5/8/2019 09:37 AM

د.ئارام: خالقی سەرمایەیەكی نیشتمانییە

د.ئارام محمد قادر رایگەیاند: هونەرمەند مەزهەری خالقی سەرمایەیەكی گەورەی ئەم نیشتمانەیەو كارەكانی جێگای شانازین كە لەڕێگەی ئینیستیوتەكەیەوە پێشكەشی كلتورو كەلەپوری كوردی دەكات.

ئەم وتانەی د.ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەمیانی سەردانێكیدا هات بۆ ئینیستیوتی كەلەپوری كورد، كە سەرۆك زانكۆكان و ڕاوێژكارو ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتی یاوەریان دەكردو لەلایەن هونەرمەند مەزهەری خاڵقی سەرۆكی ئینیستیوتی كەلەپوری كورد پێشوازییان لێكرا.

لەمیانی پێشوازیكردنی لە وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هونەرمەند مەزهەری خاڵقی كورتەیەكی لەبارەی ئینیستیوتەكەی پێشكەشكردو كارو چالاكی و پوختەیەكی لەبارەی دابونەریتی كوردەواری و پێكهاتەی ئاین و نەتەوەكانی كە لە كوردستان دەژین خستەڕوو.

ڕاشیگەیاند: لە هەرێمی كوردسان نەتەوەو ئاینە جیاوازەكان بە ئاشتی بەیەكەوە دەژین، لەو ڕوانگەیەوەش بەپێویستی زانی ڕۆحیەتی بەیەكەوە ژیان لە كوردستان كاری لەسەر بكرێت و پیشانی دونیا بدرێت، هاوكات لە دووتوێی نمایشكردنی چەند بابەتێكی بەڵگەنامەیی دۆكیۆمێنتاری ئامانجی ئینیستیوتی كەلەپوری كورد ڕوونكرایەوە.

لەلایەن خۆشیەوە قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە وتەیەكدا ڕایگەیاند: هونەرمەند مەزهەری خاڵقی سەرمایەیەكی گەورەی ئەم نیشتمانەیەو ئێمە شانازی دەكەین تۆ بەو تەمەنەوە بەدوای داهێنان و كۆكردنەوەی گەورەترین سەرمایەی نەتەوایەتیت ئەویش كلتورو كەلەپوری كوردییە.

وتیشی: ئێمە وەك وەزارەتی خوێندنی باڵا ئامادەی تەواوی هاوكاری و پشتیوانتین لە پڕۆژەو بەرنامەكانت و هیوادارین وەكو گروپێك لە گروپەكانت هەژمارمان بكەیت بۆ كارەكان، هاوكات د.ئارام محمد قادر هیوای تەندروستی و سەلامەتی بۆ هونەرمەند مەزهەری خاڵقی خواست.

خاك - راگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا











زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved