30/5/2019 09:42 AM

كتێبی به‌غدا - كوردستان بڵاوكرایه‌وه‌

كتێبی به‌غدا - كوردستان، كتێبێكه‌ كه‌ له‌ سێ چاوپێكه‌وتنی درێژ پێكهاتووه‌، كه‌ له‌گه‌ڵ ستران عه‌بدوڵا كراوه‌ و تێيدا سه‌رنجی ئه‌و نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووسه‌ له‌سه‌ر ته‌نگژه‌ی حزبابه‌تی خراوه‌ته‌ڕوو و چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناوه‌ڕاست و كۆتایی ساڵی 2018.

ئه‌م كتێبه‌ له‌ سێ به‌ش پێكهاتووه‌ كه‌ به‌شی یه‌كه‌م بۆ پرسی كورد له‌دوای پڕۆسه‌ی ئازادی عیراق ته‌رخانكراوه‌و به‌شی دووه‌م ته‌رخانكراوه‌ بۆ كێشه‌ی حزب و حزبایه‌تی له‌ كوردستان و له‌ به‌شی سێیه‌م قسه‌ له‌سه‌ر ڕه‌وتی گه‌شه‌كردنی فیكری سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كراوه‌.

كتێبه‌كه‌ له‌لایه‌ن ته‌حسین ته‌ها چۆمانی ئاماده‌كراوه‌و له‌لایه‌ن چاپخانه‌ی كارۆ له‌ سلێمانی چاپكراوه‌و بابه‌ته‌كه‌ی  سیاسییه‌و له‌ تیراژی 1000 دانه‌ چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

خاك





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved