نووسەر و وەرگێڕ مەریوان عەبدول دوو شاکاری فەلسەفەی ئیسلامی بە کوردی بڵاو دەکاتەوە و ناوەندی رۆشنبیریی ڕەهەندیش ئەرکی چاپ و بڵاوکردنەوەی لە ئەستۆ دەگرێت. یەکەم کتێبیان "شاری فازیله"ی فارابییە، کە یەکێکە لە گرنگترین کتیبەکانی نێو فەلسەفەی ئیسلامی. ئەم کتێبە لە بەناوبانگترین کتێبەکانیشییەتی. شار كه له ڕاستیدا مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه تیایدا هاریكارییه له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی به هۆیانه‌وه به‌خته‌وه‌ری پێ به‌ده‌ست دێت، بریتییه له شاری فازیله، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی كه به هۆیه‌وه هاریكاری ده‌كرێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌خته‌وه‌ری ئه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی فازیله. ئه‌و ئومه‌ته‌ی شاره‌كانی هاریكاری یه‌كتر ده‌كه‌ن، تێكڕایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌خته‌وه‌ری پێ به‌ده‌ست دێت، بریتییه له‌ئومه‌تی فازیله. به‌هه‌مان شێوه مه‌عموره‌ی فازیله به‌وه ده‌بێت ئه‌و گه‌لانه‌ی تێیدان هاریكاری بكه‌ن له‌سه‌ر گه‌یشتن به به‌خته‌وه‌ری. کتێبەکە لە دوتویی 230 لاپەڕەدا چاپ و بڵاوکراوەتەوە و بۆ ئاسانکاری خوێنەریش وەرگێڕ فەرهەنگێکی سەبارەت بە چەمکە سەرەکی و گرنگەکانی نێوکتێبەکە ئامادە کردووە و وەکو پاشکۆ لە لاپەڕەکانی کۆتایی کتێبەکەدا چاپ کراوە. کتێبی دووەمیان، کتێبێ فه‌سڵول مه‌قال-ە، کە ئیبن ڕوشد نووسیویەتی و ئەم کتێبەش هیچی کەمتر نییە لە کتێبەکەی فارابی. ئه‌م كتێبه‌ی یه‌كێكه له گرنگترین ئه‌و كتێبانه‌ی ئیبن ڕوشد له باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان فه‌لسه‌فه و ئایین و گونجانیان نوسیوێتی، گرنگییه‌كه‌شی له‌وه‌دایه له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه‌وه به ئاشكرا و بێ گرێ و گۆڵ و زۆر ڕوون بیروبۆچوونی ئیبن ڕوشدمان به‌رامبه‌ر ئایینی ئیسلام و فه‌لسه‌فه بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه ئێمه له به‌رده‌م ده‌قی فه‌یله‌سوفێكی ته‌واو شاره‌زاداین له باره‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی، جگه له‌وه‌ش ئەم فه‌یله‌سوفه ته‌واو په‌یوه‌سته به شه‌ریعه‌تی ئیسلامییه‌وه و به‌رامبه‌ر به ئایینی ئیسلام خۆی به به‌رپرسیار ده‌زانێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌مه هیچ له ڕۆڵی عه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌ی عه‌قڵی ئه‌م فه‌یله‌سوفه و كاری فه‌لسه‌فاندنی كه‌م بكاته‌وه. ئەم کتێبە ئەگەرچی بە قەبارە بچووکە و تەنها 104 لاپەڕەیە، بەڵام شاکارێکی گەورەی فەلسەفییە و بە شێوەیەکی چڕوپوخت خوێنەر ئاشنای چەندین چەمکی فەلسەفی پەیوەندی ئایین و فەلسەفە دەخاتەڕوو. هەردوو کتیبەکە لە چاپکراوەکانی ناوەندی ڕەهەندە و ئێستا لە کتێبخانەکاندا دەست دەکەوێت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure