لە چین، ساڵی سی و نۆ هەزار کچ، لە ساڵی یەکەمی تەمەنیاندا دەمرن. لەبەرئەوەی خێزانەکانیان لە کاتی نەخۆشکەوتنیاندا، وەک کوڕەکانیان چارەسەریان ناکەن و نایانبەن بۆ نەخۆشخانە. لی هۆنگ ووی، لێکۆلەری چینی لە بواری خێزاندا، بەم جۆرە ئەم کێشەیەی ڕوون کردەوە، "ئەگەر کوڕێک نەخۆش بکەوێت، دەمودەست دەیبەن بۆ نەخۆشخانە. بەڵام ئەگەر کچێک نەخۆش بکەوێت، دایک و باوکی دەڵێن 'دەی با ئەمڕۆ نەیبەین، بزانین سبەی باشتر نابێت!' ڕۆژانە چەندین منداڵ لە چین دەبنە قوربانی ئەم پشتگوێخستنە." مردنی ئەم کچانە تەنانەت بە یەک ستونیش لە ڕۆژنامەکانماندا باس ناکرێت. ئێمە نازانین ئەولەوییەتی ڕۆژنامەنووسەکانمان چین و لەسەر چ بنەمایەک کار دەکەن. نیوەی ئاسمان کتێبێکە بۆ تێگەیشتن لە کارەساتە مریەکان کە لەسەرانسەری جیهان ڕوودەدەن و بە شێوەیەکی دیاریکراو تر ئەو کێشانەی پەیوەستن بە ژینگە و برسێتی وتینوێتی و بابەتەکانی پەیوەست بە مرۆڤ و بونیەوە. نیوەی ئاسمان'، کتێبێک لە بارەی کارەساتەکانی جیهانی سێهەمەوە نوسینی: نیکۆلاس دی کریستۆڤ - شێریل وودون وەرگێڕانی: کەژان محمود - هەڵۆ فریق
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure