27/5/2019 03:58 PM

شەمۆ و شێرۆ، دەبنە مستەر كۆمیدی

 

هەردوو ئەكتەری كۆمیدی شاری هەولێر ئەیام ئەكرەم (شەمۆ) و گۆڤار ئەنوەر (شێرۆ)، لە كارێكی هونەری نوێدا بەیەكەوە دەردەكەونەوە.
هەردوو ئەكتەرەكە، لە كارە هونەرییەكان بە ناوی مستەر كۆمیدی دەیانەوێت جارێكی تر لە رێگەی كۆمیدیاوە رەخنەكانی كۆمەڵگا بگوازنەوەو ئازارەكانی كۆمەڵگە بگەیەنن بە دەسەڵاتداران و لەم هەفتەیەش دەستیان بە پرۆڤەكردن كرد لە كارەكەیاندا.
شەمۆ و شێرۆ، دوو ئەكتەری دیاری شاری هەولێرن لە بواری كۆمیدیاو لە ماوەی رابردوو لەرێگەی چەند بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی و شانۆگەرییەوە چوونەتە دڵی بینەرانەوە.

خاك-بەیاد مەریوانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved