22/5/2019 04:02 PM

شانشینەکانی زاگرۆس – کوردستان، کەوتە بەردەستی خوێنەرانی

لەدووتووێی 446 لاپەڕەدا کتێبی (شانشینەکانی زاگرۆس – کوردستان) نووسینی رەسوڵ بۆسکێنی چاپ و بڵاوکرایەوەو کەوتە بەردەستی خوێنەرانی.
ئەم کتێبە بەشێکە لەڕووداوەکانی سەرەتای مێژوو تە دەوڵەتی میتانی. لەپێشەکی ئەم کتێبەدا هاتووە: هۆكاری هەڵبژاردنی ئەم لێكۆڵینەوەیە ئەوەیە، مێژووی كۆنی كورد پێویستی بەلێكۆلێنەوەی زیاتر هەیە، لەبەرئەوە هەوڵمان داوە مێژووی كۆنی كوردستان لەسەرەتای مێژووەوە تاكو كۆتایی بنەماڵەی سێیەمی ئور و بوژانەوەی شانشینەكانی كوردستان و سەرهەڵدانی ئاشوورییەكان بۆ خوێنەری كورد ڕوون بكەینەوە، بۆ كارئاسانی خوێنەر ناوەرۆكی ئەم كتێبەمان بەسەر چەند بەشێك دابەش كردووە بەم شێوەیە:
بەشی یەكەم: به‌پێی پێویست گەشەكردنی ژیانی ئادەمیزادمان خستۆتەڕوو لەسەرەتا و لەژیانی ناو ئەشكەوتەوە.
بەشی دووەم: لەم بەشەدا بۆ ئاشنا بوون به‌ باسه‌كانی دوایی، باسی ژیانی نەتەوە كۆنەكانی زاگرۆس كراوە وەكو: (كاسی و گوتی و لوللو و خوری) یەكان، شێوەی پەیدابوون و نەژاد و ئایین و شوێنی نیشەجێ‌ بوونیان ڕوون كراوەتەوە، گەشەكردن و ڕووداو و بەسەرهاتەكان بە كورتی ڕوون كراونەتەوە.
بەشی سێیەم: لەم بەشەدا باسی دەركەوتنی ناوی كورد و لەشكركێشی و داگیركاریەكانی (سۆمەر و ئەكەد و ئاشووری و بابلی)یەكان كراوە.بەشی چوارەم: تەرخان كراوە بۆ بوژانەوەی شانیشینەكانی كورد لەدوای شكست هێنانی بنەماڵەی سێیەمی ئور، مەبەستی سەرەكی بابەتەكەی ئێمەش بەتایبەت ئەمەیە.
بەشی پێنجەم: باسی شانشینی (ئەخازوم) و شانشینی (سیمورروم) و شوێن و بوژانەوەی شانشینەكان و هێرشی ئاشوورییان بۆ سەر شانشینەكان و ئەوەندەی كرابێ‌ هەوڵی خۆڕزگاركردنی خەڵكی كوردستان و ئازاد كردنی نیشتمان لە ژێر چنگی دوژمنان و بوژانەوەی شانشینەكانی كوردستان ڕوون كراوەتەوە.به‌شی شه‌شه‌م: باسی شانشینی ئوتوم كراوه‌، له‌م به‌شه‌دا‌ گه‌شه‌كردنی شانشنه‌كه‌ و زمان و ئایین و ڕه‌گه‌ز و سوپا و به‌ستنی هاوپه‌یمانێتیه‌كانی و دژایه‌تی و شاڵاوی نه‌یاره‌كانی، هاتنی په‌نابه‌ر و كێشه‌كانیان.

 

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved