بی بی سی پۆلیسی یه‌كێتی ئه‌وروپا واته یۆرۆپۆڵ به هاوكاری پۆلیسی هۆڵه‌ندا‌و كۆمپانیای ماكافی تایبه‌ت به ئاسایشی ئه‌له‌كترۆنی پڕۆژه‌یه‌كیان دامه‌زراندووه به مه‌به‌ستی رێگرتن كاری چه‌ته‌گه‌ری چه‌ته‌كانی ئینته‌رنێت. ئامانجی پڕۆژه‌كه پوچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ڤایرۆسی رانسۆم وێره، كه تازه په‌یدا بووه‌و چه‌ته‌كانی ئینته‌رنێت به‌كاری ده‌هێنن بۆ شاردنه‌وه‌ی فایله‌كانی كۆمپیوته‌ر، دوای شاردنه‌وه‌ی فایله‌كان، چه‌ته‌كان داوای پاره له خاوه‌ن كۆمپیوته‌ره‌كه ده‌كه‌ن له به‌رامبه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی فایله‌كانیاندا، به‌ڵام ئه‌م پڕۆژه‌یه فایله‌كان دێنێته‌وه‌و خاوه‌نی كۆمپیوته‌ر ناچار نابێت پاره بدات به هیچ كه‌سێك، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی فایله‌كانیش بێبه‌رامبه‌ره. ڤایرۆسی رانسۆم وێر بگاته هه‌ر كۆمپیوته‌رێك فایله‌كان كۆنترۆڵ ده‌كات‌و كۆدیان ده‌خاته‌سه‌ر‌و خاوه‌نی كۆمپیوته‌ر كاتێك به‌خۆی ده‌زانێ فایله‌كانی نه‌ماون، پڕۆژه‌كه‌ی یۆرۆرپۆڵیش كۆده‌كان ده‌شكێنێت‌و فایله‌كان ده‌هێنێته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ كۆمپیوته‌ره‌كه دروست ببێت. پۆلیسی ئه‌وروپا له باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی چه‌ته‌ی ئینته‌رنێته‌وه رایگه‌یاند، له 2019دا به‌رنامه‌ی ئه‌وتۆیان داهێناوه، كه له توانایاندا هه‌یه كۆدی 109 جۆری ڤایرۆسی چه‌ته‌كان بشكێنێت. ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌چێته چوارچێوه‌ی جه‌نگی سایبێره‌وه‌و به‌هۆی داهێنانی ئه‌م به‌رنامه تازه‌یه‌شه‌وه توانراوه رێگری له چه‌ته‌كانی ئینته‌رنێت بگرن له دزی‌و راووڕووت‌و پاره‌یه‌كی زۆریشی بۆ خاوه‌ن كۆمپیوته‌ره‌كان گێڕاوه‌ته‌وه.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure