"د.حوسێن ئینتزامی" سه‌رۆكی رێكخراوی سینه‌مایی ئێران له په‌یامێكدا بۆ نۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "وارش" ئه‌م فێستیڤاڵه‌ی به هێمایه‌ك بۆ رۆڵبینینی ده‌وری به‌رپرسایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی سینه‌ماو گه‌شه‌ی چالاكییه‌كانی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری زانی. به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی نۆهه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "وارش"، "د.حوسێن ئینتزامی" سه‌رۆكی رێكخراوی سینه‌مایی ئێران بۆ نۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "وارش" په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی لیژنه‌ی هه‌واڵنێری ئه‌م رووداوه سینه‌ماییه كرد. له ده‌قی په‌یامه‌كه‌یدا هاتووه: "ئه‌گه‌ر سینه‌ما ئاوێنه‌ی جیلوه‌گێڕانی سه‌روه‌ری و لێهاتووییه‌كان و نیشانده‌ری راستییه‌كانی كۆمه‌ڵگاو دۆزینه‌وه‌و به‌دواداچوونه‌كانی هونه‌ری و هونه‌رمه‌ند له چوارچێوه‌ی وێنه‌دایه، بێگومان ئه‌و شته‌ی كه له‌سه‌ر په‌رده‌ی زێوین ده‌رده‌كه‌وێت، یان به‌هه‌ر چه‌شنێك له‌گه‌ڵ به‌رده‌نگه‌كانی خۆی په‌یوه‌ندی ده‌گرێت، قه‌رزداری هه‌وڵ و تێكۆشانه‌كان و له خۆبردووییه‌كانی پڕبایخ و بیركردنه‌وه‌و هزری بیرمه‌ندانه‌ی ئه‌و سینه‌ماكارانه‌یه وا كه‌ڵكه‌ڵه‌یان هه‌یه. فێستیڤاڵی فیلمی "وارش" به جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر كلتووری گشتی، دابونه‌ریته دێرینه‌كانی هه‌ڵسوكه‌وت و كرداری و گوتار‌و ئاخاوتنی و به ئامانجی ڕاكێشانی سه‌رنجی كاربه‌ده‌ستان، بیروڕای گشتی و هونه‌رمه‌ندان بۆ بابه‌ته‌كانی ژینگه‌یی و نمایشكردنی فیله‌م گه‌لی شیاو، له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا ده‌توانێت ده‌ورێكی به‌رچاو و كاریگه‌ری له رۆڵبینینی ده‌وری به‌رپرسیارانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی سینه‌ما وه‌كو راگه‌یاندنی چاودێری كۆمه‌ڵگادا هه‌بێت. ئه‌م رووداوه هه‌روه‌ها له‌به‌ر وردبوونه‌وه له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خۆجێیی و هه‌رێمایه‌تی و به‌ڕێوه‌چوونی له پارێزگای سه‌رسه‌وزو جوانی مازه‌نده‌ران و كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شه‌ی سینه‌ماكارانی ئه‌م ناوچه‌یه‌و ناساندنی لایه‌نه‌كانی سه‌رنجڕاكێشی گه‌شتیاری و سروشتی و میراتی دیار‌و نادیار‌و كه‌وناراو له‌مێژینه‌ی وڵاتی ئێران رووداوێكی گونجاو و پڕبایخه. فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "وارش" هێمایه‌كه بۆ رۆڵبینینی ده‌وری به‌رپرسایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی سینه‌ماو گه‌شه‌ی چالاكییه‌كانی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری له هه‌موو ئێران. به‌وهیوایه‌ی كه كارگێڕانی ئه‌م فێستیڤاڵه له‌ڕێگای جوڵانه‌وه‌ی خۆیاندا به‌رده‌وام و پایه‌به‌رز بن و سه‌ركه‌وتوویی هاوڕێی رێگاكه‌یان بێت". خاك - مه‌نوچێهر جیهانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure