3/8/2019 09:18 AM

کەرکوک.. کۆنسێرتی گۆرانی و سەمای مناڵان سازدەکرێت

تیپی هونەری مناڵانی سلێمانی کۆنسێرتی گۆرانی و سەمای مناڵان سازدەکات.

بە ناونیشانی گۆرانی ئەڵێین بۆ ژیان بۆ منداڵانی گشت جیهان رۆژی 3-8-2019 تیپی هونەری مناڵانی سلێمانی کۆنسێرتی گۆرانی و سەمای مناڵان لە شاری کەرکوک سازدەکات.

کۆنسێرتەکە بە سەرپەرشتی مامۆستا مۆفەق عارف لهۆنی بەڕێوەدەچێت کە تێیدا منداڵان بە سەماو جوڵەو گۆرانی کۆنسێرتەکە دەڕازێننەوە.

کۆنسێرتەکە 5:30 ی ئێوارە لە سەنتەری رۆشنبیری کەرکوک بەڕێوەدەچێت.

خاك





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved