به ئاماده‌بوونی چه‌ندین میوان له وڵاتانی روسیا، ئازه‌ربایجان، قه‌زاقستان و ئه‌فغانستان؛ نۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "وارش" له پارێزگای مازه‌نده‌ران، میوانداری هونه‌رمه‌ندانی به‌ستێنی شارستانیه‌تی میراتی هاوبه‌ش و ده‌ریای كاسپیه‌ن بوون. به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی نۆهه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "وارش"، هونه‌رمه‌ندان و سینه‌ماكارانی وڵاتانی ده‌وروبه‌ری ده‌ریای كاسپیه‌ن و بوار‌و به‌ستێنی شارستانییه‌تی میراتی هاوبه‌ش بۆ به‌شداریكردن له نۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "وارش" میوانی پارێزگای مازه‌نده‌ران بوون. "ئانتۆن لابچێنكۆ" ئاوازدانه‌رو "ئایدا سۆبۆلۆوا" سینه‌ماكار، "ئیدوارد پیچۆگین" سه‌رۆكی لێنین فیلم و "مارینا تۆرۆپیگینا" به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌داڕشتنی فێستیڤاڵی نێنونه‌ته‌وه‌یی فیلمی مۆسكۆ له میوانانی روسی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "وارش" بوون. هه‌روه‌ها "سێرگئی دورۆتسۆی"، "وێرۆنیكا دورۆتسۆی" و "ولادیمیر تیۆلكین" سینه‌ماكارانی وڵاتی قه‌زاقستانن كه میوانی نۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "وارش" بوون. هه‌روه‌ها "نۆفال محه‌مه‌دئۆف"، "غوڵامڕه‌زا جه‌عفه‌ری" ، "غوڵام یه‌حیا جه‌عفه‌ری" و "گزه‌ل محه‌مه‌دوا" سینه‌ماكارانی خه‌ڵكی وڵاتی ئه‌فغانستان، "زه‌هرا میرره‌زازاده" ده‌رهێنه‌ر، "ئیحسان عه‌لی نور" به‌رهه‌مهێنه‌ر، "ئیلشاد عه‌لی ئۆف" ، "شامیل عه‌لی ئۆف" و "مراد مرادۆف" سینه‌ماكارانی خه‌ڵكی وڵاتی كۆماری ئازه‌ربایجان له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ن كه له فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "وارش" له پارێزگای مازه‌نده‌ران ئاماده‌بوو‌ن. خاك - مه‌نوچێهر جیهانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure