ئێلین له‌حودی گۆرانبێژی لوبنان كلیپێكی نوێی بۆ گۆرانییه تازه‌كه‌ی ساز كرد كه گۆرانییه‌كی به‌ده‌وییه به ناوی شیلو.له لێدوانێكدا بۆ سایتی ئیلاف خاتو ئێلین وتی: دوای ته‌واو كردنی زانكۆ‌و خوێندنی له بواری ده‌رهێنانی كلیپدا، یه‌كێك له خه‌ونه‌كانی ئه‌وه‌بوو به پراكتیكی ئه‌و بواره تاقی بكاته‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌م كلیپه‌دا وه‌ك ده‌رهێنه‌ر‌و وه‌ك گۆرانیبێژیش كاری كردووه‌و چه‌ند ئه‌كته‌رێكی وه‌ك میرنا مه‌كه‌رزل، عیماد فوغالی، مه‌ی مه‌ته‌ر، نادر خوری، دووری سه‌مرانی، وه‌رنا خوند‌و شادی ریشا له كلیپه‌كه‌دا به‌شدارییان له‌گه‌ڵ كردووه. سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی شێواز‌و ستایلی به‌ده‌وی بۆ گۆرانییه‌كه‌ی رایگه‌یاند، چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر نادر خوری ئاوازدانه‌ر په‌یوه‌ندی پێوه كردووه‌و داوای لێ كردووه به‌و ستایله گۆرانی بڵێت، چونكه خزمه‌تێك به زیندوو راگرتنی ئه‌و جۆره له گۆرانی ده‌كات.
ئیلاف
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure