25/8/2019 12:06 AM

هەڤاڵ سەمەد (فەرشی موحیبەت) بڵاودەكاتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ "هەڤاڵ سەمەد" نوێترین کاری هونەری خۆی بەناوی "فەرشی موحیبەت" بڵاودەکاتەوە.

لە لێدوانێکدا هونەرمەندی گۆرانیبێژ هەڤاڵ سەمەد وتی: فەرشی موحیبەت نوێترین کاری گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپیەتی و بەمنزیکانە بڵاودەکرێتەوە.

تێکستی گۆرانییەکە لە شیعرەکانی "مستەفابەگی ساحێبقڕان، حەمەسەعید ئیبراهیم"ە وەرگیراوە، هەڤاڵ خۆی ئاوازی بۆ داناوە.

کلیپەکە لە چەند ناوچەیەکی جیاجیای هەرێمی کوردستان کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە، دابەشکردنی موزیکی گۆرانیەکە "پوریای وەزیری" کردوویەتی و کاری "میکس و ماسترین" کیسرا کاوەیەو لە سیناریۆو دەرهێنانی حەیدەر ئەحمەدە.

هەڤاڵ سەمەد حسن ساڵی ۱۹۹۰ لەدایکبووە، دانیشتوی قەزای چەمچەماڵە، دەرچووی بەشی موزیکی کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سەڵاحەدینە، لە چەند کونسرتێکدا وەکو ژەنیارو وەک و دەنگ بەشداریکردووە، زیاتر لە سێ بەرهەمی گۆرانی و کلیپێکدا بۆ پشمەرگە بەشداری کردووە، لە چەند کارێکی هونەریدا وەک ژەنیار بەشداری لە هەڵمەتەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان کردووە.

خاك - پوكمیدیا




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved