22/7/2019 04:46 PM

فیلمێكی ئەنیمەیشنی رەحیم زەبیحی لە ئیتاڵیا نمایشدەكرێت


فیلمێكی ئەنیمەیشنی  رەحیم زەبیحی لە ئیتاڵیا نمایشدەكرێت

فیلمێكی ئەنیمەیشنی  دەرهێنەری  كۆچكردووی گەنجی كورد رەحیم زەبیحی بەشداری لە فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی لە ئیتاڵیا دەكات.
فیلمی ( خەونەكان لە قووڵایی)  سیناریۆی لەلایەن هونەرمەدی كۆچكردوو (رەحیم زەبیحی) نووسراوەو كاری دەرهێنانی لەلایەن ڕە‌زا محە‌مە‌دییە بەشداریی لە لە فیستیڤاڵی نێودە‌وڵە‌تیی "salento"ی ئیتالیا دەكات.
 ئەم بەرهەمە  هونەرییە 4 ساڵ كاتی بردووە تاكو بەرهەم هاتووە و زیاتر لە 14 هەزار فرەیم نیگاركێشی بۆ كراوە. بەرهەمەكە لە لایەن هونەرمەندی كۆچ كردوووی كورد، ڕەحیم زەبیحی تۆمار كراوەو ماوەكەی  10 خولەكە بە‌ سێ تە‌كنیكی نیگاركێشی لە‌سە‌ر شووشە‌، سینە‌ماتۆگرافی تاك فریمی و ئێدیت، نیگاركێشیی دیجیتاڵی فریمە‌كان بە‌ پێنووسی چوار لارج و دوو ڕەهەندی بە‌رهە‌م هێنراوە.
خاك- بەیاد مەریوانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved