فیلمی The Lion King لەماوەیەکی کەمی نمایشیدا لەسەر شاشەی سینەماکانی جیهان بڕی 962ملیۆن دۆلاری بەدەستهێناوەو نزیکبۆتەوە لەوەی داهاتەکەی بگاتە ملیارێک دۆلار. ئەم فیلمە نووسخەیەکی نوێی هەمان فیلمی The Lion King کە 24 ساڵ لەمەوبەر واتە ساڵی 1994 بەرهەمهێنراوە. بەڵام لەم فیلمەدا دیمەنەکان و لایەنە تەکنیکییەکان بەشێوەیەکی نوێ و پێشکەوتوو بەرهەمهێنراوە. ئەم نووسخە نوێیەی فیلمەکە جۆن ڤاڤرۆ دەرهێنەرێتی و ژمارەیەکی زۆر لەئەکتەرو سینەماکارانی جیهان بەدەنگ رۆڵی تێدا دەبینن، لەوانە: مایکل کی، بیونسێ، جۆن کانی، دۆناڵد کلۆڤەر، ئەلفرێد ودارد، بیلی ئایشنەر، جیمس ئێرل جۆنز، ئەریک ئەندرێ و چەندین ئەکتەری تر.
خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure