5/8/2019 09:33 AM

تاران.. لە پێشانگایەكدا ئازارەكانی كورد دەخرێتەڕوو

نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشداری لە كردنەوەی پێشانگای هەرێمی حەیرانی دەكات، كە تێیدا ئێش و ئازارەكانی نەتەوەی كورد خرابوەڕوو.

مەنسوور جیهانی بە نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەلام عارف روشدی جێگری نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران و هەروەها "عەباس عەبدوالله" ئامادەی كردنەوەی پێشانگای "محەمەد سەیاد" فۆتۆگرافەری ناودارو بەئەزموونی ئێرانی بە ناونیشانی "هەرێمی حەیرانی" (اقلیم حیـرانی) لە گەلەری"نبش"ی شاری تاران بوون.

"محەمەد سەیاد" گەورە فۆتۆگرافەری بەئەزموون و ناودارو یەكێك لە 5 فۆتۆگرافەری ئێرانییه كە نزیكەی 50 ساڵە لەبواری هونەریدا كارو چالاكی دەكات.

"محەمەد سەیاد" لە پێشانگای "هەرێمی حەیرانی"دا نزیكەی 100 وێنەو تابلۆی نەخشاندووه لە كۆڕەوەكەی بەهاری ساڵی 1991 سەبارەت به كوردەكانی عیراق بۆ وڵاتی ئێران بەهۆی گوشاری حكومەتی بەعس و سەدامی دیكتاتۆرەوە.

ئەم فۆتۆگرافەرە هەروەها پێشانگاكەی رازاندبوویەوە بە وێنەی سەركردەكانی كوردو كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجهو كۆچی جەماوەریی كوردستان و به لێهاتووییەوه به وێنەكانی توانیبووی خەڵكانی ئێران، جیهان و هۆگرانی فۆتۆگرافی بە ئێش و ئازارەكانی میللـەتی كورد لەو سەردەمەدا ئاشنابكات.

نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران، بهبۆنەی كردنەوەی پێشانگای "هەرێمی حەیرانی" دەستخۆشی، پیـرۆزبایی و ماندوونەبوونی ئاراستەی "محەمەد سەیاد" كردو هیوای خواست كە لە ئایندەیەكی نزیكدا ئەم وێنانه بە شێوەی كتێب بڵاوبێتەوە، بۆ ئەوەی هەموو كەس لەهەر شوێنێكی كوردستان و جیهان سوودی لێوەربگرێت و له درێژەدا هیوای سەركەوتنیان بۆ ئەم فۆتۆگرافەره خواست كه به كامێڕاكەی ئێش و ئازارەكانی نەتەوەی كوردی بۆ مێژوو تۆماركردووه.


خاك - پوكمیدیا










زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved