23/6/2019 04:13 PM

مەراسیمی تەواوكاری نەورۆز لەسەرای سلێمانی بەڕێوەچوو


بەئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەكی بەرچاو لە كەسایەتی و جەماوەری شاری سلێمانی، مەراسیمی تەواوكاری یادەكانی نەورۆز و بەهار لە سەرای سلێمانی بەرێوەچوو.
 لەمەراسیمەكەدا، پەیكەری مامۆستا نەجمەدین مەلا بەسەر 64 كەسایەتی و نەورۆزپەروەری كوردستان دابەشكرا وەكو ئاماژەیەك بۆ تەمەنی نەجمەدین مەلا كە 64 ساڵ ژیا و خزمەتی كرد.
جگە لەمەش خەنجەرێكی كوردەواری كە لەلایەن هونەرمەند مەهاباد جەمال-ەوە دروستكرابوو دابەشكراو نمایشێكی جلوبەرگی كوردیش بەسەرپەرشتی دیزاینەر هەوار محەمەد بەڕێوەچوو.
خاك- بەیاد مەریوانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved