له بڕیارێكدا له‌لایه‌ن ده‌بیرو به‌رپرسی فێستیڤاڵ، به‌ڕێوه‌به‌رانی جێبه‌جێكاری سی و دووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران له شاره‌كانی ئیسفه‌هان و تاران دامه‌زرێنران. به‌پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی سی و دووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، به حوكم و بڕیارێك له‌لایه‌ن "عه‌لیڕه‌زا تابێش" ده‌بیرو به‌رپرسی سی و دووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، "ئیمان حوجه‌تی" وه‌كو "به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری سی و دووهه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵان له ئیسفه‌هان" و "مه‌سعود ئه‌حمه‌دیان" وه‌كو "به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری سی و دووهه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵان له تاران دامه‌زرێنران. له‌م دوو بڕیاره‌دا هاتووه: به‌ڕێز ئاغای "ئیمان حوجه‌تی" به له‌به‌رچاوگرتنی لێهاتووییه‌كان و ئه‌زموونه پڕبایخه‌كانی ئێوه، به پشتبه‌ستن به رێككه‌وتننامه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵان و به له‌به‌رچاوگرتنی ناساندنی به‌ڕێزتان له‌لایه‌ن شاره‌وانی به‌ڕێزی ئیسفه‌هان، به‌پێی ئه‌م حوكمه وه‌كو "به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری سی و دووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵان له ئیسفه‌هان" دیاریده‌كرێیت. به‌وهیوایه له په‌نای لوتف و تیشكی به‌زه‌یی حه‌زره‌تی حه‌ق و ئه‌و به‌رنامه‌داڕشتن و هاوده‌نگییانه‌ی كه له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كانی به‌ڕێوه‌بردندا ده‌یخه‌نه‌گه‌ڕ، به كه‌ڵك وه‌رگرتن له هه‌موو ده‌فرایه‌تییه‌كان كه له شار‌و پارێزگای ئیسفه‌هان بوونی هه‌یه، فێستیڤاڵێكی شایسته له پێگه‌ی شیاوی به‌رده‌نگه‌كان و ئاستی سینه‌مای ئێران‌دا به‌ڕێوه‌بچێت و ئامانجه به‌رزه‌كانی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م فێستیڤاڵه له رێگای سینه‌ماوه له گه‌شه‌كردن، بردنه‌سه‌رێ و به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی ئه‌م گروپه‌ی كۆمه‌ڵگا بێته‌دی. به‌ڕێز ئاغای "مه‌سعود ئه‌حمه‌دیان" به له‌به‌رچاوگرتنی لێهاتووییه‌كان و پێشینه پڕبایخه‌كانی ئێوه له به‌ڕێوه‌بردنی فێستیڤاڵه‌كانی سینه‌مایی و هه‌بوونی باوه‌ڕمه‌ندی باشی چالاكانی سینه‌مای ئێران، به‌پێی ئه‌م حوكمه وه‌كو "به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری سی و دووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵان له تاران" دیاری ده‌كرێت. به‌وهیوایه له‌په‌نای لوتف و تیشكی به‌زه‌یی حه‌زره‌تی حه‌ق و ئه‌و به‌رنامه‌داڕشتن و هاوده‌نگییانه‌ی كه له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كانی به‌ڕێوه‌بردندا ده‌یخه‌نه‌گه‌ڕ، به كه‌ڵك وه‌رگرتن له هه‌موو ده‌فرایه‌تییه‌كان كه هه‌یه، فێستیڤاڵێكی شایسته له پێگه‌ی شیاوی به‌رده‌نگه‌كان و ئاستی سینه‌مای ئێران‌دا به‌ڕێوه‌بچێت و ئامانجه به‌رزه‌كانی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م فێستیڤاڵه له رێگای سینه‌ماوه له گه‌شه‌كردن، بردنه‌سه‌رێ و به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی ئه‌م گروپه‌ی كۆمه‌ڵگا بهێته‌دی. "ئیمان حوجه‌تی" ئه‌ندامێتی له ئه‌نجومه‌نی سیاسه‌تدانان و به‌رنامه‌داڕشتنی سی و یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌یوه‌ندییه‌كان و كاروباری نێونه‌ته‌وه‌یی شاره‌وانیی ئیسفه‌هان، ئه‌ندامی ده‌بیرخانه‌و نوویسنگه‌ی شاری لایه‌نگرو خۆشه‌ویستی منداڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی گشتی گروپی پیشه‌یی ئینتخاب، هاوكاری له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنه جۆراوجۆره‌كان له‌وانه گروپی گۆڤاره‌كانی هه‌مشه‌هری، هه‌واڵده‌رییه‌كانی ئیلنا، ئیسناو میهر له زومره‌ی پێشینه‌و ئه‌زموونه‌كانی بواری راگه‌یاندن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وه. "مه‌سعود ئه‌حمه‌دیان" ئه‌حمه‌دیان نووسه‌ری سینه‌ماو ته‌له‌ڤیزیۆنه. ئه‌و له فێستیڤاڵه‌كانی "فیلمی فه‌جر"، "حه‌سه‌نات" و "فیلمی شه‌هر" چالاكی هه‌بووه‌و نووسین و داڕشتنی سیناریۆی فیلمه‌كانی "جه‌عبه‌ی مۆسیقا"، "دیمۆكراسی له رۆژی روون‌دا" و "سیانۆر"ی له كارنامه‌ی هونه‌ریی خۆیدا هه‌یه. جێگری فه‌رهه‌نگی و لێكۆڵینه‌وه‌یی دامه‌زراوه‌ی سینه‌مایی فارابی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی فێستیڤاڵی دامه‌زراوه‌ی سینه‌مایی فارابی و ده‌بیری فێستیڤاڵی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران له خوله‌كانی بیست و سێهه‌م و بیست و چواره‌م له زومره‌ی ئه‌زموونه‌كانی هونه‌ری و كارگێڕیی ئه‌وه. سی و دووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ICFF له رۆژانی 28ی گه‌لاوێژ تا 4ی خه‌رمانانی 1398ی هه‌تاوی رێكه‌وتی 19 تا 26ی ئۆگۆستی 2019ی زایینی له دوو به‌شی "نه‌ته‌وه‌یی" و "نێونه‌ته‌وه‌یی"دا به به‌رپرسیاری "عه‌لیڕه‌زا تابێش" له شاری مێژوویی ئیسفه‌هان له وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. خاك - مه‌نوچێهر جیهانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure