هه‌سته مرۆییه‌كان‌و چۆنیه‌تی ڕه‌فتاركرد‌و ده‌ربڕینی هه‌سته‌كان جێگیر و جیهانیی نین، به‌ڵكو به تێپه‌ڕبوونی كات و له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر ده‌گۆردرێن. زۆر كه‌س له‌و بڕوایه‌دایه كه ڕه‌فتار‌و هه‌سته‌كانی مرۆڤ و شێوازی ده‌ربرینیان شتێكی جیهانییه و له‌هه‌موو شوێنێك وه‌ك یه‌كه و گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، به‌ڵام له ڕاستیدا و به تێپه‌ڕبوونی ڕۆژگار و سه‌رده‌مه‌كان هه‌موو ئه‌و هه‌ستانه گۆڕاون و ته‌نانه‌ت ناونانی هه‌ندێك له‌وانه‌ش گۆردراون. یه‌كێك له‌شاره‌زایانی بواری هه‌سته‌كان له‌ئه‌ڵمانیا و له سه‌نته‌ری مێژووی هه‌سته‌كان ئه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نێت هه‌ندێك هه‌ست له‌كۆندا هه‌بووه‌و هه‌ندێكی تریش له‌ڕۆژگاری ئه‌مرۆماندا هه‌یه و هه‌ندێك هه‌ست هه‌یه ئێستا نه‌ماوه یان ناوه‌كه‌ی گۆڕدراوه هه‌ندێك هه‌ستیش هه‌یه تازه‌كیی و به هۆی پێشكه‌وتنی مرۆڤایه‌تی و جه‌نجاڵی ژیانه‌وه دروست بووه . ئه‌و شاره‌زایه ئاماژه‌ی به چه‌ند هه‌ستێك كردووه له‌وانه‌ش : -1 ساردبوونه‌وه‌ی رۆحیی ئه‌م جۆره هه‌سته زۆرتر له كۆندا هه‌بووه و به‌ستراوه‌ته‌وه به كێشه‌ی بیروباوه‌ڕی ڕه‌به‌نه‌كانی كڵیساوه، هه‌ستێك بووه تووشی به‌شێك له پیاوان بووه له چاخه‌كانی ناوه‌ڕاست دا به تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی له‌دێره‌كاندا ژیاون، زۆر كاتیش ئه‌م هه‌سته له ئه‌نجامی قه‌یرانێكی ڕۆحانییه‌وه دروست بووه و ئه‌وانه‌ی ئه‌م هه‌سته‌یان تێدا دروست بووه نا‌ئومێد بوون و ته‌مه‌ڵ و له‌ش قورس بوون و زۆرجار حه‌زیان كردووه واز له ڕه‌به‌نی بێنن . ئه‌و شاره‌زایه سه‌باره‌ت به‌م حاڵه‌ته ده‌ڵێت» له‌م ڕۆژگاره‌دا ئه‌و هه‌سته نه‌ماوه ،به‌ڵكو ئێستا گۆردراوه بۆ خه‌مۆكیی و ئه‌و نیشانانه‌ی له ساردبوونه‌وه‌ی ڕۆح‌دا هه‌بووه ئێستا زۆربه‌ی له خه‌مۆكیشدا هه‌یه». -2 سه‌رشێتیی له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا زۆر ئه‌سته‌م بووه كه‌سێك بتوانێت تووڕه‌ییه‌كه‌ی بشارێته‌وه و توڕه‌كان كه‌سانی سه‌رشێت بوون و له كاتی توڕه‌ییاندا زۆر توندوتیژییان به‌كارهێناوه و زۆر شتی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌شیان كردووه و په‌لاماری هه‌موو شتێكی ده‌وربه‌ری خۆیان داوه. پسپۆڕه‌كه بۆ ئه‌مه ده‌ڵێت» له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات ئه‌م جۆره هه‌سته كه‌متر بووه‌ته‌وه و به‌ده‌گمه‌ن ده‌بینرێت و ئێستا له ڕۆژگارێكداین سه‌ره‌ڕای گوشاری زۆری ئه‌رك و كاركردن ، به‌ڵام خه‌ڵك هه‌وڵ ده‌دات زۆرتر هێمن بێت و كه‌متر كه‌سێكی سه‌رشێت و تووڕه بێت». ئه‌و ده‌ڵێت» ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌و جیاوازییه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له نێوان مرۆڤی ئێستا و مرۆڤی چاخه‌كانی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه به‌وه‌ی مرۆڤی ئێستا پێیوایه ئه‌وه هه‌ستێكی ناخی مرۆڤه و ده‌توانرێت به هه‌ولدانی زۆر كۆنترۆڵ بكرێت، به‌ڵام مرۆڤی چاخی ناوه‌راست به‌و شێوه‌یه بیری نه‌كردووه‌ته‌وه» -3 ڕه‌شبینی ڕه‌شبینی له كۆندا په‌یوه‌ستكراوه به هاوسه‌نگیی شله‌كانی ناو جه‌سته‌وه، له كۆندا مانایه‌كی جیاوازی هه‌بووه، به‌ڵام ئێستا په‌یوه‌ست ده‌كرێت به‌حاڵه‌تێكی تری مرۆڤه‌وه كه ڕه‌نگه له ئه‌نجامی نا‌ئومێد بوونی له‌هه‌ندێك كار و حاڵه‌ته‌وه ئه‌و هه‌سته‌ی بۆ دروست بێت. ئه‌و پسپۆره ئه‌ڵمانییه له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت» له قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كانی سه‌رده‌می نوێ‌دا وه‌ك حاڵه‌تێكی نه‌خۆشیی جه‌سته‌یی په‌یوه‌ست به‌هه‌ستكردن به ترس سه‌یری ڕه‌شبینی ده‌كرا و تا سه‌ده‌ی شه‌شه‌میش وا باو بوو كه دۆخی ته‌ندروستیی مرۆڤ به‌نده به چوار توخمی ناو له‌شه‌وه كه ئه‌وانیش خوێن و تف و به‌لغه‌م و زه‌رده‌ی زراو و ماده‌یه‌كی شلی ڕه‌شه كه گورچیله‌كان ده‌ریده‌ده‌ن ، واش باوبوو كه هه‌ستكردن به ڕه‌شبینی به هۆی زیاد ده‌ردانی ئه‌و شله ڕه‌شه‌یه كه گورچیله ده‌ریده‌دات». -4 نوستالۆجیا( سۆز بۆ ڕابردوو) له‌سه‌رده‌می كۆندا‌و به‌تایبه‌ت له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا ده‌ریاوانه‌كان تووشی نۆستالۆجیا ده‌بوون به هۆی ئه‌وه‌ی دوور ده‌كه‌وتنه‌وه له ماڵ و خێزان و نیشتمانیان ، هه‌ستیان به ماندووبوون و خه‌واڵوویی و ئازارێكی بێ هۆ ده‌كرد كه وایان لێده‌هات نه‌یانده‌توانی كاربكه‌ن. ئه‌و خانمه پسپۆڕه ده‌ڵێت « وه‌ك ئه‌وه‌یه مانای زاره‌گۆی (نۆستالۆجیا) بزانین، چونكه ئه‌م سه‌رده‌مه زۆر ئه‌و وشه‌یه به‌كارده‌هێنین، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانیدا ئه‌و وشه‌یه یان ئه‌و زاره‌گۆیه وه‌ك ئاماژه بۆ نه‌خۆشییه‌كی ئه‌ندامیی به‌كارده‌هێنرا و زۆر جار ده‌ریاوانه‌كان به هۆی ئه‌و هه‌سته‌وه ده‌شمردن. ئه‌مه‌ش ته‌واو جیاوازه له مانا و مه‌به‌ستی وشه‌ی نۆستالۆجیا له سه‌رده‌می ئێستادا كه مه‌به‌ست لێی ده‌ربڕینی سۆزه بۆ ڕۆژانی ڕابردوو». -5 پشێوی دوای شۆك یان زه‌بر پشێویی دوای شۆك یان زه‌برێك حاڵه‌تێك بوو زۆرتر تووشی سه‌ربازانی ناو سه‌نگه‌ره‌كان ده‌بوو له‌جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانییدا. له‌كۆندا وا سه‌یری پشێوی دوای شۆك ده‌كرا وه‌ك ئه‌وه‌ی حاڵه‌تێك بێت تێكه‌ڵ له نێوان هه‌سته‌كان و نه‌خۆشییه‌كی ئه‌ندامیی هه‌روه‌ك نۆستالۆجیا و ڕه‌شبینی پسپۆڕه ئه‌ڵمانیه‌كه ده‌ڵێت « زۆر جار نیشانه‌ی سه‌یر له‌و كه‌سانه‌دا ده‌رده‌كه‌وت كه توشیی پشێویی دوای شۆك ده‌بوون بون به شێوه‌یه‌ك هه‌ندێك جار كه‌سه‌كان توانای بینین و بیستنیان له‌ده‌ستداوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هیچ هۆكارێكی ئه‌ندامیی نه‌بووه بۆ ئه‌و نیشانانه» . ئه‌و ده‌شڵێت» له‌كاتی جه‌نگدا گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرا ئه‌و نیشانانه هیی ئه‌وه بێت سه‌ربازه‌كه له‌نزیك شوێنی ته‌قینه‌وه‌كانه‌وه بووه و ڕه‌نگه مێشكی شڵه‌قابێت، دواتر ده‌ركه‌وت ئه‌و نیشانانه ده‌رئه‌نجامی ئه‌و ئه‌زمونانه‌یه كه كه‌سه‌كه پێیدا تێپه‌ڕیوه و په‌یوه‌ندی به باری ده‌رونییه‌وه هه‌یه». -6 به خه‌یاڵ نه‌خۆشكه‌وتن هه‌ندێك هه‌ست هه‌یه وا له‌كه‌سه‌كه ده‌كات لاواز بێت و نه‌خۆشكه‌وێت، له سه‌ده‌ی نۆزده‌وه پسپۆڕان و پزیشكانی ئه‌و كاته بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سه‌ی به خه‌یاڵی خۆی وا ده‌زانێت نه‌خۆشه كه‌سێكه له ڕووی ده‌روونییه‌وه كێشه‌ی هه‌یه. پسپۆڕه ئه‌ڵمانیه‌كه ده‌ڵێت» ئه‌م حاڵه‌ته ته‌واو وه‌ك حاڵه‌تی هیستیریا وایه كه له‌سه‌رده‌می فیكتۆریادا پزیشكه‌كه‌كان ئاشكرایانكرد « ئه‌و ده‌شڵێت « وا باوبوو كه ئه‌و حاڵه‌ته ده‌بێته هۆی ماندوو بوون و ئازار و كێشه له كۆئه‌ندامی هه‌رسدا، له هه‌ردوو سه‌ده‌ی حه‌ڤده و هه‌ژده‌شدا بڕوا وابوو كه به‌خه‌یاڵ نه‌خۆشبون هۆكاره‌كه‌ی كێشه‌ی زراوه، به‌ڵام دواتر له‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆماندا پزیشكه‌كان ئه‌و حاڵه‌ته‌یان گه‌ڕانده‌وه بۆ هه‌بوونی كێشه له مێشكدا «. -7 شێتیی مانایی ئه‌م ناولێنانه بۆ حاڵه‌تێكی ده‌روونییه كه ژنانی دیاری كۆمه‌ڵگا و به تایبه‌ت له ناو ژنانی خوێنده‌واردا بینراوه كه بێ ئه‌وه‌ی هیچ پێویستییه‌ك و پاڵنه‌رێكی ماددیان هه‌بێت دزییان كردووه. دكتۆر جه‌یمز كاولز یه‌كه‌مین كه‌سه كه له ساڵی 1835دا ئه‌و چه‌مكه‌ی به‌كارهێناوه. بۆ ئه‌مه‌ش پسپۆڕه ئه‌ڵمانییه‌كه ده‌ڵێت» بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ هه‌ریه‌ك له شێتی ئاكاریی و شێتیی سۆزداریی هاو واتای شێتیی مانایی بوون و به‌شێوه‌یه‌ك حاڵه‌تی كه‌سه‌كه ده‌ستنیشان ده‌كرا كه توشیی شێتی بووه بێ ئه‌وه‌ی هیچ نیشانه‌یه‌كی شێتیی هه‌بێت یان هیچ نیشانه‌یه‌كی پشێویی عه‌قڵیی هه‌بێت» ئه‌و ده‌شڵێت «له ڕۆژگاری ئه‌مرۆماندا به‌و حاڵه‌ته ده‌وترێت ( ده‌رده دزیی) و په‌یوه‌ست ده‌كرێت به دۆخیی ده‌روونیی و هه‌ستی كه‌سه‌كانه‌وه».
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure