یوسف محه‌مه‌د به‌رزنجی «گوڵێكی مۆر بۆیه‌خه‌ی جه‌لادێك» به سه‌رهاتی خێزانێكی كورد له شاری كه‌ركوك، بیره‌وه‌ری كادر و پێشمه‌رگه‌و ڕێكخستنی دێرین، (قاره‌مان مه‌حموود محه‌مه‌د)ه، كتێبه‌كه له دوتوێی (502)لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره گه‌وره‌ی وه‌زیری دا چاپ و بلاو كراوه‌ته‌وه، نووسه‌رو شاعیر‌و پێشمه‌رگه (ئه‌حمه‌د عارف) پێداچوونه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجام داوه، له ڕاستیدا ناونیشانه‌كه‌ی وه‌ك كتێبێكی ئه‌ده‌بی ده‌رده‌كه‌وێت و سه‌رنجی خوێنه‌ر بۆخۆی ڕاده‌كێشێت، كه ده‌بوو «قاره‌مان مه‌حموود» ئه‌و ناونیشانه‌ی بۆ كتێبه‌كه‌ی هه‌ڵنه‌بژاردایه، ئه‌ویش له به‌رئه‌وه‌ی ناونیشان بۆ كتێب زۆر گرنگه، كتێبه‌كه‌ی «قاره‌مان»یش بیره‌وه‌ری مێژوویی و له دۆخی سیاسیی، كۆمه‌لایه‌تیی، ئابووری…، هه‌لومه‌رجی كوردستان و ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌دوێ؟ بۆیه باشتربوو ناونیشانێكی گونجاو تری بۆ هه‌ڵبژێرێت؟ ئه‌مه وه‌ك سه‌رنجێك بۆ ناونیشانی كتێبه‌كه؟ پێشكه‌ش كردنێكی زۆر دوروو درێژیشی نووسیووه، كه نه‌ده‌بوو به‌و دوور‌و درێژیه پێشكه‌ش كردنه‌كه‌ی بنووسیایه، به‌ڵكو ده‌بوو به‌چه‌ند دێڕو ده‌سته‌واژه‌یه‌كی كورت ئه‌وه‌ی ئه‌نجام بدایه؟ده‌شبوو له ده‌سپێكی كتێبه‌كه‌دا پرۆفایلی ژیننامه‌ی خۆی به كورتی پێشكه‌ش بكردایه؟ بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كترناسینی نووسه‌رو خوێنه‌ر ئاسان بوایه؟ به‌لام جوانی و ڕاستگۆیی و نێوه‌رۆكی كتێبه‌كه زۆر به پێزو گرنگ و به‌كه‌ڵك و به سووده، وه‌ك مێژوو به سه‌ر ساڵی ڕووداوه‌كاندا دابه‌شی كردووه، بۆیه به‌ئه‌ركی سه‌رشان و به‌باشم زانی له چه‌ند ده‌لاقه‌یه‌كه‌وه خوێنه‌وه‌یه‌كی بۆ بكه‌م و لێی بدوێم له‌گه‌ڵ پیرۆزبایی و ده‌ست خۆشیم بۆ برای نووسه‌رو پێشمه‌رگه كاك»قاره‌مان مه‌حموود» كه وه‌ك كه‌سێكی ڕووناكبیر پێشمه‌رگه و كادر و دڵسۆز‌و ماندوو، ئه‌م بابه‌ته پڕ زانیاریه ووردو به پێزو سه‌رنج ڕاكێشانه‌ی له دووتۆێی ئه‌م كتێبه‌دا تۆماركردووه، كه پێم وایه خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی پێشكه‌ش به‌مێژووی كورد‌و دۆخی سیاسیی و نێوه‌ندی بیره‌وه‌ری نووسینه‌وه كردووه، دووباره ده‌ستخۆشی لێده‌كه‌م و خوازییاری سه‌ركه‌وتن و ته‌مه‌ن درێژیم بۆی. سوپا‌و جاش، وه‌ك دڕنده؟ له مێژووی سوپای عێراقدا، سوپای گه‌ل و ده‌وڵه‌تی ڕاسته‌قینه و یاسا‌و به‌رگری له‌خاك و سه‌روه‌ری نه‌بووه، له بیره‌وه‌ییه‌كانی»قاره‌مان» و كتێبه‌كه‌ی دا، وێنه‌یه‌كی ناشیرین و قێزه‌ونی سوپای عێراق به‌رانبه‌ركورد و گه‌ل و خاكی كوردان پێشكه‌ش كراوه‌و پیشاندراوه، كه سوپا چ دڕنده‌و زوڵم و تاوان و بڕۆیه‌كی به‌رانبه‌ر گه‌لی كورد له ئه‌ستۆ گرتووه، ته‌نانه‌ت سوپای به ناو عێراق هاورده‌ی سوپای ئوردنی و سودانی و سوری و… كردووه كه‌شان به‌شانی سوپای عێراق هێرشی به‌ربلاوو توندی نامرۆڤانه‌یان بۆسه‌ر هاولاتیانی كورد له گوند‌و شار‌و شارۆچه‌كاندا ئه‌نجام داوه‌و سه‌دان تاوانی قێزه‌ونیان ده‌رحه‌ق به‌هاولاتیانی سڤیل و مه‌ده‌نی كورد كردووه‌و له تالان و وێران كردن و كوشتندا سڵیان له هیچ به هایه‌كی مرۆڤانه نه‌كردۆته‌وه‌و به ناشیرین‌ترین و بێزراوترین شێوه‌و كرده وه، هێرشه‌كانیان جێ به‌جێ كردووه‌و تاوانی قێزه‌ونیان له مێژوودا ئه‌نجام داوه، «قاره‌مان»یش به ڕاستگۆیانه له بیره‌وه‌رییه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌سته‌م و كوشتوو كوشتاری سوپا داوه‌و تێكه‌ڵ به گێڕانه‌وه‌كانی نێو كتێبه‌كه‌ی كردوه‌و له كاتی خوێنه‌وه‌دا، خوێنه‌ر وێنه‌یه‌كی ناشیرین و بێزلیكراوی سوپای سه‌ركوتكه‌ری عێراقی دێته به‌ردیده، جگه له سوپای عێراق، یه‌كه‌كانی سوپای سوریا و سۆدان و ئوردن… بۆ پاڵپشتی سوپای عێراق به‌شداری هێرش و په‌لاماره‌كانیان بۆسه‌رگوندو ده‌ڤه‌ره‌كان ئه‌نجام داوه. كه‌چ تاوانێكیان دژی خه‌ڵكی سڤیل و بێ ده‌سه‌لات و گوند‌و ژینگه‌ی كوردستان جێبه‌جێ كردووه؟؟ ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵ و زینده‌وه‌رانیش له و سته‌م وتاوانانه قوتاریان نه‌بووه، كه له نێوه‌رۆكی كتێبه‌كه‌دا زۆر به‌جوانی و ڕاستگۆیانه ئاماژه‌ی به‌زۆر كاره‌سات و ڕووداوی جۆراجۆری نه‌خوازراو داوه‌و بۆچونی خۆشی له سه‌ر ڕوداوو كاره‌سات و تاواناكان و سوتماك كردنی خاكی كوردستان، له‌لایه‌ن سوپا‌و ئه‌وانه‌ی ویژدانی خۆیان به دوژمنان فرۆشتوه له‌و كات و سه‌رده‌مه‌دا دوواو یاداشتی كردووه. خێزانی كورد: خێزانی كورد به تایبه‌تی هه‌میشه به‌دۆخێكی سه‌خت و دژوار‌و نا سه‌قامگیردا گوزه‌ری كردووه، ئه‌م نائارامییه‌ش بۆ سه‌ختی ژیان و گوشار و فشاری توندی ده‌سالاتی سیاسیی ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له سه‌ر تاك و خێزانی كورد دروستكراوه؟ كه‌واته ئاسووده‌یی و به‌ختیاری و ئارامی و مۆله‌قی به‌گشتی به‌رۆكی خێزان و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی گه‌مارۆداوه؟ له‌م كتێبه‌دا، ئازار‌و خه‌م و دوركه‌وتنه‌وه و نا سه‌قامگیری خێزانی و په‌رته‌وازه بوون پانتاییه‌كی به‌رفراوانی بۆخۆی داگیر كردووه،»قاره‌مان» له بیره‌وه‌ری تایبه‌تی خۆیدا، باسی خێزانه‌كه‌ی خۆیی و دوركه‌وتنه‌وه‌و كۆچی خێزان و بنه‌ماڵه‌كه‌یمان له ده‌سپێكی كتێبه‌كه‌یه‌وه به گێڕانه‌وه بۆمان ده‌گێڕێته‌وه و یاداشتی كردووه‌و له‌وێنه‌ی تابلۆیه‌كدا هێڵه‌كانی بۆ كێشاوین، كه وورده‌كاری و ئازار‌و خه‌مێكی گه‌وره‌ی خێزانه‌كه‌یانی وه‌ك نموونه‌ی خێزانی گوند به‌رجه‌سته كردووه‌و لێیی دوواوه، كه زیاتر گێڕانه‌وه‌كانی بۆ ده‌سپێكی نیوه‌ی سالان و كۆتایی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه، سه‌رۆكی خێزانه‌كه‌ی كه نێوی مه‌حمووده تراژیدیای ئازاراوی و نه‌هامه‌تییه‌كان ده‌ست پێده‌كات، دایكیشی هاوبه‌شی سه‌ره‌كی تراژیدیا‌و ئازاره‌كانی ئه‌م خێزانه‌ن، نه‌وه‌كانیشی پێك هاتون له،»قاره‌مان، خالید، سه‌عید، بێستون، یاسین، مجید حه‌مید، هێمن، ڕۆسته‌م خوشكه‌كانی»ڕه‌وشه‌ن، سعدیه، سۆزان، جوان» ئازاری ئه‌م خێزانه كورده به‌هۆی سته‌می سیاسیی ده‌سه‌لاته‌وه و هه‌ڵكه‌ندنیان له زێدی باو باپیرانیانه‌وه له گوندی سورقاوشان و عه‌سكه‌رەوه به‌ره‌و چه‌مچه‌ماڵ و كه‌ركووك و سلێمانی، ده‌ست پێ ده‌كات و له گه‌ڕه‌كه‌كانی كه‌ركوكدا ژیانیان له‌نێوئه‌وێدا ده‌بێته دۆزه‌خ و ماڵ كاولی و نائارامی خێزانی؟! برسێتی و نه‌بوونی و ماندوو بوون به‌رۆكیان ده‌گرێت و كوردبوون و نیشتمان په‌روه‌ریش ده‌بێته ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌وسته‌م و زوڵم و ماڵ وێرانییه‌ی كه به‌رۆكیان ده‌گرێت و نا ئارامی و ترس و دڵه‌ڕاوكێی هه‌میشه‌یی باوه‌شیان پێدا ده‌كاو جیا بوونه‌وه لێیان زۆر گران ده‌بێت. به‌تایبه‌تی، له گه‌ڕه‌كه‌كانی شۆرجه‌و جمهوری و ئیمام قاسم… زیندان و گرتووخانه‌كانی ڕژێم: زیندان و ڕاكه ڕاک و چاو‌دێری ڕژێمی به‌عس و هاوپیشه‌كانیان به سه‌ر ئه‌م خێزانه‌وه به هه‌میشه‌ی و به‌رده‌وامی له ده‌وریان ده‌خولێته‌وه، بیره‌وه‌ری «قاره‌مان»ی پێشمه‌رگه‌و سیاسی زۆر به جوانی وێنه‌ی گرتووخانه‌و زیندان و ئازاری خانه‌واده‌كه‌ی له ووشه‌دا وێنه‌گرتووه‌و به‌وێنه‌ی درامایه‌كی سه‌دان زنجیره‌ی هه‌موو ڕووداو كاره‌ساتی گرتن و ئه‌شكه‌نجه و برسێتی و ئازار‌و نه‌خۆشی خانه‌واده‌و ته‌نانه‌ت خانه‌واده‌كانی تری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری له‌م بیره‌وه‌ریه ڕاستگۆیه‌دا باس كردووه‌و تۆماری كردووه،»قاره‌مان»زیندانی كه‌ركوك، هه‌یئه، حله، به‌سره… زۆر به‌جوانی باس ده‌كاو بۆمان ده‌گێڕێته‌وه و ئازار‌و نه‌هامه‌تی و ژیانی پڕتراژیداو سه‌ختی نێو زیندانه‌كانی به‌عس و بێخواردنی و جۆره‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌و نه‌خۆشی و هه‌ژاری و برسێتی و شكاندنی كه‌سایتی و خۆڕاگری زیندانیان و خێزانی كه‌سانی نیشتمان په‌روه‌رو پێشمه‌رگه‌ی به‌وێنه‌ی دراما‌و فلیمه سیناماییه بێوێنه‌كان ده‌گێڕێته‌وه‌و به‌جوانی ئازاری خێزان و كه‌سایه‌تیه‌كان، له به‌ته‌مه‌ن و گه‌نج و منداڵ و ژنان و پیاوان و لاوانه‌وه وێنا ده‌كات، چونكه «قاره‌مان» خۆی شایه‌تێكی ڕاسته‌قینه‌ی نێو زیندان و گرتوخانه‌كان و پیاوانی پیاوكوژی ڕژێمه، ئه‌وه‌ی تا ئه‌م بیره‌وه‌رییانه‌ی قاره‌مانی نووسه‌رو پێشمه‌رگه‌و كادر نه‌خوێنێته‌وه‌و وێنه‌ی ئازار‌و نه‌هامه‌تی و زوڵم و سته‌می ڕاسته‌قینه‌ی ڕژێمی به‌عس و فاشیه‌تی ئه‌م سیسته‌مه‌ی باش بۆ وێنا ناكرێت كه ته‌وه‌ری گرنگ و نێوه‌رۆكی ئه‌م كتێبه‌ن. شه‌ڕی براكان: له لاپه‌ره 335 ده‌ڵێت:» له كاتی ده‌رچوونمان له‌دێ تووشی هێزێكی گه‌وره‌ی چه‌كدار بوین به‌ره‌و پیرمان هاتن و به سه‌ر هێزه‌كه‌دا دابه‌ش بوون بۆ ئه‌وه‌ی له‌و دێییه ڕزگارمان بكه‌ن، یه‌كێك له چه‌كداره‌كان ووتی: ئێمه هاوكاریتان ناكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بچن یه‌كتر بكوژن، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه له‌م دێیه‌ی ئێمه تووشی شه‌ڕنه‌بن و ڕۆڵه‌ی كورد نه‌كوژرێت، قسه‌ی كابرای چه‌كدار ڕاست بوو، زۆر كاری كرده سه‌ر پێشمه‌رگه‌كان»؟! شه‌ڕی ناوخۆ یه‌كێكه له‌و كاره‌سات و كێشانه‌ی كه زۆر گه‌ل و میلله‌ت پێوه‌ی گرفتار بوون، ئه‌م كێشه‌یه‌ش برین و زامه‌كانی قوڵ كردۆته‌وه‌و گه‌لی تووشی نه‌هامه‌تی و ماڵوێرانی و كاره‌سات كردۆته‌وه‌و تاقه قوربانیده‌رو باجده‌ری ئه‌م جه‌نگه‌ش گه‌ل و وولات و ڕۆڵه‌كانێتی،» قاره‌مان مه‌حموود» زۆر له‌م كاره‌سات و برینه به‌سوێیه دواوە مه‌حكوم و ئیدانه‌ی شه‌ڕو شه‌ڕی براكانی كردووه‌و برایه‌كی قاره‌مان و تێكۆشه‌رو ماندووی به‌نێوی شه‌هید» بێستون» قوربانی شه‌ڕی ناخۆ بووه‌و زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌ر»قاره‌مان» و خانه‌واده‌كه‌ی کردوه‌و به فرمێسك و ئازاریش نه‌توانراوه قه‌ره‌بووی براكه‌ی بكرێته‌وه، له‌م كتێبه‌تدا زۆر باس له‌م تراژیدیا‌و زامم و خوێن ڕشتنه‌ی نێو براو ماڵی كوردی كردووه‌و به گه‌وره‌ترین زیان و ماڵكاولی داده‌نێت و بێزاری و تووڕه‌یی گه‌ل و تاكی كۆمه‌ڵی كورده‌واری له جه‌نگ و ڕژانی خوێنی پاڵه‌وانانی خه‌بات و به‌رخۆدان و ئه‌ویندارانی ئازادی به‌زیان و كاره‌سات ودوور كه‌وتنه‌وه‌ی له خزمه‌تی دۆز‌و مه‌سه‌له‌ی كوردا داده‌نێت و پێمان ده‌بێژێت: ته‌نیا گه‌ل و وولات و تاكی كورد زه‌ره‌رمه‌ندی دۆخه‌كه‌ن و هیواو ئاوات و گه‌یشتن به‌مافه‌كانمان به‌هۆی شه‌ڕی یه‌كدییه‌وه په‌رواێز ده‌خرێت و توانا مرۆییه‌كانمان په‌ك ده‌خات و گه‌ل و نه‌ته‌وه به‌ره‌و كاره‌سات و له‌نێو چوون ده‌بات و ڕۆحی ئازادی و سه‌رفرازی و گه‌یشتن به‌خواسته‌كان و مافه‌كانمان زینده به‌چاڵ ده‌كات،»قاره‌مان» ی پێشمه‌رگه زۆر به‌جوانی و واقیع بینانه له كاره‌سات و ڕووداوه‌كان ده‌دوێت و وه‌ك شایه‌تێكی نێو ڕوداو كێشه‌كان باس له قێزه‌ونی ئه‌ومێژووه ناشیرین و بێزراوه‌مان له بیره‌وه‌رییه‌كانیدا بۆ ده‌گێڕێته‌وه، ئه‌و خوازیار‌و هیواداره ئه‌و دۆخه‌و له یاد بچێته‌وه‌و تێپه‌ڕێت و نه‌گه‌ڕێته‌وه، خواستی هه‌زاران تێكۆشه‌رو خه‌باتكاره برینه‌كان ساڕ‌ێژ بن، دڵ و خواستی دوژمنان به هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕی براكان ئاسووده‌و شاد نه‌كرێت. له ده‌ستدانی ئازیزان: له لاپه‌ڕه‌ی342 وه‌ك وێنه‌یه‌كی تراژیدی ئازاراوی باسی شه‌هید بوونی براكه‌ی ده‌گێڕێته‌وه و ده‌نووسێت:»كاتێك سه‌رم هه‌ڵبڕی به‌ره‌و چه‌مه‌كه‌بینیم مام بێستون، جه‌سته‌ی له‌ت له‌ت بووه‌و به‌شێك له جه‌سته‌ی كه‌وتۆته ناو ئاوه‌كه‌وه، نه‌م زانی ئه‌مه خه‌وه یان ڕاستی»!! ئه‌م بیره‌وه‌ریانه هه‌مووی پڕه له كاره‌سات و فرمێسك و خوێن و قوربانی دانی گه‌لێك كه له پێناوی مافی چاره‌ی خۆنوسین و ئازادی و سه‌ربه‌ستی و گه‌یشتن به مافاكانی تێكۆشاوه، خه‌بات و تێكۆشانی گه‌لیش له پێناوی هیواو ئامانجه‌كانی؟ پێویستی به خۆڕاگری و تێكۆشان و قوربانی دانی به‌رده‌وام هه‌یه! «قاره‌مان» هه‌میشه له بیره‌وه‌رییه‌كانیدا، له خه‌می خه‌ڵك و له ده‌ستدانی ئازیزانی دایه، شه‌هید بوونی دووبرای به نێوه‌كانی» بێستوون و هێمن» له سێداره‌دانی دوو ئامۆزای شه‌هیدی به نێوه‌كانی»ستارو زرار» له زیندانه‌كانی موسڵ، چه‌ندین خانه‌واده‌و كه سوكاری له گونده‌كانی سورقاوشان و عه‌سكه‌رو گۆپته‌په‌و… كۆچی دایك و باوكی و خۆشه‌ویستان وئازیزانی و هاوڕێ پێشمه‌رگه‌كانی؟! ئه‌وی توشی ڕاژانی فرمێسك و گریانێكی مرۆڤانه‌ی قوڵ و كاریگه‌ر كردووه، ئه‌و به شێوه‌یه‌كی واقیع بیناو كاریگه‌ر وێنای دۆخ و شوێن و كه‌سه‌كانمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه، خوێنه‌ریش له‌گه‌ڵ خۆی په‌لكێش ده‌كات و له‌نێو شه‌هیدبوونی ئازیزان و كۆچی هه‌تا هه‌تای تێكه‌لاومان ده‌كات و وه‌ك فلیم و وێنه درامییه‌كان غه‌رقی ئازار‌و خه‌ممان ده‌كات و به‌وێنه‌ی كه‌سی نزیكمان ئاوێته‌ی فرمێسك و كه‌سایه‌تیه‌كانمان ده‌كات: پێمان وایه خۆمان له‌گه‌ڵ»قاره‌مان» پێشمه‌رگه‌و له نزیكی خانه‌واده‌و كه‌سوكاریدا هاوبه‌شی ڕووداو كاره‌ساته‌كان بووین. ئه‌م جۆره نووسینه‌ش له بیره‌وریدا بۆ ڕاستگۆیی و ئه‌و هه‌سته مرۆڤانه‌ییه‌ی نووسه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئاوێته‌و تێكه‌لاوی ڕووداو كاره‌سات و ئه‌و مێژووه‌یه كه له باره‌یه‌وه دوواوه. ململانێ ناوخۆییه‌كانی نێو یه‌كێتیی: ململانێكان ڕه‌خنه‌ی نا ته‌ندروست، ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی له‌نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دا هه‌ر له سه‌ره‌تای دروست بوون و دامه‌زراندنی یه‌كێتییه‌وه چه‌كره‌ی كردووه، ئه‌م ململانێ و گله‌یی و گازنده و ڕه‌خنانه‌ش زیاتر له سه‌ركردایه‌تییه‌وه بۆ ئۆرگانه‌كانی خواره‌وه شۆڕبۆته‌وه‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی قوڵی هه‌بووه؟ ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری به‌رچاوی له سه‌ر كادر‌و پێشمه‌رگه‌و ڕێكخستنه‌كان دروستكردووه؟ له‌م بیره‌وه‌رییه‌دا، زۆر به جوانی له‌م بابه‌ته دوواو و كاریگه‌ری ململانێێ كه‌سییه‌كان له ڕووی ڕق و كینه‌و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سالات ئاوێته بونێكی جۆربه‌جۆری له‌گه‌ڵ ڕه‌خنه بابه‌تی و ئامانجه گشتیه‌كانی «یه‌كێتی»به‌خۆوه په‌یوه‌ست كردووه، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی نائومێدی و ژێركه‌وتنی به‌شێك له ڕاستیه‌كان؟ كه‌واته ڕه‌خنه‌ی مه‌به‌ستدار و ڕه‌خنه‌ی دڵسۆزانه‌و خه‌مخۆرانه، له پێناوی ئامانجی گشتی به هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه‌و له یه‌كدی جودا نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵكو هاندان و باڵ باڵێن له پێناوی گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌لات؟ بۆته دوركه‌وتنه‌وه‌و دڵكرمێ كردنی زۆرێك له تێكۆشه‌ران و حساب نه‌كردن بۆیه‌كدی و بڕوانه بوون به ڕه‌خنه‌ی ته‌ندروست و واقیع بینانه و گوێنه‌گرتن له یه‌كتری له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و «یه‌كێتیی» له‌م بیره‌وه‌ریانه‌دا زۆر به‌باشی لێیی دواوه له‌م بیره‌وه‌ریدا به گێڕانه‌وه‌ی جوان و ڕاسته‌قینه‌و دڵسۆزانه بیروڕای خۆیی پێشكه‌ش كردووه و بێباكی و بێمنه‌تی هه‌ندی سه‌ركرده‌ی «كۆمه‌ڵه»و نه‌بوونی په‌رۆشیان بۆ كادر‌و پێشمه‌رگه‌و ڕێكخستنه‌كان، بۆته هۆی جیابوونه‌وه‌ی»ئالای شۆڕش» له یه‌كێتیی و به‌تایبه‌تی له كۆمه‌ڵه، ئه‌وه‌ش بوته كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی پێشمه‌رگه‌یی و ڕێكخستن بۆ سه‌ر یه‌كێتی، پاشه‌كشه‌ی زۆرێك له ئۆرگانه‌كان و په‌رته‌وازه‌ی زۆر له‌نێوه‌ندی ڕێكخستن و پێشمه‌رگایه‌تی دا، كه له‌م بیره‌وه‌ریانه‌دا «قاره‌مان»به پێی ئه‌وه‌ی كادرێكی سه‌ربازی و سیاسیی و شاره‌زای دۆخه‌كه‌بووه، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له بیروه‌رییه‌كاندا هه‌یه؟! وه زۆرێك له ڕاستییه‌كانی خستۆته به‌رچاوی خوێنه‌ری كتێبه‌كه‌ی؟؟ ئه‌نفال كاره‌سات و فرمێسك: ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌نێوی ئه‌نفال له مێژووی قۆناغێكی تایبه‌تی له ده‌وڵه‌تی به‌نێو عێراق دا، به سه‌ر گه‌لێكی موسوڵمانی وه‌ك گه‌لی كورد‌و خاكه‌كه‌ی دا هێنرا؟ كاره‌سات و ڕووداوێكه زۆر گرانه له یاد بكرێت!! ئه‌نفال برین و زامێكی قوڵه له جه‌سته‌ی گه‌لێكدا كه قوربانیه‌كانی زیاتر له سه‌دوو هه‌شتا هه‌زرار خه‌ڵكی سفیل و بێتاوانه له زێدی باو باپیران و خاكی ڕه‌سه‌نی خۆیاندا، ئه‌نفال زوڵمێكی سیسته‌می سیاسی و شوفێنی ده‌وڵتێكه بۆ سەر هاولاتیه‌كانی له بیركردنی زۆر گرانه؟ له‌م بیره‌وه‌ریانه‌ی»قاره‌مان» دا به پێی ئه‌وه‌ی خۆی له‌ناو كاره‌ساتی ئه‌نفال و كیمیابارندا له پانتایی جوگرافیایه‌كی به‌رفراواندا ژیاوه‌و پێشمه‌رگه بووه‌و كه‌س وكارو خانه‌واده‌كه‌شی له چه‌قی ڕوداوه‌كانی ساڵی 1987 بۆ كۆتایی ساڵی 1988 تا ئاواره بوون و كشانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر سنووره‌كان و دیوی ئێران؟»قاره‌مان» چونكه له دۆخه‌كه‌دا ژیاوه و به‌شداری زۆرێك له شه‌ڕو كاره‌ساتی ده‌ڤه‌ره‌كاندا بووه، له بیره‌وه‌ریه‌كانی دا، قامك و پێنووسی بۆ ئه‌م كاره‌سات و ڕووداوه مێژووییه داناوه؟ زۆر به‌جوانی له سه‌ر شه‌ڕه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌و به‌رگری و كاره‌سات و سه‌نگه‌ر چۆڵكردن و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی بوونه جاش و ته‌سلیم بوونه‌و كه‌م بوونه‌وه‌ی به‌رگری و پاشه‌كشه‌و و نائومێدی خه‌ڵك و پێشمه‌گه‌و گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵك و هه‌ڵوێستی پارته سیاسییه‌كان و گه‌لێك بابه‌تی تر له‌نێو نێوه‌رۆكی بیره‌وه‌رییه‌كاندا به‌ووردی خراوه‌ته به‌رباسكردن و لێدوان و به جوانی تۆمار كراون و كاره‌سات و وێران كردنی گوند و ڕه‌زو باخ و به‌راوه‌كانی نێوگونده‌كان.. گرتن و كوشتن و بۆمباران و گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵك به ماشێنه سه‌ربازیه‌كان و ده‌وری جاشه‌كان شان به شانی سوپای عێراقی داگیركه‌ر؟! به‌شێكی باشی له بیره‌وه‌رییه‌كان یۆ ته‌رخان كراوه؟ ڕۆڵی ژنی كورد: ژن هاوبه‌شه له‌كایه كۆمه‌لایه‌تی و سیاسییه‌كان و نێوه‌ندی ئابوری و … ، ژن وه‌ك پیاوان به‌شداربووی هه‌موو نێوه‌ندو بواره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییه‌و كاریگه‌ری و ڕۆڵی گرنگیان وه‌ك پێویست له‌نێو شۆڕشدا هه‌بووه،»قاره‌مان» له بیره‌وه‌رییه‌كانیدا زۆر به‌جوانی و نرخێكی به‌رزه‌وه، له ڕۆڵی ژن وه‌ك دایك و خوشك و پێشمه‌رگه دواوه زۆر به‌یه‌كسانی و ویژدانه‌وه باس له ڕۆڵی ژنی كورد له‌كاته ئاسایی و كاته ناهه‌موارو دژواره‌كاندا ده‌كاو دواوه‌و گرنگی پێداوه، ئه‌و له‌دیدی كادرێكی سیاسیی و پێشمه‌رگه‌وه له ڕۆڵی ژن دواوه، به‌تایبه‌تی له خوڕه‌وشت به‌رزی و ئازایه‌تی و مهیره‌بانی و خۆبه‌ختكردن له پێناوی نیشتمان و هاوكاری و به‌شداربووی ژنان وه‌ك پێشمه‌رگه‌و هاوسه‌رو دایك له شۆڕشدا، پاشان خۆشه‌ویستی و ئه‌وینی ژن به‌رانبه‌ر پێشمه‌رگه‌و پیاوی كورد، هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی ژن ده‌رباره‌ی شه‌ڕی براكان و به‌گژدا چونه‌وه‌ی ژن بۆ شه‌ڕ و خوێن ڕشتن كه چه‌ندین هه‌ڵوێستی به‌رزو جوامێری ژنانی گێڕاوه‌ته‌وه و تۆماری كردوون؟ ده‌ڵێت: چه‌ندین چیرۆكی پاكی دڵداری و ئه‌وین له‌نێو كچان و پێشمه‌رگه‌دا ڕووی داوه و باسی لێوه كردووه چ به‌گه‌یشتن به‌یه‌كتری یاخود به‌نامراد گه‌یشتنی ئه‌وین داران؟ له وێنه‌یه‌كدا له‌لاپه‌ڕه 322 له هه‌ڵوێست و باسی ژنێك دا ده‌ڵێت:»لێتان بێزاربووین له خۆتان له شۆڕشتان هه‌رهه‌موو هێزه‌كان هیچتان به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لتان ناوێت و ته‌نها بیر له خۆتان ئه‌كه‌نه‌وه زۆر ئه‌گریاو هاواری ئه‌كرد، سه‌رپۆشه ڕه‌شه‌كه‌ی له ملی ئالاند و سنگی كرده‌وه، ووتی: بمان كوژن پێش ئه‌وه‌ی یه‌ك ته‌قه له‌یه‌كتر بكه‌ن و منداڵی خه‌ڵك مه‌كوژن؟» ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش بۆ هه‌ڵوێستی ڕۆژگاری پڕكاره‌ساتی شه‌ڕی براكان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌ژنێك به برا پێشمه‌رگه‌كاندا له‌و دۆخه ناخۆش و پڕ كاره‌ساته‌دا هه‌ڵشاخاوه‌و دوای وه‌ستاندنی شه‌ڕی براكانی كردووه؟!»ژنێكی ته‌مه‌ن نزیك په‌نجا ساڵ به گریان لوتكه به‌لوتكه به ده‌م گریانه‌وه بۆلای ئێمه هات، گه‌یشته لامان و خۆی دا به سه‌رشانی پێشمه‌رگه‌یه‌كداو كه‌وته گریان ووتی: توخوا بۆ وا له خۆتان ده‌كه‌ن ئایا له كوشتنی یه‌كتر تێر نه‌بوون؟»ل 333ی بیره‌وه‌رییه‌كان. كوشتن به ژه‌هر: ڕژێم و ده‌زگا سه‌ركوت كه‌ره‌كانی له هه‌موو جۆره شێوه‌و جۆرێكی له ناوبردن و پاكتاوكردنی گه‌لی كورد سڵیان نه‌كردۆته‌وه، هه‌رده‌رفه‌تێكی له بار‌و گونجاو هه‌بوو بێت له ده‌ستیان نه‌داوه چ له ڕێگه‌ی خۆیان، یان له ڕێگه‌ی سیخور‌و ئه‌ڵقه له گوێ‌و پیاوه‌كانیانه‌وه، بۆ كوشتنی خه‌ڵكی ساده و سڤیل یان كه‌سانی سیاسی و نه‌یاره‌كانیان به‌كاریان هێناوه، جگه له كوشتن به‌چه‌ك و ئامێره‌كان، هه‌وڵی له ناوبردن به ژه‌هر له ناو بزووتنه‌وه‌ی كوردا ڕۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بووه، ته‌نانه‌ت نه‌ك كورد و شۆڕش و سه‌ركرده‌و فه‌رمانده‌كانی به‌م جۆره ژه‌هره به تایبه‌تی ژه‌هری»سالیۆم» كه ژه‌هرێكی كوشنده‌ی بێ ڕه‌نگ و بێتام و بێ بۆنه كه‌ڵك وه‌رگیراوه، به‌ڵكو نه‌یاره عێراقییه‌كانیش ڕووبه‌ڕووی ئه‌م جۆره له كوشتن و له ناوبردن بوونه‌ته‌وه، نمونه‌ش زۆره كه پێویست به به‌ڵگه هێنانه‌وه ناكات، كاره‌ساتی گوندی»سێروان» به ژه‌هری» سالیۆم» كه چه‌ندین پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵك ده‌رمان خوارد كران له نزیك مه‌رگه‌و بناری ئاسۆس و به‌شێكیان شه‌هید بوون یه‌كێك بوو له ڕووداو تاوانه قێزه‌وونانه‌ی به‌عس ئه‌نجامی دا‌و له‌میدیاكانی جیهاندا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌رچاو گه‌وره‌ی هه‌بوو؟. «قاره‌مان مه‌حموود» كه‌خۆی له‌دۆخ و هه‌لوومه‌رجه‌كه‌دا ژیاوه شایه‌دی چه‌ندین ڕووداوی له‌م جۆریه‌و له بیره‌وه‌رییه‌كانیدا تۆماری كردوون، وه‌ك له‌لاپه‌ڕه‌ی 448 ده‌ڵێت: و ده‌نووسێت:» دووژمن ژه‌هری بۆ ناردوون پێم ڕاگه‌یاندن كه نه‌ی خواته‌وه سوودی نه‌بوو، كاتێك بوتڵه‌كه‌م بینی سه‌ره‌كه‌ی كرابووه هه‌ر بڕوای پێنه‌كردم نا چار داوام له‌و پێشمه‌رگانه كرد كه له نزیكی ئه‌و بوون كه نه‌یخۆنه‌وه وتیان باشه نای یخۆینه‌وه، به‌لام دوای من وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌ك ناچاری كردبوون هه‌موویان پێكه‌وه‌خوارد بوویانه‌وه، دوای چه‌ند كاتژمێرێك یه‌كسه‌ر په‌نجه‌كانیان كه‌وتبووه ئازار‌و ڕه‌ش بوو بووه، ئه‌و پێشمه‌رگانه خه‌ڵكی كه‌ركوك بوون»» دكتۆر كامه‌ران كاتێك گه‌یشته سورقاوشان له‌وێ گیانی سپارد، تا گیانی ده‌رچوو ده‌ستی له ناو ده‌ستی من بوو، ئه‌یووت گه‌رمم بكه‌نه‌وه، «سه‌باح» له ڕێگه‌ی سه‌ركردایه‌تی گیانی سپارد، فه‌رمانده ووریا سوور له شاری سه‌رده‌شتتی ئێران گیانی سپارد»ل 438 كه‌واته حكومه‌ت و سیسته‌می داگیریكاری به‌عس له هه‌موو ڕێگه‌كانی كوشتن و له ناوبردنی گه‌لی كوردوو هاولاتییه‌كانی كه‌ڵكی ته‌واوه‌تی وه‌رگرتووه، بۆ له‌نێو بردنی دوژمن و نه‌یاره‌كانی به‌تایبه‌تی كوشتن به ژه‌هری»سالیۆم» به‌رئه‌نجامی ئه‌م جۆره كوشتنه‌ش دیاره‌و سه‌لمێنراوه. پاراستنی دیكۆمێنت ئه‌رشیفكردن: ئه‌وه‌ی سه‌رنجی منی ڕ‌اكێشا له‌م بیره‌وه‌ریانه‌دا، بابه‌تی ئه‌رشیفكردن و پاراستنی دیكۆمێنت بوو، كه ڕه‌نگه له‌و بیره‌وه‌ریانه‌ی تا ئێستا بلاوكراونه‌ته‌وه باس له‌م بابه‌ته به‌گرنگییه‌وه نه‌كرابێت؟ و فه‌رامۆش كرابێت، به‌لام كاك «قاره‌مان» زۆر به گرنگی و نهێنییه‌وه لێی دواوە له بیره‌وه‌رییه‌كاندا تۆماری كردوون و ئاماژه‌ی به پاراستن و شوێن و هه‌ڵگرتنی دیكۆمێنته‌كان له ده‌ڤه‌ری چه‌می سورقاوشان و چه‌می ڕه‌زان و قه‌لای جوڵه‌ندی كردووه، به‌لام»قاره‌مان» له كتێبه‌كه‌یدا یه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌و دیكۆمێنتی وه‌ك به هێزی بۆ پاڵپشتی كردن و تۆكمه‌یی گێڕانه‌وه‌كانی وه‌ك به‌ڵگه‌ی زیندوو بلاو نه‌كردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌و پرسیاره ڕوو به‌ڕووی نووسه‌ر»قاره‌مان»ده‌كاته‌وه ئه‌و ئه‌رشیف و دیكۆمێنتانه چی‌یان به سه‌رهات كه‌وتنه كوێوه ماون و پارێزراون، یان به هۆی شه‌ڕو چۆڵكردنی ده‌ڤه‌ره‌كه‌وه له ناو چوون؟؟!» 10 تا 15 كاتژمێر له بن به‌ردوو ئه‌شكه‌وته‌كان دا خه‌ریكی شاردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌و مێژووی ئه‌م شۆڕشه بوین زۆر دڵمان به‌م ئه‌ركه خۆش بوو»ل 208 كه‌واته پاراستنی به‌ڵگه‌نامه‌و وێنه‌و زۆر بابه‌تی گرنگ بیرۆكه‌ی شه‌هید هێمن و شه‌هید بێستوونی برای قاره‌مان بوون له‌نێو ئه‌شكه‌وت و شوێنه سه‌خته‌كاندا و كۆگا دروستكردن بۆ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و دا‌و ده‌رمان و شته پێویسته‌كانی تر كه له‌و كاته‌دا به‌نهێنی هه‌ڵگرتن و پاراستنیان زۆر به‌كه‌ڵك و به‌سوود بووه؟ « دووای ئه‌وه‌ی چووین بۆ ئه‌شكه‌وتی ئه‌رشیف ئه‌مه‌یان چوونه ژووره‌وه‌ی زۆر ناخۆش و ترسناك بوو، له به‌رئه‌وه‌ی شاخه‌كه مه‌ترسی هه‌ره‌سی لێ ئه‌كرا»ل 204-205» جانتایه‌كی دبلۆماسی هه‌موو پڕ له نامه‌و به‌ڵگه‌ی شۆڕش له سه‌ره‌تای ده‌سپێكردنیه‌وه و ئه‌و نامه نهێنیانه‌ی سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵه و یه‌كێتیی و لایه‌نه‌كانی تر كه بۆ یه‌كتر و له سه‌ر ڕووداوه‌كان ناردبوویان به تایبه‌ت له سه‌ر كه‌ركوك و هه‌رێمی دوو و ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌لبوومی مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كان..»ل 205 وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت و ئاماژه‌ی پێدراوه، ته‌نیا شه‌هید بێستون و شه‌هید هێمن و قاره‌مان كه هه‌رسێكیان بران و پێشمه‌رگه‌یه‌ك به ناوی مامۆستا «شێركۆ» ئاگاداری ئه‌رشیف و به‌ڵگه‌و دیكۆمێنته‌كان بوون و شه‌هید «هێمن مه‌حموود» خاوه‌نی سه‌ره‌كی بیرۆكه‌ی پارستنه‌كه بووه له‌نێو ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا به‌نهێنی؟! ئه‌گه‌ر تا ئێستا ئه‌و به‌ڵگه نامانه مابن و پارێزرابن، پێم وایه باشترین سه‌رچاوه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه؟ گه‌ر فه‌وتابن و له ناو چوبن گه‌وره‌ترین زیانمان له بواری دیكۆمێنت و ئه‌رشیفدا لێكه‌وتووه؟!. ئه‌نجام و سه‌رنجه‌كان: ئه‌م بیره‌وه‌ری و یاداشته‌ی»قاره‌مان مه‌حموود» به‌نێوی گوڵێكی مۆر بۆ یه‌خه‌ی جه‌لادێك، به سه‌رهاتی خێزانێكی كورد له شاری كه‌ركوك»كه پێك هاتووه( 502) لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره گه‌وره، مێژووییه‌كی زیندومان بۆ ده‌گێڕێته‌وه‌و راستگۆیی و دڵسۆزی پیاوێكی ماندوو خێزانێكی تێكۆشه‌ر ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له لاپه‌ڕه‌كانیدا له خۆگرتووه، كاتێك خوێنه‌رده‌ست به‌خوێندنه‌وه‌ی ده‌كات تام و چێژوو سودو تاقیكردنه‌وه‌یی به سوودی لێوه‌رده‌گرێت و ناوه‌رۆكی كتێبه‌كه له‌ڕووكاری سیاسیی و كۆمه‌لایه‌تی و خه‌بات و به‌رخۆدان و سته‌م و زوڵم له‌گه‌لێك به‌سووده، ده‌ستخۆشی و سه‌ركه‌وتن و به‌خته‌وه‌ری بۆ تێكۆشه‌رو پێشمه‌رگه كاك» قاره‌مان»دەخوازم و داوا دەکەم گرنگیش به به‌ڵگه‌نامه‌و درێژه‌دان به‌به‌شه‌كانی تری بیره‌وه‌رییه‌كانی بدا‌و بۆمان بنوسێته‌وه‌و بلاویان بكاته‌وه. هه‌روه‌ها بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی نێوه‌رۆك و پێداچوونه‌وه بۆ كتێبه‌كه هه‌ندێ باری سه‌رنج و تێبینم لا دروست بوو خوازیارم له خزمه‌تی كتێبه‌كه‌و بابه‌ته‌كانیدا بێت نه‌ك شێوانن و تانه‌لێدانی مه‌به‌ستدار: یه‌كه‌م: كتێبه‌كه داغانه به‌هه‌ڵه‌ی چاپ و ڕێزمان و خاڵ به‌ندی و ڕێنووس، خوازیارم له چاپی نوێ‌دا پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت؟ دووه‌م: له هه‌ندێ شوێندا ناوی به‌هه‌ڵه به‌كار هێناوه وه‌ك نموونه: (كابڵ) هه‌ڵه‌یه، (كێبڵ) دروسته، (عشار) هه‌ڵه‌یه، (عه‌شتار) دروسته، (ئایدلۆجیا ل294 و ل)328، هه‌ڵه‌یه ڕاستیه‌كه‌ی (ئایدیۆلۆجیا)یه، زۆرێك له‌م ووشانه كه نامه‌وێت سه‌ری خوێنه‌ری پێوه سه‌رقاڵ بكه‌م، سێیه‌م: هه‌ندێ ناوی پارت و ڕێكخراوه‌كانی چه‌ند باره به هه‌ڵه نووسیوه وه‌ك: ڕێكخراوی شۆڕشگێڕانی كوردستان، ل60و ل 99 و ل132 ڕاستیه‌كه‌ی»یه‌كێتیی شۆڕشگێڕانیی كوردستان»ڕاستره؟ «جه‌نجه‌ڕ» بۆ هاڕینی خه‌رمان ل240، دروستره بڵێت: بۆ جیاكردنه‌وه‌ی دانوێڵه‌یه له لاسكه‌كه‌ی، هاڕین وورد كردنه؟ (پارتی سۆسیالیستی كوردستان)، ل276، «پاسۆك» ه نه‌ك «بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی كوردستان» «باڵی گشتی»ل311 هه‌ڵه‌یه، ڕاستییه‌كه‌ی»خه‌تی گشتی» دروستره؟ (پارتی سۆسیالیست)(حسك)ل 322هه‌ڵه‌یه، نابێت، به‌ڵكو ده‌بێته»پاسۆك»»حیزبی سۆسیالیست(حسك)ه، بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕان ل 359، ل366 هه‌ڵه‌یه، ڕاسته‌كه‌ی(یه‌كێتیی شۆڕشگێڕانی كوردستان) دروستره؟ (پارتی كۆمه‌نیست)ل 368 ڕاسته‌كه‌ی(حزبی كۆمۆنیست یان حیزبی شوعی عێراق) دروسترە له به‌كارهێنان و نوسیندا؟ گه‌لێك زاره‌وه‌و ووشه‌ی دیكه.. چواره‌م: برای شاسوار جه‌لال شه‌هید»ئارام» به ناوی» ئه‌مین جه‌لال غه‌نی» له ڕوسیا تیرۆر نه‌كراوه، ئه‌و زانیارییه هه‌ڵه‌یه، ئه‌و له ئه‌پارتمانه‌وه كه‌وتۆته خواره‌وه‌و مردووه؟ ل 43 پێنجه‌م: له ڕووی به كارهێنانی نامه‌و دیكۆمێنت و به‌ڵگه‌نامه‌و… وێنه‌وه، كتێبه‌كه كه‌م و كورتی پێوه‌دیاره، یان به‌ڵگه‌و دیكۆمێنتی تێدا نیه‌و سوودی بۆ به هێزكردنی نێوه‌رۆكه‌كه‌ی لێوه‌رنه‌گیراوه.؟! به‌هیوام سه‌رنج و تێبینیه‌كانم به‌كه‌ڵكو به‌سوود بن و سوود به بابه‌ت و نێوه‌رۆكی كتێبه‌كه بگه‌یه‌نێت و كاك (قاره‌مان مه‌حموود) سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتووبێت. سه‌رچاوه‌ی ئه‌م نووسینه: (گوڵێكی مۆر بۆ یه‌خه‌ی جه‌لادێك)، به سه‌رهاتی خێزانێكی كورد له شاری كه‌ركوك، بابه‌ت: بیره‌وه‌ری، نووسینی: قاره‌مان مه‌حموود محه‌مه‌د 502 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره گه‌وره چاپی 2019، چاپخانه…… 13و 14/7 ته‌موزی/ 2019
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure