"مێهدی قوربان پوور" ده‌بیری نۆهه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "وارش" ئه‌م رووداوه سینه‌ماییه‌ی به پاڵپشتی و كرده‌وه‌یه‌كی به‌هارانه بۆ پاڵاوتن و ژیانه‌وه‌ی كه‌لتوورو دابونه‌ریت له ئاوێنه‌ی سینه‌مادا ده‌زانێت. به‌پێی راپۆرتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی نۆهه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "وارش"، "مێهدی قوربان پوور" ده‌بیری ئه‌م فێستیڤاڵه‌و ده‌رهێنه‌ری به‌ڵگه‌فیلمی "زمناكۆ" بۆ به‌ڕێوه‌چوونی نۆهه‌مین خولی ئه‌م رووداوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ی سینه‌ما په‌یامێكی ئاڕاسته كرد. له ده‌قی ئه‌م په‌یامه‌دا هاتووه: "وارش به مانای باران، جیلوه‌یه‌ك له ره‌حمه‌ت و نیعمه‌تی ئیلاهیه كه په‌یوه‌ندییه‌كی هێمایی و بنه‌ڕه‌تی له‌گه‌ڵ به‌هار هه‌یه. ئه‌و به‌هاره‌ی كه ده‌توانرێ شوێنپێی پشكوتن و چرۆكردن له له‌رینه‌وه‌ی ده‌نگی جوانی بارانه‌كه‌یدا بدۆزرێته‌وه. چه‌نده به‌شكۆیه كه له‌م وه‌رزه‌ی شكۆفه‌كان و پشكوتنه‌كاندا بتوانرێ تۆوه‌كانی پڕشه‌وكه‌تی كه‌لتوورو هونه‌ر كه پێناسه‌كه‌ی ئافراندن و جوانیه له زه‌وی و نیشتمانی سه‌وزی مازه‌نده‌ران بچێنرێت و بۆ بینینی پشكوتنی دابنیشی. فێستیڤاڵی "وارش" گێڕانه‌وه‌یه‌كه هه‌ر له‌م پاڵپشتی و كرده‌وه به‌هارانه‌یه بۆ پاڵاوتن و ژیانه‌وه‌ی كه‌لتوورو دابونه‌ریت له ئاوێنه‌ی سینه‌مادا. شوكری خودا ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌دوای تێپه‌ڕكردنی ئه‌و هه‌ورازو نشێوانه‌ی رێگایه‌كی سه‌خت كه هاتین، هه‌لێك ره‌خسا بۆ ئه‌وه‌ی كه نۆهه‌مین خول له فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "وارش" به‌ڕێوه‌ببه‌ین، ئه‌و فێستیڤاڵه‌ی كه تێده‌كۆشێت بۆ ئه‌وه‌ی له به‌ستێنی ره‌سه‌نایه‌تییه‌كانی كرداری و گوتاری و ژیاریدا به هاوڕێیه‌تی ئه‌و سینه‌ماكارو هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه‌ڵكه‌ڵه‌یان هه‌یه به‌نیسبه‌ت فه‌رهه‌نگ و دابونه‌ریت و رێوڕه‌سمه خۆماڵی و خۆجێیه‌كان له‌پێناو سه‌رله‌نوێ ناسینه‌وه‌و سه‌رله‌نوێ بووژانه‌وه، هه‌وڵ و تێكۆشانه‌كان و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌كانی ئه‌م بواره به زمانی هونه‌رو وێنه، بكێشێته‌وه‌و دیمه‌ن و روانگه‌یه‌ك له ده‌فرایه‌تییه‌كان و لایه‌نه جوان و سه‌رنجڕاكێشه‌كانی كه‌لتوورو هونه‌ری خۆماڵی له ئاسۆكانی رووناكی سبه‌یدا له په‌روه‌رده‌و بارهێنانی بیرۆكه‌كان و تێڕوانینه تازه‌كان خشته‌و ریزبه‌ندی بۆ بكات. ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌م فێستیڤاڵه به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و روانگانه‌ی كه گرتوویه‌ته‌به‌ر، ده‌توانێت سه‌رنجی خه‌ڵكی، هونه‌رمه‌ندان و به‌رپرسان بۆ سه‌رچاوه‌و كانزاكان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ژینگه‌یی و پاراستن و ئاگاداریكردن له ره‌سه‌نایه‌تییه كۆنه‌كانی ئێرانی و ئیسلامی ڕابكشێت و به‌تایبه‌ت سینه‌ماكاران به‌ره‌و لای به‌رهه‌مهێنانی ئاسه‌وارێك به‌پێی پێداویستییه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنی وڵات ببات و ئه‌وان له سه‌رله‌وێ نیشاندانه‌وه‌و كێشانه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆ، به‌ره‌وپێشه‌وه ببات و هانیان بدات. ئاشكرایه به له‌به‌رچاوگرتنی قه‌یرانه‌كانی ژینگه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی كه هه‌ڕه‌شه له سه‌قامگیری و حه‌سانه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئێمه ده‌كات، به‌رپرسایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی سینه‌ماكاران و گرنگیدانی ئه‌وان له پرژانه‌سه‌ر بابه‌ت و پرسه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆمه‌ڵگا ده‌توانێت رێگابكاته‌وه‌و لێهاتوویی و توانایی خولقاندنی كلتوورییه‌كی كاریگه‌ری هه‌بێت. فێستیڤاڵی "وارش" به وردبوونه‌وه له‌سه‌ر دیارده‌كان و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خۆماڵی و هه‌رێمایه‌تی و به كردنه ته‌وه‌ری كلتووری گشتی، هه‌وڵده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی كه بنه‌مای ده‌فرایه‌تی سروشت و بارهێنانی خۆجێی له زه‌رفی سینه‌مادا هه‌ڵبسه‌نگێنێت و به نمایشكردنی به‌رهه‌مه‌كان و بیر‌و هزرو بیرۆكه هه‌ڵقوڵاوه‌كان له‌م مانا‌و شوێنه‌واره دیاریكراوه، پێداویستی و گرنگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و كه‌ڵكوه‌رگرتنی دروست له سه‌رچاوه سروشتی و مرۆییه‌كانی خۆجێی به‌رجه‌سته بكاته‌وه‌و به‌هره‌كانی لاوانی كارامه له به‌رزكردنه‌وه‌ی كلتوور‌و بڕه‌وپێدانی به‌رهه‌مهێنان و شكۆ‌و پشكوتنی نه‌ته‌وه‌یی بدۆزێته‌وه. به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م فێستیڤاڵه له پارێزگای جوانی مازه‌نده‌ران له وه‌رزی به‌هارنارنج و به ئاماده‌بوونی هونه‌رمه‌ندان و سینه‌ماكارانی به توانای وڵات ده‌توانێت مزگێنیده‌ری له‌دایكبوونی هیواو به‌رهه‌مهێنانی بیرۆكه‌كان و ئه‌و ئه‌ندێشه سه‌وزانه بێت كه له لق و پۆپه‌كانی ئه‌و به‌ره‌كه‌ت گه‌لێكی بۆنخۆش له‌سه‌ر دره‌ختی به‌هێزو پته‌وی كلتوور‌و هونه‌ری ئه‌م نیشتمانه كه‌ونارایه چه‌كه‌ره بدات. له خوداوه‌ندی گه‌وره داواكارین بۆ ئه‌وه‌ی كه به لوتف و به‌زه‌یی خۆی، ئێمه له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌رچی باشتری ئه‌م فێستیڤاڵه یارمه‌تی بدات و وارش یارمه‌تیده‌ری پێداچوونه‌وه‌و پێشكه‌وتن و ژیانه‌وه‌ی زیاتری كلتوور‌و هونه‌رو شه‌وكه‌ت و هێزی سینه‌مای پڕ له شانازی ئێران بێت". خاك - مه‌نوچێهر جیهانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure