه‌ی چوار ده‌یه تێكۆشان و چالاكییه‌كانی پیشه‌یی، زیاتر له 50 كتێب و به‌رهه‌می توێژینه‌وه‌یی، فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری سه‌باره‌ت به فه‌رهه‌نگی گه‌لانی ئێرانی و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه. ئه‌م به‌رهه‌مانه له چوارچێوه‌ی نووسراو، بیستراو و بینراودا چاپ و بڵاوكراونه‌ته‌وه. له زومره‌ی ئه‌م به‌رهه‌مانه ده‌توانرێ فه‌رهه‌نگی وشه‌كانی ته‌به‌ری و وازیگاه ناوببرێت. له‌هه‌ره دیار‌و به‌رچاوترین توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كانی فه‌رهه‌نگی، گه‌لناسی و گه‌لناسی بواری مۆسیقای ئه‌م توێژه‌ره ده‌توانرێ به گه‌وه‌سانی پارسی، لێكدانه‌وه‌ی خونیاگه‌ری و ئاوازچڕین و چیرۆك گێڕانه‌وه له ناوچه‌كانی ئێران، خونیاگه‌ری و ئاوازچڕینی نه‌ورۆزی، كۆچ، شانۆگه‌ری و مۆسیقا له ئێران‌دا، وشه‌نامه‌ی گه‌وره‌ی ته‌به‌ری، مێژووی ئه‌ده‌بیات و هونه‌ری ئێران ئاماژه بدرێت. ئه‌شره‌فی تائێستا به‌ڕێوه‌به‌ری چه‌ندین فێستیڤاڵی فه‌رهه‌نگی، هونه‌ری و مۆسیقایی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی له ئێران له ئه‌ستۆیدا بووه. خاك - مه‌نوچه‌ر جیهانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure