6/8/2019 07:02 PM

لەبیر دەچیتەوە وەک ئەوەی هەرگیز نەبووبیت

لە کتێبی "لەبیر دەچیتەوە وەک ئەوەی هەرگیز نەبووبیت"
ژیان و شیعری مەحموود دەرویش

ئازاد بەرزنجی


لە بەدبەختیمە کە چەند جارێ ڕزگارم بووە و 
لە حەسرەت عیشق نەمردووم
لە خۆشبەختیشمە کە هێشتا ئەژیم
بۆ چوونەوە ناو ئەو ئەزموونەوە

عاشقی ئەزمووندیدە لە دڵی خۆیا ئەڵێ
خۆشەویستی درۆ ڕاستبێژەکەمانە
کە مەعشوقەکەش ئەیبیستێ، ئەڵێ:
خۆشەویستی، وەکو بروسکە و چەخماخە دێت و ئەچێ

بە ژیان ئەڵێم: بەکاوەخۆ چاوەڕێم کە
تا خڵتەی بادەکەم لە بنی جامەکەدا وشک ئەبێتەوە
لە باخچەکەدا گوڵ بۆ هەمووان هەیە
هەواش ناتوانێ لەدەست گوڵەباخ هەڵێ
چاوەڕێم کە، نەبا بولبولەکان لە دەستم هەڵێن و 
لە ئیقاعدا هەڵە بکەم.
------------------------------------- 
کتێبی"لەبیردەچیتەوە وەک ئەوەی هەرگیز نەبووبیت" ژیان و هەڵبژاردەیەک لە شیعری "مەحموود دەرویش" بە وەرگێڕانی" ئازاد بەرزنجی" . لە چاپکراوەکانی ناوەندی غەزەلنووس.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved