"عه‌لیڕه‌زا تابێش" به‌رپرسی سی‌ودووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، به‌رنامه نوێیه‌كانی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌م خوله‌ی فێستیڤاڵی شیكرده‌وه. "عه‌لیڕه‌زا تابێش" ده‌بیرو به‌رپرسی سی‌ودووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره تازانه‌ی كه گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ پێكهێنانی بازاڕی پسپۆڕانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان له به‌شی لاوه‌كی ئه‌م فێستیڤاڵه‌دا وتی: سی‌ودووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ئه‌مساڵ له ئیسفه‌هان، له بارودۆخێكدا به‌رنامه‌ی بۆ داده‌ڕێژرێت و به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه هه‌وڵی هاوكارانی ئێمه له به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی فێستیڤاڵ له‌سه‌ر ئه‌وه بووه كه بۆ یه‌كه‌مینجار، كتێبخانه‌یه‌كی ڤیدیۆیی Video library له هه‌ڵبژارده‌ی فیلمه دیار‌و به‌رچاوه‌كانی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵی ئێران له‌دوای شۆڕش ئاماده‌كاری بۆ بكه‌ن و بیهێننه به‌رهه‌م. له ماوه‌ی مانگه‌كانی رابردوودا، له‌دوای دیاریكردنی من وه‌كو ده‌بیرو به‌رپرسی فێستیڤاڵ، له زومره‌ی یه‌كه‌مین به‌رنامه‌گه‌لێك بوو كه هاوكارانی ئێمه هه‌وڵیان بۆ دا‌و به پاڵپشتی ئه‌وان ئه‌م كتێبخانه ڤیدیۆییه‌یان سازداوه. هه‌نگاوی ده‌ستپێك چوونی سینه‌مای منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بۆ بازاڕه‌كانی جیهانی و ناوچه‌یه هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه: له‌م ماوه‌یه‌دا زیاتر له دووسه‌د فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی سینه‌مای ئێران به ژێرنووسی ئینگلیزی له‌گه‌ڵ كه‌رسته‌ی بانگه‌شه‌ی فیلمه‌كان وه‌كو تیزێر، پۆسته‌رو زانیارییه ته‌كنیكییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به فیلمه‌كه پێكهاتوو له به‌رهه‌مهێنه‌ر، ده‌رهێنه‌ر، بڵاوكه‌ره‌وه‌و ستافی ئاماده‌كارو به‌رهه‌مهینه‌ر كۆمان كردۆته‌وه‌و له رۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵان له ئیسفه‌هان جێگیرده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی كه میوانانی بیانی فێستیڤاڵ كه له چینه جۆربه‌جۆره‌كان و له وڵاتانی جۆراوجۆره به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، بتوانن به گه‌ڕان و بینینی فیلمه‌كان، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه له‌به‌رچاویان گرتووه، هه‌ڵیبژێرن. تابێش هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: هه‌ر به‌م مه‌به‌سته له كڕیاره‌كانی فیلم به تایبه‌ت له كڕیاره‌كانی ناوچه‌یی بانگهێشتمان كردووه كه بۆ ئیسفه‌هان سه‌فه‌ر بكه‌ن و سه‌ردانی ئه‌م به‌شه‌ی فێستیڤاڵه‌كه بكه‌ن. ئه‌م به‌رهه‌مانه به ژێرنووسی ئینگلیزی و به هاوڕێیه‌تی ستاندارده‌كانی ئاڕاسته‌كردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاماده‌كراوه‌و دیزانی بۆ ئه‌نجامدراوه. هیوا ده‌خوازم كه ئه‌مه هه‌نگاوێكی ده‌ستپێك بێت بۆ ئه‌وه‌ی كه بتوانین به‌رهه‌مه‌كانی سینه‌مای منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران به مشته‌رییه‌كانی بیانی ئاڕاسته بكه‌ین و فێستیڤاڵی ئیسفه‌هان به كڕیاره بیانییه‌كانه‌وه په‌یوه‌ند بدات. ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه: ئێمه به‌ئه‌نقه‌ست به‌رهه‌مه‌كانی تایبه‌ت به‌و ده ساڵه‌ی دوایی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵمان له كتێبخانه‌ی ڤیدیۆیی فێستیڤاڵ ئاڕاسته كردووه، ئه‌گه‌رچی له ده‌رهێنه‌ره ناوداره‌كانی وه‌كو "عه‌باس كیارۆسته‌می" و "مه‌جید مه‌جیدی" و چه‌ندانی دیكه كه به چه‌شنێك بره‌ندی سینه‌مای ئێمه‌ن و سینه‌مای منداڵان و مێرمنداڵانی ئێرانیان به جیهان ناساندووه، كۆی گشتی به‌رهه‌مه‌كانیان ئاڕاسته ده‌كرێت. به‌رنامه‌گه‌لی هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی به‌رده‌نگی منداڵ و مێرمنداڵ ده‌بیرو به‌رپرسی سی‌ودووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران رایگه‌یاند: له به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی فێستیڤاڵ، كارگه‌لێكی دیكه‌ش كراوه كه باشه ئاماژه‌یان بۆ بكه‌ین. فێستیڤاڵی ئه‌مساڵ هه‌وڵده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی كه هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی نه‌وه‌ی نوێی به‌رده‌نگه‌كانی ئه‌مجۆره له سینه‌مای ئێرانی، داڕێژه‌گه‌لێكی جۆربه‌جۆرو تازه له‌م به‌شه‌دا به‌رنامه‌ی بۆ داڕێژێت. ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی كه به جۆرێك ژیانی له سه‌رده‌می پاش دیجیتاڵدایه‌و به سه‌رجه‌م جۆره‌كانی ئه‌پڵیكه‌یشێن و سه‌رقاڵییه‌كانی جۆراوجۆری ئینته‌ربێتی و دیجیتاڵ رۆژده‌كاته‌وه‌و ده‌ستپێڕاگه‌یشتنێكی زۆری به جۆره‌كانی به‌رهه‌م گه‌لی بینراو، وێنه‌یی و سه‌رخاقڵاندن هه‌یه. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌م لایه‌نه‌وه، ئێمه ده‌بێت هه‌نگاوێكی نوێ به‌ره‌و جیهانی داهێنه‌ری منداڵ و مێرمنداڵ هه‌ڵێنینه‌وه؛ به‌م پێیه زنجیره به‌رنامه‌گه‌لێك له به‌شی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی فێستیڤاڵدا ئاماده‌كراوه‌و ته‌داره‌ك بینراوه كه چاوه‌ڕێ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌وان له ئیسفه‌هان ده‌بین. بۆ وێنه په‌نێلی شرۆڤه‌و لێكدانه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌شی فیلمی منداڵان به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی سینه‌مای شه‌ش وڵاتی جیهان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. تابێش له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: به‌ڕێوه‌چوونی حه‌وت لێدوان و ئاخاوتن و كارگه‌و وۆركشۆپی فێركاری به بابه‌ته‌كانی ره‌خنه‌ی فیلم بۆ منداڵان، لێكدانه‌وه‌ی سینه‌مای منداڵانی ئێران له سه‌رده‌می هاوچه‌رخدا، سینه‌مای راسته‌قینه‌ی مه‌جازی له سه‌رده‌می نوێ‌دا، رێكاره‌كانی چێكردنی كورته ئه‌نیمه‌یشێنی كارتۆنی، شێوازه‌كانی ئاڕاسته‌كردنی فیلمی منداڵان له بازاڕه‌كانی جیهانی، سه‌وادی فیلم بۆ منداڵان و بنه‌ماو پێوه‌ره‌كانی گێڕانه‌ویی سینه‌مای منداڵان له به‌رنامه‌كانی دیكه‌ی فێستیڤاڵه. شاره ده‌سته‌خوشكه‌كان دێن بۆ ئیسفه‌هان تابێش ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ی كه شاری مێژوویی و جوانی ئیسفه‌هان میوانداری فێستیڤاڵه، میوانانێكمان له دامه‌زراوه‌كان و كۆمپانیاكانی حه‌وت شاری ده‌سته‌خوشكی ئیسفه‌هان بانگهێشت كردووه. هه‌ر به‌م پێیه به ته‌وه‌ریی ئیسفه‌هان و ئه‌و شارانه، بۆ دابینكردنی لێكتێگه‌یشتن و هاوكاری هاوبه‌ش بۆ خوله جۆراوجۆره‌كانی فێستیڤاڵ و به ئامانجی به‌هێزكردنی سینه‌مای منداڵان و مێرمنداڵان له‌نێوان ئێران و ئه‌و وڵاتانه‌دا، به‌رنامه‌داڕشتنمان بۆ كردووه. واژۆكردنی رێككه‌وتننامه‌ی ئۆراسیایی بۆ پشتگیری له به‌رهه‌می هاوبه‌ش ده‌بیرو به‌رپرسی سی‌ودووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران رایگه‌یاند: هه‌روه‌ها به‌شێكمان هه‌یه به ناونیشانی نمایشكردنی تایبه‌ت كه به هاوكاری فێستیڤاڵه‌كانی ئه‌نسی له فه‌ره‌نسا، تاتارستان له روسیا، تێفلیس له گورجستان و كۆپێنهاگ له دانیمارك به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له‌هه‌مانكاتیشدا رێككه‌وتننامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی فێستیڤاڵی فیلمی ئۆراسیایی له‌گه‌ڵ وڵاتانی روسیا‌و كۆریای باشوور به مه‌به‌ستی پشتگیریكردن له به‌رهه‌می هاوبه‌شی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵان بۆ دوو ساڵی داهاتوو واژۆ ده‌كرێت. ئه‌م رێككه‌وتننامه سێ لایه‌نه‌یه ده‌ره‌ئه‌نجامی چه‌ندین مانگ دانوستاندنی هاوكارانی ئێمه‌یه كه به‌خته‌وه‌رانه له رۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵدا ده‌گاته ئه‌نجام. هه‌وڵدان بۆ ئاماده‌بوونی پڕره‌نگی راگه‌یاندنه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی "عه‌لیڕه‌زا تابێش" وتی: له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌داین بۆ ئه‌وه‌ی كه ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی نێونه‌ته‌وه‌یی، به‌تایبه‌ت راگه‌یاندنه‌كانی ناوچه، بۆ به‌شداری له‌م فێستیڤاڵه بانگهێشت بكه‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ئه‌م رووداوه نێونه‌ته‌وه‌ییه كه له ئیسفه‌هان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هێمایه‌كی گرنگه له دیپلۆماسی گشتی و دیپلۆماسی فه‌رهه‌نگی له وڵاتی ئێمه. رێژه‌یه‌كی زۆری هێرش و هه‌ڕه‌شه‌كان له‌دژی وڵاتی ئێمه بوونی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م رووداوه گه‌وره‌و گرنگه هونه‌رییه به بابه‌تی منداڵان و مێرمنداڵان كه بۆ خۆی نیشانه‌یه‌كه له ئاشتی، دیالۆگ و گفتوگۆ‌و مافی ره‌واو ئاشته‌وایی خه‌ڵكی ئێران، به ئاماده‌بوونی كاریگه‌ری ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی نێونه‌ته‌وه‌یی له ئیسفه‌هان ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زیاتری ده‌بێت. هه‌روه‌ها به ده‌ربڕینی ئه‌وه‌ی كه ناونووسییه‌كان ئه‌نجامدراوه‌و بانگهێشتنامه‌كان خه‌ریكه جێبه‌جێ ده‌كرێت، وتی: هیواده‌خوازم كه ده‌زگاكانی راگه‌یاندنێكی زیاتر به‌نیسبه‌ت ساڵه‌كانی رابردوو بتوانن له‌م فێستیڤاڵه‌دا ئاماده‌بن و ئێمه‌ش به‌دوای دابینكردنی بارودۆخی شیاوین، بۆ ئه‌وه‌ی كه راگه‌یاندنه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی و به‌تایبه‌ت راگه‌یاندنه‌كانی ناوچه، ده‌نگی جیاوازی ئه‌م فێستیڤاڵه فه‌رهه‌نگی و هونه‌رییه به جیهان رابگه‌یه‌نن و بۆ هه‌مووانی بگوازنه‌وه. سی‌ودووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ICFF به به‌رپرسیاری "عه‌لیڕه‌زا تابێش" له به‌شه‌كانی فیلمی درێژی چیرۆكی، كورته فیلمه‌كانی چیرۆكی، وێب سێری، فیلمه‌كانی ئه‌نیمه‌یشێنی درێژ‌و كورته فیلمه‌كانی ئه‌نیمه‌یشێن له رۆژانی 28ی گه‌لاوێژ تا 4ی خه‌رمانانی 1398ی هه‌تاوی رێكه‌وتی 19 تا 26ی ئۆگۆستی 2019ی زایینی له دوو به‌شی "نه‌ته‌وه‌یی" و "نێونه‌ته‌وه‌یی"دا له شاری مێژوویی ئیسفه‌هان له وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. خاك - مه‌نوچێهر جیهانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure