كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی سی‌ودووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران به ئاماده‌بوونی "عه‌لیڕه‌زا تابێش" به‌رپرسی سی‌ودووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵان و "موحسین ده‌لیلی" به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی فێستیڤاڵ له هۆڵی كۆچكردووی هه‌رده‌م له‌یاد "عه‌باس كیارۆسته‌می" له باڵه‌خانه‌ی دامه‌زراوه‌ی سینه‌مایی فارابی له شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو. به‌پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی سی‌ودووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، له‌م كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانییه‌دا هه‌روه‌ها "حه‌بیب ئیل به‌یگی"، "عیزه‌توڵڵا عه‌لیزاده"، "سیمۆن سیمۆنیان"، "حوسین شێخولئیسلامی"، "د.رائید فه‌ریدزاده"، "ئیره‌ج ته‌قی پوور"، "مه‌سعود ئه‌حمدیان"، "سه‌ید مێهدی سه‌جادی"، "حامید سوله‌یمان زاده"، "میلاد شوكرخواه"، "ئیمان حوجه‌تی" له به‌ڕێوه‌به‌ران و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی فێستیڤاڵ، چالاكانی راگه‌یاندن و وێنه‌گرانی فۆتۆگرافه‌ر ئاماده‌بوون. ته‌وه‌ره‌كانی سی‌ودووهه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵان تابێش له قسه‌كانیدا باسی شه‌ش ته‌وه‌ری سی‌ودووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران كرد‌و وتی: كه‌متر كه‌سێك له كۆمه‌ڵگای سینه‌ماییدا ده‌توانێت په‌یدابێت كه پێویستی و گرنگی و پێداویستی دابینكردنی گۆڕانكاری له په‌یوه‌ندییه‌كانی پیشه‌ی سینه‌ما، به له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی نوێی زاڵ به‌سه‌ر وڵات‌دا، چ له لایه‌نی ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی له‌بواری ته‌كنه‌لۆژیای په‌یوه‌ندییه‌كان و په‌ره‌سه‌ندنی پیشه‌سازی وێنه هاتۆته ئاراوه‌و چ له روانگه‌ی بارودۆخی ئابووری و سیاسی زاڵدا نكۆڵی لێبكات، به‌ڵام ره‌نگه كه‌متر كه‌سێك پێیوابوو یه‌كه‌مین ئه‌نجامی ئه‌م گۆڕانكارییانه، له رێگای روانگه نوێیه‌كان و به ته‌وه‌ری گه‌شه‌سه‌ندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێكخراوی كاروباری سینه‌مایی و دوابه‌دوای ئه‌ودا دامه‌زراوه‌ی سینه‌مایی فارابی له سینه‌مای منداڵان و مێرمنداڵاندا ببینین. فێستیڤاڵی ئه‌مساڵ ده‌توانێت خاڵێكی پۆزه‌تیڤ و دره‌وشاوه له پیشه‌ی سینه‌مادا بێت وتیشی: پێم شانازییه ئه‌وه رابگه‌یه‌نم، ئه‌م خوله له فێستیڤاڵ، له چه‌ندین لایه‌نه‌وه ده‌توانێت خاڵی پۆزه‌تیڤ و دره‌وشاوه‌و پێوه‌ری هاتنه ئارای گۆڕانكاری له پیشه‌سازی سینه‌مادا بێت و هه‌ڵبه‌ت ئه‌م ئاڵوگۆڕو گۆڕانكارییه كه له درێژه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌م، به‌هۆی ئه‌و كۆمه‌ڵه چاكسازی و نه‌شته‌رگه‌رییانه‌یه كه كۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌سازی ـ هونه‌ری سینه‌مای وڵاتی ئێران، له‌پێگه‌ی یه‌ك په‌یكه‌رداو به سه‌ركردایه‌تییه‌كی رێك‌وپێك و پته‌و پێیگه‌یشتووه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێ ئه‌مه ته‌نیا به ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانی به‌شێك، یان رێكخراوه‌یه‌ك، چ دامه‌زراوه‌ی سینه‌مایی فارابی و چ به‌شی ده‌بیرخانه‌ی ئه‌م خوله له فیستیڤاڵه‌كه بزانرێت. به‌ڵكو ده‌بێ ئه‌م گۆڕانكارییه، به‌هۆی پێگه‌یشتوویی كۆمه‌ڵگای هونه‌رمه‌ندان، گۆڕینی تێڕوانین له ئاسته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتگیری سینه‌مایی وڵات، به‌تایبه‌ت خودی سه‌رۆكی رێكخراوی كاروباری سینه‌مایی و گۆڕینی هه‌ڵسوكه‌وت و په‌یوه‌ندییه‌كانی زاڵ به‌سه‌ر ئولگووی به‌كارهێنانی فه‌رهه‌نگی له وڵات‌دا بزانرێت. گۆڕینی روانگه له "به‌رهه‌م" بۆ "پێكهاته" ده‌بیرو به‌رپرسی سی‌ودووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران رایگه‌یاند: یه‌كه‌مین ئاڵوگۆڕو گۆڕانكاری ده‌توانرێ به گۆڕینی روانگه له "به‌رهه‌م" بۆ "پێكهاته" بزانرێ، له چه‌ند ده‌یه‌ی رابردوودا ئولگووی زاڵ به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سینه‌مایی، وردبوونه‌وه له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی فیلم و به‌رهه‌مه‌كانی سینه‌مایی بوو، كۆمه‌ڵه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مایی پێوه‌ری بنه‌مای سه‌ركه‌وتنی خۆی له ئاماره‌كانی چه‌ندایه‌تی به‌رهه‌مهێناندا ده‌بینی و له لایه‌كی دیكه‌وه سینه‌ماكارانیش ئه‌ركی خۆیان تا قۆناغی دوای به‌رهه‌مهێنان ده‌زانی و كه‌متر به‌دوای دابینكردنی روانگه‌ی پێكهاته‌یی یان به واتایه‌یكی دیكه، دابینكردنی پاشكۆی په‌یوه‌ستی فه‌رهه‌نگی یا زنجیره‌ی داهێنانی بایه‌خ له پیشه‌سازی سینه‌مادا بوون. له فێستیڤاڵی ئه‌مساڵدا چۆنایه‌تی جێگای چه‌ندایه‌تی گرتۆته‌وه تابێش به جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر چۆنایه‌تی فیلمه‌كانی وه‌رگیراو له‌م فێستیڤاڵه‌دا روونیكرده‌وه: به‌ڵام له‌م فێستیڤاڵه‌دا له‌دوای ماوه‌یه‌كی زۆر نه‌ریتی به‌رهه‌مهێنانی فیلم بۆ فێستیڤاڵ وه‌لانراو گرنگی رێژه‌ی فیلمه‌كانی وه‌رگیراو له فێستیڤاڵ جێگای خۆی به چۆنایه‌تی و ستاندارده‌كانی ئاراسته‌كردنی فیلم داوه. جه‌ختكردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مایی وڵات له‌سه‌ر روونبوونی بڕیار‌و چۆنییه‌تی كاره‌كان و راگه‌یاندنی گشتی خه‌رج و تێچووه‌كان، هه‌نگاوێكی گه‌وره بوو كه ئێمه‌ی بۆ ئه‌م لایه رێنوێنی كرد، به‌ڕێوه‌به‌رانی سینه‌مایی چ له دامه‌زراوه‌ی سینه‌مایی فارابی و چ له نوسینگه‌ی فێستیڤاڵ ئێستاكه خۆیان له ژوورێكی شووشه‌ییدا هه‌ست پێده‌كه‌ن كه هه‌ر جووڵه‌یه‌كی ئه‌وان و هه‌ر سه‌رمایه‌گوزارییه‌ك له بواری به‌رهه‌مهێناندا، له‌لایه‌ن بیروڕای گشتی ده‌بینرێت و سه‌باره‌ت به‌وان پرسیار ده‌كردرێت. ئێستا‌و له سی‌ودووهه‌مین خولی ئه‌م فێستیڤاڵه‌دا شانازی ده‌كه‌م رایبگه‌یه‌نم كه ئێمه به حه‌وت فیلمی به كوالیته‌و چۆنایه‌تی به‌رزو به توانایی به‌رچاو بوون له پیشه‌كانی دراوسێدا به‌ره‌وڕووین و نه ته‌نیا په‌رۆشی و كه‌ڵكه‌ڵه‌یه‌كمان له‌مباره‌یه‌وه نیه، به‌ڵكو چاوه‌ڕوانی فیلم گه‌لی به كوالیته‌و چۆنایه‌تی زیاتر له ساڵه‌كانی داهاتوودا ده‌مێنین. له‌م خوله‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌دا ئێمه به‌دوای ئاراسته‌كردنی وێنه‌یه‌كی راسته‌قینه‌و روون له سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ و ده‌فرایه‌تییه‌كانی بووینه‌و چۆنایه‌تی زیاتر له ژماره‌كان و رێژه‌ی ئه‌و فیلمانه‌ی كه بوونی هه‌یه بۆ ئێمه گرنگی هه‌بووه. سه‌رنجدان به لایه‌نه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی سینه‌مای منداڵ له‌م فێستیڤاڵه‌دا تابێش وتی: له‌م خوله‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها سه‌رنجدان به لایه‌نه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی سینه‌مای منداڵ كه كه‌م تا زۆر فه‌رامۆش كرابوو، دیسان زیندووبۆته‌وه. ئێمه به دابینكردنی كتێبخانه‌ی ڤیدیۆیی، بانگهێشتكردنی بڵاوكه‌ره‌وه‌كانی ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی و پێناسه‌كردنی خزمه‌ت گه‌لی نوێ بۆ میوانانه‌كانی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی، هه‌وڵمانداوه پیشه‌ی وێنه له‌بواری منداڵان و مێرمنداڵاندا له كه‌شوهه‌وای نێونه‌ته‌وه‌ییدا دیسان پێناسه بكه‌ینه‌وه. ئه‌م دووپاته پێناسه‌كردنه، به‌پێی روانگه‌كانی بڕه‌وپێدانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌ته‌وه‌یی و به شێوه‌ی هاوهه‌نگاو له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی زاڵ به‌سه‌ر وڵات‌دا ئه‌نجامدراوه‌و به بۆچوونی ئێمه، به له‌به‌رچاوگرتنی زمانی هاوبه‌شی وێنه له‌نێو منداڵانی هه‌موو دونیا، ده‌توانێت ئاسۆیه‌كی نوێ بخاته به‌رده‌م سینه‌مای وڵاتی ئێرانه‌وه. ئاسۆیه‌ك كه ئاماده‌بوونی فێستیڤاڵ ته‌نیا به‌شێك له‌وه‌و ئامانجه‌كه‌ی به‌شدارییه‌كی هه‌مه لایه‌نه له جه‌سته‌ی سینه‌مای نێونه‌ته‌وه‌ییدایه. ئه‌م رووداوه دێته ئاراوه‌و به پشتبه‌ستن به هێزی ناوخۆیی و سه‌رچاوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌ده‌بی و داهێنان به‌تایبه‌ت له‌بواره جۆراوجۆره‌كانی هونه‌رو ئه‌ده‌بیاتی منداڵان و مێرمنداڵان له ئێران، خاوه‌نی هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندیین كه له كه‌متر وڵاتێك ده‌توانرێ هاوشێوه‌ی بدۆزرێته‌وه. خزمه‌ته‌كانی پرۆفایلینگی ئابووری فیلمه‌كان بۆ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان تابێش له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وه‌بیری هێنایه‌وه: هه‌وڵی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌مه بووه كه له به‌شی نێونه‌ته‌وه‌ییدا، ئه‌م ده‌فرایه‌تییه یه‌كجار تایبه‌تانه له به‌رده‌م میوانان و به‌شداربووه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی فێستیڤاڵدا وێنابكه‌ین. له‌م خوله‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌دا، بۆ یه‌كه‌مینجار له وڵات‌دا خزمه‌ته‌كانی پرۆفایلینگی ئابووری فیلمه‌كان بۆ ئاماده‌كاران و به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی فیلم گه‌لی سینه‌مایی وه‌رگیراو له به‌شی كێبڕكێی نه‌ته‌وه‌یی ئاراسته ده‌كرێت. قازانج‌كردن و پڕداهات بوونی سینه‌مای منداڵ له ریزبه‌ندیدایه تابێش وتی: راستییه‌كه ئه‌مه‌یه كه یه‌كه‌مین هه‌نگاو له‌رێگای رێڤبه‌ری خۆسه‌رو قازانج‌كردن و پڕداهات كردنی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ و له‌هه‌مانكاتدا پاراستنی چۆنایه‌تی و سه‌رنجدان به ناوه‌رۆكی به‌رزو به‌پێزو شیاو، بڕه‌وپێدان و سه‌قامگیركردنی ناورۆك و روانگه‌ی كه‌سب و كار‌و پیشه‌یی بۆ ئه‌م هونه‌ر ـ پیشه‌سازیه له‌نێو چالاكانی ئه‌م بواره‌دایه. كۆمیته‌ته‌كی پێكهاتوو له خاوه‌نڕایانی ئابووری له بواره‌كانی خولقاندنی كار، ئابووری فه‌رهه‌نگ و دابینكردنی سه‌رمایه، هه‌موو فیلمه‌كانی وه‌رگیراو له به‌شی كێبڕكێدا شیكردنه‌وه‌ی ئابووری بۆ كردووه‌و بۆ یه‌كه‌مینجار له چوارچێوه‌ی خزمه‌تگه‌لی بێبه‌رامبه‌ر به ئاماده‌كاران و به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی ئه‌م به‌رهه‌مانه پێشكه‌شده‌كه‌ن. ئه‌م هه‌نگاوه كه له‌پێناو روونبوونه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری ئابووری پیشه‌سازی سینه‌ما نراوه به ئێمه له ماوه‌یه‌كی كاتی كورت ماوه‌دا، ئه‌گه‌رو ئیمكانی پێوانی رێژه‌ی سه‌ركه‌وتنی به‌رهه‌مگه‌لی سینه‌مایی منداڵ و مێرمنداڵ پێكده‌هێنێت و له لایه‌كی دیكه‌وه زمانێكی هاوبه‌ش له‌نێوان خاوه‌نی سه‌رمایه‌كان و به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی سینه‌مایی دابینده‌كات كه له وابه‌سته‌بوونی سینه‌مای منداڵان به دامه‌زراوه‌گه‌لی پاڵپشتیكار كه‌مده‌بێته‌وه‌و له كۆتاییدا ئه‌م به‌شه له پیشه‌سازی وێنه به سه‌ربه‌خۆیی ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی كه له‌نێوان نوسینگه‌كانی په‌خش و بڵاوكردنه‌وه‌و خاوه‌نی فیلم و به‌رهه‌مه‌كان، له‌دوای كۆتاییهاتنی كاره‌كانی فێستیڤاڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ته‌واوكه‌ری ئه‌م خزمه‌تانه ده‌بێت. سی‌ودووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ICFF به به‌رپرسیاریی "عه‌لیڕه‌زا تابێش" له به‌شه‌كانی فیلمی درێژی چیرۆكی، كورته فیلمه‌كانی چیرۆكی، وێب سێری، فیلمه‌كانی ئه‌نیمه‌یشێنی درێژ‌و كورته فیلمه‌كانی ئه‌نیمه‌یشێن له رۆژانی 28ی گه‌لاوێژ تا 4ی خه‌رمانانی 1398ی هه‌تاوی رێكه‌وتی 19 تا 26ی ئۆگۆستی 2019ی زایینی له دوو به‌شی "نه‌ته‌وه‌یی" و "نێونه‌ته‌وه‌یی"دا له شاری مێژوویی ئیسفه‌هان له وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. خاك - منوچێهر جیهانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure