9/7/2019 03:58 PM

رستێک میروو کەوتە بەردەستی خوێنەرانی

لەدووتووێی 204 لاپەڕەدا کتێبی (رستێک میروو) کە بەشی دووەمی بیرەوەرییەکانی عاسی حوسێن مەحموود-ە چاپ و بڵاوکرایەوەو کەوتە بەردەستی خوێنەرانی.
لەبەشێکی ئەم بیرەوەرییانەدا هاتووە: گوڵان گوندێکە کەوتۆتە سەری ئەوسەری دۆڵی شاورێوە، گوڵان لەهەرچوار لاوە دەورەدراوە بەشاخی رەق و کێوی بڵند، لای باکورەوە شاخی قایم و بەرزی بێترخێنە بێترخێن بەشی خۆرهەڵاتی چیای پتەوو تۆکمەی کاروخە، لەئاستی گوندی گوڵانەوە بەو بەشەی چیای کاروخ دەڵێن بێترخێن.
لەبەشێکی تری ئەم بیرەوەریانەدا هاتووە: پەڕێنەوە لەجادە قیرەکە بێ کێشەو گیروگرفت تێپەڕی، دە هەنگاوێک لەودیوی جادەکەوە گەیشتینە رووبارە ئاوەکەی کە لەگوندی پڵینگانەوە دەهاتە خوارێ، ئاوێکی زۆرو بەخوڕبوو، ئێمە پێڵاوە ئەدیداسەکانمان لەپێ کردەوەو هەتا ژوور ئەژنۆ شەڕواڵەکانمان هەڵکرد، هەر پیاوێک رێشمەی ئەو هێسترەی گرت بەدەستەوە کە ژنەکەی خۆی لەسەر پشتی بوو.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved