26/5/2019 03:26 PM

ئەحمەد سالار و گەزیزە، دەگەرێنەوە هونەرەجوانەكان

 

لە بینای بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانی، وەكو رێزێك بۆ خزمەت و ماندووبوونی  هونەرییان، وێنەی پۆرترێتی هەریەك لە هونەرمەندانی دێریینی سلێمانی ئەحمەد سالار و گەزیزە عومەر دەنەخشێنن.
لەبارەی ئەم هەڵوێستەی مامۆستایان و خوێندكارانی پەیمانگاكە، گەزیزە عومەر لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی: پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانی بەشی شانۆ بۆ ڕێزلینان لە ئەرك وماندوبونی مامۆستایانی هونەرمەند ( ئەحمەد سالار و خاتو گەیزە) وێنەكانیان لەسەر دیواری بەشی شانۆ دەنەخشێنن ، سوپاس بۆ مامۆستایانی بەشی شانۆ .
ئەحمەد سالار و گەزیزە عومەر، دوو ئەكتەرو دەرهێنەری دیاری شاری سلێمانین لە بواری شانۆ و دراماو جگە لەوەش مامۆستای پەیمانگەی هونەرەجوانەكان بوونە.
خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved