سیمۆن سیمۆنیان: به‌شی "وێب سێری" له فێستیڤاڵی فیلمه‌كانی منداڵان گرنگی هه‌یه به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌بیرخانه‌و نووسینگه‌ی سی و دووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفه‌هان سه‌باره‌ت به ره‌وت و بارودۆخی ناردنی به‌رهه‌مه‌كانی كورته‌فیلم بۆ نووسینگه‌ی فیستیڤاڵ روونكردنه‌وه‌ی ئاراسته كرد. به‌پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی سی و دووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، "سیمۆن سیمۆنیان" به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌بیرخانه‌و نووسینگه‌ی سی و دووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفه‌هان له دیمانه له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی راگه‌یاندنی فیستیڤاڵ سه‌باره‌ت به پێشوازی سینه‌ماكاران له فیستیڤاڵ و رێژه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه بۆ به‌شداری له‌م رووداوه سینه‌ماییه له به‌شی به‌رهه‌مه‌كانی كورته‌فیلم و ئه‌نیمه‌یشێن گه‌یشتۆته ده‌بیرخانه وتی: تائێستا زیاتر له سه‌دو په‌نجا فیلم له به‌شی كورته فیلمه‌كان و ئه‌نیمه‌یشێن به ناردنی به‌رهه‌م، خوازیاری به‌شداری له سی و دووهه‌مین خولی ئه‌م فیستیڤاڵه بوونه. رێژه‌یه‌كی زۆر له سینه‌ماكاران، كه‌سایه‌تییه‌كان و رووخساری لاو و به‌هره‌كانی تازه ده‌ركه‌وتوون كه خوازیاری به‌شداری له‌م خوله‌ی فیستیڤاڵه‌كه بوون. به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌بیرخانه‌و نووسینگه‌ی سی و دووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفه‌هان به جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و یاسا‌و رێسایانه‌ی كه له بانگه‌وازی فیستیڤاڵی ئه‌مساڵدا ئاماژه‌یان پێدراوه، رایگه‌یاند: به‌پێی یاسا‌و رێساكانی فیستیڤاڵ، ئه‌و فیلمانه‌ی كه ماوه‌و كاته‌كه‌یان له‌نێوان 3 تا 15 خوله‌كه، به كورته فیلم دێنه ئه‌ژماردن و فێستیڤاڵیش میوانداری ئه‌م به‌رهه‌مانه‌یه. به‌م پێیه سینه‌ماكاران ئه‌م خاڵه له‌به‌رچاو بگرن كه فیلم گه‌لی به ماوه‌ی كه‌متر یا زیاتر به‌پێی ده‌قی رێكاره‌كانی بانگه‌واز، بارودۆخی به‌شداری له فێستیڤاڵیان نیه‌و ته‌نیا ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه ئه‌م هه‌لومه‌رج و بارودۆخه‌یان هه‌یه، وه‌رده‌گیرێن و له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن پێداچوونه‌وه‌و دووباره بینینه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت.. "سیمۆن سیمۆنیان" له درێژه‌ی قسه‌كانیدا به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه له‌م خوله‌ی فیستیڤاڵه‌كه‌دا بۆ یه‌كه‌مینجار چاوه‌ری به‌ڕێوه‌چوونی به‌شی وێب سێرییه‌كان، به شێوه‌ی ركابه‌ری ده‌بین، به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م به‌شه‌ی به نیشانه‌ی گۆڕینی روانینی ده‌سه‌ڵاتدار به‌سه‌ر فێستیڤاڵ و به فه‌رمی ناسینی بارودۆخی نوێی پیشه‌سازی وێنه له‌بواری منداڵ و مێرمنداڵدا زانی و له شیكردنه‌وه‌و روونكردنه‌وه‌ی بارودۆخی به‌شداریكردن له‌م به‌شه وتی: به‌رهه‌مه‌كانی زنجیره‌یی كه به‌شێوه‌ی تایبه‌ت بۆ په‌خش و بڵاوكردنه‌وه له‌سه‌ر رایه‌ڵه‌كانی ئینته‌رنێتی دیزاین و ئاماده‌كراون و به‌رده‌نگی خۆیان له چینی منداڵ و مێرمنداڵ هه‌ڵبژاردووه، به‌ده‌رله‌وه‌ی كه به شێوه‌ی بێبه‌رامبه‌ر یان بۆ كڕین و بۆ به‌ستێنه‌كانی جۆراوجۆری UGC یان به‌ستێنه‌كانی VOD به‌رهه‌مهێنرابن، ده‌توانن له‌م به‌شه‌دا به‌شداری بكه‌ن. درێژایی ماوه‌ی هه‌ر به‌شێك یان وێبزۆرد له‌م كۆمه‌ڵه زنجیره به‌رهه‌مانه‌ش له وه‌رگرتنی ئه‌م به‌رهه‌مانه له‌م به‌شه له فێستیڤاڵدا كاریگه‌ری نیه‌و فیستیڤاڵ میوانداری هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی ویب سێری له كورته‌فیلمه‌كانی یه‌ك خوله‌كی هه‌تا كۆمه‌ڵه‌ی زنجیره‌كانی درێژی نێوان 30 تا 45 خوله‌كی ده‌بێت. به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌بیرخانه‌و نووسینگه‌ی سی و دووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفه‌هان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه: ده‌سته‌ی ناوبژیوان و هه‌ڵبژاردن له‌م به‌شه‌دا، هه‌م سه‌رنج ده‌داته پێوه‌ره‌كانی په‌یوه‌ندیدار به چۆنایه‌تی هونه‌ری به‌رهه‌مه‌كان و هه‌م پێناسه‌و ناوه‌رۆكی كار‌و پیشه‌یی ئه‌مانه له‌به‌رچاو ده‌گرێت و پێشبینی ئێمه ئه‌وه‌یه كه ئه‌مساڵ، به‌شداربوونی ئه‌م به‌رهه‌مانه، رۆحیه‌تی نوێخوازی و هاوپه‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ بارودۆخی رۆژی پیشه‌سازیی وێنه له وڵاتی ئێران، ده‌ڕژێنێته‌وه نێو فیستیڤاڵه‌وه. "سیمۆن سیمۆنیان" له كۆتاییدا وه‌بیری هێنایه‌وه: رۆژی 15ی پوشپه‌ڕی 1398ی هه‌تاوی رێكه‌وتی 6ی جولای 2019ی زایینی دوایین مۆڵه‌تی ناونووسی و راده‌ستكردنی به‌رهه‌مه‌كان بۆ سی و دووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێرانه‌و بێجگه له به‌شی وێب سێرییه‌كان كه له‌به‌ر هۆكارگه‌لی جۆراوجۆر له‌وانه‌یه ماوه‌ی بانگه‌وازه‌كه‌ی درێژبكرێته‌وه، له به‌شه‌كانی دیكه‌دا چاوه‌ری درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌م ماوه‌یه نابین. سی و دووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ICFF به به‌رپرسیاری "عه‌لیڕه‌زا تابێش" له رۆژانی 28ی گه‌لاوێژ تا 4ی خه‌رمانانی 1398ی هه‌تاوی رێكه‌وتی 19 تا 26ی ئۆگۆستی 2019ی زایینی له دوو به‌شی "نه‌ته‌وه‌یی" و "نێونه‌ته‌وه‌یی"دا له شاری مێژوویی ئیسفه‌هان له وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. خاك - مه‌نوچێهر جیهانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure