24/6/2019 09:07 AM

عەدنان كەریم زنجیرە كۆنسێرتێك سازدەكات

هونەرمەندی بەتوانا عەدنان كەریم، زنجیرە كۆنسێرتێك لە شارەكانی هەرێمی كوردستان سازدەكات و دەستپێكەكەش لە شاری هەولێر دەبێت.

عەبدولغەفار عەبدوڵا بەڕێوەبەری كۆنسێرتی عەدنان كەریم لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووه: ئەو كۆنسێرتە لەلایەن كەرتی تایبەت بەڕێوەدەچێت، رۆژی 12ی تەممووز كۆنسێرتەكە لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە شاری هەولێر سازدەكرێت و گروپی هونەری مەحوی لەگەڵ عەدنان كەریم بەشدار دەبن.

ناوبراو روونیكردووەتەوه: بلیتی كۆنسێرتەكە لە 30 هەزار تا 60 هەزار دینارەو تائێستاش بە ریكلامێكی كەم، بەشێك لە بلیتەكان فرۆشراون، بۆیە ئەگەر زانییان بلیتی رۆژی یەكەم زوو تەواودەبێت، ئەوا كۆنسێرتەكەی شاری هەولێر بۆ چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت.

عەبدولغەفار عەبدوڵا ئاماژەی بەوەش كردووە: پلانی عەدنان كەریم ئەوەیە لە شارەكانی (سلێمانی و هەڵەبجەو دهۆك و سۆران)یش كۆنسێرت ئەنجامبدات، بەڵام رەنگە  ئەو كۆنسێرتانەی دیكە بكەونە وەرزی پایز.


خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved